وەرگێڕانی: ئەنوەر نەجمەدین
٢١ ینایری ٢٠١٩
٢١ ینایری ٢٠١٩
بزووتنەوەی کرێکاری و سۆشیالیزم
پەیوەندی نێوان سەندیکای کرێکاری و بزووتنەوەی سۆشیالیستی لە گەلێ ووڵاتدا، بۆتە بابەتی بۆچوونێکی زۆر جیاواز، بەڵکو بابەتی ناکۆکیەکی توندوتیژ. بارودۆخەکەیش لە هەموو شوێنێک وەک یەکە. بۆ نموونە لە ئینگلترە، دوای تێشکانی بزووتنەوەی سیاسی شارتیەکان لە ١٨٤٨ دا، بزووتنەوەی سەندیکایی بە شێوەیەکی فراوان پەرەی سەندو بووە ڕێکخراوێکی بەهێزی کارگەران. بەڵام ئەم جەستە مەزنەی کارگەران، هەر بێ بایەخ دەیڕوانیە سۆشیالیزم، بەڵکو تەناتەت دژیشی بوو، حیزبی سۆشیالیستییش، هەروەک تایەفەیەکی بچووک مابووەوە.
سەرچاوە:
Anton Pannekoek, The Labor Movement and Socialism, 1908
دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
لە سێبەری ئیمپریالیزمدا، چینی کرێکار، چیتر ناتوانێت ڕێفۆرم و مافێکی زیاتر، یان کەمکردنەوەی ستەم، یان ئارەزووەکانی، لە پەرلەمانەوە وەدەست بهێنێت. وە ئەگەرچی پرۆلێتاریا ناچارە بەرگری لەخۆی بکات دژی زوڵم و زۆرداری و ئەو قورساییەی بەسەرشانیەوەیەتی، بەڵام ئەو کارەساتانەی لە ئێستادا تووشی هاتووە، بە پەرلەمان لەناونابرێت، ئەو کارەساتانە، زۆر کەم لە کرداری پەرلەماندا ڕەنگ دەدەنەوە. وە لە واقیعدا، دەسەڵاتی ڕاستەقینەی پەرلەمانیش خۆی لە ئێستادا، لە کەمبوونەوەدایە. سیاسەتەکانی دەوڵەت، تادێت، لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە، لە لایەن ژمارەیەکی کەمەوە لە دەوڵەمەندەکان و وەزیرەکانەوە دادەڕێژرێن. ئیرادەی ئا ئەم گروپە بچووکە، ناتوانرێت سەرکەوتووانە، بە بریاری پەرلەمانی، دژایەتی بکرێت؛ بەڵکو تاکە هێز کە لە توانایدا بێت وایان لێبکات گوێ بگرن، ئەوە هێزی ئاشکرای جەماوەر خۆیەتی. بۆ نموونە، ناڕەزایەتی دژی ئاستی باج کە لە ڕایخستاگەوە تێپەڕینرا، لە هەڵبژاردندا تەعبیری لێکرا. بەڵام لە ڕاستیدا، هەڵبژاردن بە شێوەیەکی سەرەکی، گرنگ بوو وەک خۆپیشاندانی چوار ملیۆن و نیو لە خەلکی، دژی حیزبە سەرمایەداریەکان.
سەرچاوە:
Anton Pannekoek, The Elections In Germany, 1912
هیوایەک بە ئایندە
ئەگەر گوێ بۆ ووشەی گووتەبێژەکانی برجوازیەکان بگرین، ئەوا چینی کرێکار، هیچ دوژمنێکی نیە لە سۆشیالیستەکان خراپتر بێت. "ئەوان دژی عەیبەکانی ئەم کۆمەڵگایە دەنگ هەڵدەبڕن"، وە وەک خۆیان دەڵێن، "زۆر بە داخن بۆ کرێکارە نابەختەوەرەکان، بەڵام لەبری ئەوەی بیریان لێبکەنەوەو یارمەتیەکی بەدەستوبردیان بدەن، وا نیشانی پرۆلێتاریا دەدەن کە هەرگیز لە ئایندەدا، کۆمەڵگایەکی سۆشیالیستی، نابێتە واقیع. وە دەڵێن: تەنها ئەوانەی وەک ئێمە، خۆیان لەسەر زەمینەی ئەم ڕێکخستنەی ئێستا دەبینن و وەک هەتاهەتایی سەیری دەکەن، هەر ئەوانە دەتوانن بە حەماسەوە، خۆیان بۆ چاککردنی ئەو کۆمەڵگایە تەرخان بکەن، ئەمەیش لە ڕێگای ڕێفۆرمەوە، وە لە بارودۆخێکدا کە ئەمڕۆ بوونیان هەیە. هەر لەبەر ئەوەیشە ئێمە، لیبرالیستەکان و پێشکەتنخوازەکان و مەسیحیە کاسۆلیکیەکان، لەو دۆستانەی ڕێفۆرمین کە ماندووبوون نازانن، بەبێ وەستانیش، خەریکین بە چاککردنی ژیانی ژمارەیەکی زۆرەوە لە کارگەران. بەڵام سۆشیالیستەکان، شتەکان زۆر ئاسان وەردەگرن: لەبری ئەوەی بکەونە کار، تەنها یەک دڵنەواییان هەیە بۆ خەڵکی: ئایندە. ئەوان ئەو ڕێفۆرمانە ڕەتدەکەنەوە کە ئێمە پێشنیاریان دەکەین بەو بیانوەی ئەمە گاڵتەکردنە بە داخوازیەکانی کارگەران، یان گوایە ئەمانە مەیلی دژایەتی کارگەرانە. بۆیە هەڵوێستێکی تەواو نێگەتیڤانە وەردەگرن. بەڵام ئەمە زۆر سروشتیە؛ چونکە ئەگەر توانا هەبوایە هەموو شەڕانیەتێک لە چوارچێوەی ئەم جیهانەی ئێستادا سەرکوت بکرایە و هۆکاری ناڕەزایەتیەکانی تێدا وون ببوایە، ئەوا ئیتر هیچ نەدەمایەوە بۆ کۆمەڵگای ئایندە ئەنجامی بدات".
