ئالوگۆڕی نامە لەگەڵ فەیلەسووفەکانی هاوچەرخ
مارکس لە هەستگەراییەکەی فەیلەسووفە هاوچەرخەکانی ئەوروپاو ئەمریکادا
فەیلەسووف هەستەکانی دەخاتە جێگای کارە تاقیگەییەکان، بەڵگە نەویستانە وەڵام بە پرسیارە گرنگەکان دەداتەوە. ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی فەیلەسووف پەیوەندی نێوان واقیع و ڕەخنەکانی خۆی لێ وون دەبێت، بۆیە تاقیگە جێدەهێڵێت و هەستەکانی دەخاتە بری پشکنین و لێکۆڵینەوە. ئەمە لەکاتێکا کە زەحمەتە وەڵامی دروستی هیچ پرسیارێکمان وەگیر بکەوێت، ئەگەر لە عەقڵی خۆماندا بۆ وەڵامی پرسیارەکانمان بگەڕێین، ئەو وەڵامانەی دروست نادۆزرێنەوە، لە پشکنینێکی ماتریالیستانەی دەرەوەی عەقڵی خۆماندا نەبێت.
گەلێ لە فەیلەسووفە هاوچەرخەکان، بە هەمان مێتودی بەسەرچوو، دەکەونە باسی کارەکانی کارل مارکس و بە حوکمێکی هەستگەراییانە، بۆچوونێک لەسەر مارکس ڕادەگەیەنن کە جیاوازیی نیە لەو خەڵکە ئاساییەی ئەبیستێت و ئەڵێتەوە، ئەو خەڵکە زۆروزەوەنەیەی دوو سەرچاوە شک دەبەن لە باسەکانیاندا دەربارەی مارکس: کتێبخانەکانی ئیمپراتۆریەتی سۆڤێتی جاران و هەستەکانیان. ئەم کارەی ئەو فەیلەسووفانەیش، شێوانشێوێکی فراوانتری لەو باسەدا دروست کردووە کە دەربارەی مەنهەج و مێتودی مارکس هاتۆتەوە سەر شانۆی مێژووی جیهان و لە هەموو شوێنێک باسی لێوە دەکرێت: ئایا مەنهەج و مێتودی ماتریالیستانەی مارکس، هەمان مەنهەج و مێتودی هیگڵ و فیۆرباخی ئەڵمانی، ئادام سمیس و ڕێکاردۆی بریتانی، وە سان سیمۆن و فۆریەی فەرەنسیە وەک پلیخانۆف ڕایدەگەیەنێت و ئیمپراتۆریەتی سۆڤێتی مەنهەجیەتێکی پێدەدات بە ناوی فەلسەفەیەکەوە کە بوونی نیە: فەلسەفەی مارکسیزم، یان ماتریالیزمی دیالەکتیکی.
ئەم هەوڵە، بەشێکە لە سەلماندنی ئەو ڕاستیەی کە فەیلەسووفەکانی هاوچەرخیش هەمان ئەو مێتودە کۆنە بەکاردەهێنن کە مارکس خۆی لە کاتی خۆیدا، بە قووڵی ڕەخنەی گرتووە. لە پەیوەندی کردنیشدا بەو فەیلەسووفانەوە لە ڕێی نامەوە، دروستیی ئەو دەرئەنجامانە دەبینن. وە هەر ئەمەیش مەبەستی ئەم پرۆژە درێژخایەنەیە کە هەوڵێکی تاقیگەییانەیە بۆ ڕوون کردنەوەی بابەتێکی مێژوویی کە گەلێ بابەتی ئابووریی، ماتریالیزم، فەلسەفە، زمان، سایکۆلۆژیا، ئاین وە سیاسەت دەگرێتەخۆ: مارکس لە هەستی فەیلەسووفە هاوچەرخەکاندا.
بەڕێز مستر ئەندرێ کۆنت سپۆنڤیل
بە بایەخێکی گەورەوە کتێبەکەتم بە زمانی عەرەبی خوێندەوە: "ئایا سەرمایەداریی ئەخلاقیە؟". تێزەکانی نێو ئەو کتێبە زۆر جیاواز بوون لەو کتێبانەی تر کە دەربارەی ئابووری و ئەخلاقن.
بەڵام ئەوەی من دەمەوێت سەرنجی تۆی بۆ ڕابکێشم تێڕوانینی مارکسە لەسەر ئەخلاق و کۆمۆنییزم ... درێژەی بابەتەکە
بەڕێز پرۆفێسۆر چۆمسکی
لەسەر ئینترنێت، ووتارێکم خوێندەوە "ڕەگی فەلسەفی جیاوازیەکانی مارکس-باکۆنین" کە بە یەکێک لە هەستەکانی تۆ دەست پێدەکات دەربارەی کارل مارکس ... درێژەی بەبەتەکە