هاوڕێیان!
لەم چەند دەیەی دواییدا، کۆمەڵگای سەرمایەداری بەگشتی، دابەش بووە بە دوو سوپای دوژمن بەیەک کە ڕووبەڕووی یەکتر وەستاونەتەوە: برجوازیەت و پرۆلێتاریا. ئەم چەرخەی ئێمە، چەرخی قووڵبوونەوەی قەیرانە پیشەسازی و بازرگانیەکانی جیهان و لەویشەوە زیاد بوونی ململانێی چینایەتی لە هەموو جیهاندا، بە قۆناغی جیاوازی گەشەکردندا تێپەڕی، لەو ڕێگایەشەوە پرۆلێتاریا، پلەی یەکەمی دیاردەی لێکدابڕان و دوورلەیەکی تێپەڕ کرد. ئێستاش برەوی بەردەوامی جەنگی چینایەتی، زیاترو زیاتر، فۆرمێکی ئینترناسیۆنالیستی وەردەگرێت. وە سەرباری جەنگەکانی سەرمایەداریی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، وە هەوڵە نوێکانی سەرمایەداریی جیهانی بۆ فراوان کردنی سنووری جەنگ بە بیانووی لێدان لە چەکە ئەتۆمیەکانی ئێران، پرۆلێتاریا لە ئێراندا، هاتە ڕیزی شەپۆلە ئینترناسیۆنالیستەکانی خەباتی چینایەتیەوە. مانگرتن و خۆپیشاندان لە ئێراندا، بە ٢٤٩ شارو شارۆچکەی ٣١ پرۆڤینسەکەی ئێراندا بڵاوەی کرد. ئەو شەپۆلە شۆڕشگێریانە کۆتاییان نەهاتبوو، پرۆلێتاریا لە عێراقدا، هاتە ناو ئەڵقەی ئەو ململانێ مێژووییەوە. لە تەموزی ٢٠١٨ دا، شەپۆلێکی نوێ لە خەباتی چینایەتی لە عێراقدا، بە ٣٠ قوربانی و ٧٠٠ بریندار، وە بە بریندار بوونی ٥٠ پۆلیس و ئاسایش لە ماوەی ئەم ١٠ ڕۆژەی ڕابووردوودا - پرۆلێتاریای لە عێراقشدا خستە جووڵە بەرەو شانۆی جیهانیی ململانێ چینایەتیەکان. لە هەمان هەفتەدا، خۆپیشاندان لە هەموو شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقدا تەقیەوە، دەیان خۆپیشاندەر بریندار کراو سەدانیش گیران. خۆپیشاندەران هێرشیان بردە سەر بینای دادگاو بارەگای پارێزگاو بارەگای حیزبوڵا لە نەجەف و ئاگریان تێبەردا، وە ڕێگایان لە هاتووچۆی ئاسمانی گرت. خۆپیشاندەران لە نەجەف، فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتییان داگیرکرد، ئاگریان بەردایە بینای شارەوانی. حکومەت ئینترنێتی بڕی و سۆشیال میدیای بلۆک کرد، وە بە ئامانجی وەستاندنی بزووتنەوەی شۆڕشگیری، لەسەر ئاستی نیشتمانی، بەتوندی هێزە ئەمنیەکانی خستە ئینزارەوە. بە پێچەوانەوە، شاری بەغدا چووە ڕیزی بزووتنەوەکە. دواجارش، بزووتنەوەکە گەشەی خۆی لە هەوڵە یەک لە دوای یەکەکاندا نیشاندا بۆ پێکهێنانی کۆمیتەکان لە بەغدا کە کۆششێکە بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان لە هەموو ووڵاتدا.
هەموو ئەم ڕووداوانە، دەلیلی گەشەی زیاتری پرۆلێتاریایە، نەک هەر لە ژمارەدا، بەڵکو لە چڕیە جەماوەریەکەشیدا. ئەمەش دەلیلی ئەوەیە بزووتنەوەکە لەناو خودی خۆیدا توانای خۆڕێکخستن و خۆچەکدار کردنی پرۆلێتاریای هەڵگرتووە. وە لەکاتێکا خۆپیشاندەران لە عێراقدا هاواریان دەکرد: "شۆڕشی برسیەکان!"، وە ئەوەیان دەسەلماند کە نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەپریلی ٢٠١٧ دا ووتی، بەهۆی جەنگی داعشەوە، زیاتر لە نیوەی خێزانە عێراقیەکان لەبەردەم مەترسی برسێتیدان، کەچی لە چاوی گەلێ لە قوتابخانە کۆمۆنیستی و سۆشیالیستیەکانەوە، ئەم ڕووداوانە هیچ نین جگە لە ناکۆکی نێوان ئیسلام و دیموکراسیەت، شیعەو سوننە، کوردو عەرەب. هەر بۆیە ئەمانە، لە دوی مەزهەبێکی سیاسی نوێ، فەلسەفەیەک، زانستێک وێڵن هەتا بارودۆخی ئەو بزووتنەوەیەو لەویشەوە ئەو کۆمەڵگایەی پێ دروست بکەن کە خۆیان خەیاڵی لێدەکەنەوە. ئەوان دەست لەناودەست، لەگەڵ دەستەوتاقمی برجوازی جۆراوجۆردا، بەردەوام لە هەوڵدان بۆ پاڵنان بە بزووتنەوەی پرۆلێتاریاوە بۆ دواوەو بۆ سوڵحی نێوان چینە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕێگای گۆڕینی فۆرمی ئاینیی دەوڵەتەوە بۆ فۆرمێکیی تەواو سیکۆلار، ئەمەش هاوشان بە پاراستنی ئازادی و دامەزراندنی دەوڵەتی سیکۆلار لە عێراق و ئێرانداو دەوڵەتێکی دیموکراسی سەربەخۆش بۆ کورد کە دەسەڵاتی سیاسی تێیدا، بەهۆی حیزبە هەڵبژێردراوەکانیەوە، لە خەڵکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، وە بەو ڕێگایە دوژمنایەتی چینەکان بگۆڕن بە ناکۆکی نەتەوەکان و ناکۆکی نێوان دیموکراسیەت و فاشیزم یان نێوان سیکۆلاریزم و ئاین، ئەمە لەکاتێکا ئەرکی سۆشیالیستەکان و کۆمۆنیستەکان، سڕینەوەی هەر شتێکە لە ئەدەبەکەیاندا کە ناکۆکی نێوان چینە کۆمەڵایەتیەکان کەم دەکاتەوە. ئەم قوتابخانە جیاوازانەی چەپەکان هیچ نابینن دژایەتی نێوان دەوڵەتی سیاسی و کۆمەڵگای مەدەنی نەبێت، دژایەتی نێوان دەوڵەت و مافی مرۆڤ بۆ هاونیشتمانیەکانی دەوڵەت، ئەمە ئەگەرچی کۆمەڵگایەکی لەوچەشنەی خاڵی بێت لە ناکۆکی چینایەتی، تەنها لە خەیاڵدا بوونی هەیە. دوژمنایەتیە کۆمەڵایەتیەکان، بوونی دوژمنایەتی دوو چینی کۆمەڵایەتی عەکس دەکەنەوە: برجوازیەت و پرۆلێتاریا. لەم دوژمنایەتیەدا، برجوازیەت نوێنەری خۆپارێزەکانە لە هەموو شوێنێک، پرۆلێتاریاش نوێنەرە ڕوخێنەرەکەی کۆمەڵگایە. هەر بەوجۆرە، بزووتنەوەی خۆبەخۆ، وە ڕێکخستنی پلە بە پلەی پرۆلێتاریا لە هەر شوێنێکی جیهاندا، هیچ نیە پێکهاتەیەکی چینایەتی هاوشێوە نەبێت لە ووڵاتە جیاوازەکاندا کە بنکەیەکی ئینترناسیۆنالیستی بۆ چالاکیە هاوبەشەکانی پرۆلێتاریا پێکدەهێنێت. لەم تێڕوانینەوە، جەنگاوەران لە کوردستان، پێشنیاری کۆبوونەوەیەکی ئینترناسیۆنالیستی دەکەن لە ناوچەکەی ئێمە. ئێمە بۆ بەرز ڕاگرتنی گەشەی بەردەوامی بزووتنەوەی پرۆلێتاریا، هەموو ئەو سۆشیالیست و کۆمۆنیست و ئەنارکیستە ئینترناسیۆنالیستانە بانگهێش دەکەین کە دەیانەوێت برەو بە پەیوەندیی نێوان تاک و گروپە شۆڕشگێریەکان بدەن. ئەم گەشەسەندنە، بنکەیەکی ڕیالیستانەی چالاکیە ئینترناسیۆنالیستیە هاوبەشەکانە، وە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە دەبنە بنکەی کۆنفرانسێکی ئینترناسیۆنالیستی گەورە لە ئایندەیەکی نزیکدا. مەبەست لەم کۆبوونەوەیە ئەوەیە بەر لە هەرچی کۆمیتەیەکی ئینترناسیۆنالیستی دابمەزرێنرێت بۆ گۆڕینەوەی زانیاری دەربارەی ئەو بابەتانەی بایەخێکی پرۆلێتاریی هەیە لە هەموو ووڵاتاندا، وە ڕاوێژی ئەو ئەرکە پراکتیکیانە بکەن کە پەیوەندی بە پرۆلێتاریاوەیە، کۆبوونەوەی ناوبەناو ڕیک بخەن، سایتێکی هاوبەشیان هەبیت، کۆمەکی دارایی هاوبەشیان هەبیت بۆ ئەنجامدانی ئەرکە دیاریکراوەکان، تاد. ئەو کۆبوونەوەیە لای کەم دەتوانێت ئەو پەڕگیریە بشکێنێت لە نێوان ئینترناسیۆنالیستەکاندایەو ببێتە دەربڕی بەرژەوەندیی هاوبەشی پرۆلێتاریای جیهان. دەتوانێت ناوەندێک بدۆزێتەوە بۆ ئەرکە هاوبەشەکان و پرۆگرامێکی هاوبەش ئامادە بکات بۆ هەموو گروپە ئینترناسیۆنالیستەکان. ئەو کۆبوونەوەیە لای کەم دەبێتە وەڵامێکی هاوبەشی ئینترناسیۆنالیستەکان بۆ ئەو هاوپەیمانێتیە پیرۆزە سەرمایەداریەی لە پێناوی ڕاوودوونانی تارمایی شۆڕشی کۆمەڵایەتیدایە. تەنها وەڵام بەو هاوپەیمانێتیە کاپیتالیستیە، بەتایبەت لە پێناوی فراوان کردنی جەنگدا، جەنگی شۆڕشگێری پۆرلێتاریایە. بەردەوام بوونی میلیتاریزە کردنی سەرمایەداریی کە گەورەترین فاکتەی سەرەکی ئەم چەرخەی ئێمەیە، بەبێ گومان، بە خۆچەکدار کردنی پرۆلێتاریا کۆتایی دێت. ئەم دیاردەیە، دیاردەی خۆچەکدار کردنی پرۆلێتاریا، کە لە عێراقدا/کوردستان، بۆتە حەقیقەتێک، ئەگەرچی هێشتا لە سەرەتایدایە، بناغەی خۆی لە هەموو گەشەسەندنەکانی میلیتاریزمی سەرمایەداریی ئەم چەرخەوە دەهێنێت. هەر ئەوەش مەرجی ماتریالیستیی مێژوویی شۆڕشی پرۆلێتاریا پڕدەکاتەوە.
سڵاوی جەنگاوەران لە کوردستانەوە، عێراق
٢٤ ی تەموز، ٢٠١٨