سەرچاوە:
Anton Pannekoek, Hope in the Future, 1912
جەنگی گەورەی ئەوروپاو سۆشیالیزم
ئاشکرایە کە دەبێت کارگەران دژی هەموو جەنگێک بوەستنەوە. ئەوان وا لە پرۆلێتاریای سەر زەویە بێیانیەکان دەڕوانن کە برایانن، هاوڕێیانن، وە وەهایش دەڕواننە چینە تایبەتەکەی ووڵاتانی خۆیان کە ئەوان دوژمن و چەوسێنەریانن. ئەوان چۆن دەبێت لەسەر داوای دوژمنەکانیان تەقە لە براکانیان بکەن؟ کارگەرە هۆشمەندەکان ئارەزووی بەردەوام بوون دەکەن لە خەباتدا لە پێناوی هەڵوەشاندنەوەی سەرمایەداری و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی هەرەوەزکاریدا، کۆمەڵگای سۆشیالیستی.
سەرچاوە:
The Great European War and Socialism, 1914
ماتریالیزمی مێژوویی
ماتریالیزمی مێژوویی، لەسەر بنەمای پەیوەندیە ماتریالیستیەکان، چالاکی مرۆڤ دەخاتە بەر لێکۆڵێنەوە لەنێو مێژوودا، لەسەروو هەموو شتێکەوە، پەیوەندیە ئابووریەکان. بەڵام لەکاتێکا مرۆڤ ناهۆشمەندانە نابزوێت، بەڵکو لەڕێگای بیرو لە نێوەندی ئایدیاو ئامانجەوە دەجووڵێت، ئەوا هەمیشە بیرو ئایدیا، لە کردارەکانیانەوە دەناسێنرێت، واتە ئەم بیرو ئایدیاو ئامانجانە، هەروا لە خۆیانەوە، دەرناکەون، بەڵکو بەرهەمی پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکان و پێداویستیەکانن. وە ئەگەر پێویست بێت گۆڕانکاریەکی ئابووریی ڕوو بدات، ئەگەر بارودۆخە کۆنەکان بەسەرچووبێتن، ئەوا ئەمە هەمیشە، ئەو هۆشیاریەیش لە زیهنی خەڵکیدا دروست دەکات کە ئیتر بەردەوام بوونی پەیوەندیە کۆنەکان بە مەحاڵ دەبینێت و ئیرادەی گۆڕینیشی بەرهەم دەهێنێت؛ ئەمەیش وەک پێویست، بە دەستنیشان کردنی ئامرازەکانی چالاکی و شێوازی پراکتیزە کردنیشی، ڕێگا ڕۆشن دەکاتەوە. ئا لەبەر هەموو ئەمانەیە، پرۆلێتاریا نەک هەر پێویستی بە وەدی هێنانی ڕێکخستنێکی باشترە؛ بەڵکو بەدڵنیاییەوە، هەر ماتریالیزمی مێژووییش، ئەو یەقینە لە لای پرۆلێتاریا دروست دەکات کە ئەو ڕێکخستنە هەر دێت، وە گەشەی ئابووریی، بەشداریی دەکات لە وەدی هێنانی ئەو ئامانجەدا. وە ئیتر هەر بەو جۆرە، سۆشیالیزم لەوە دەردەچێت یۆتۆپیایەک بێت و دەبێتە زانست.
سەرچاوە:
Anton Pannekoek, Marxism and Action, 1915
شۆڕشی سۆڤێەتیی ئەڵمانی لە قۆناغی یەکەمیدا، ١٩١٨
سەرباری هێزی دژە شۆڕش، شۆڕش بە هەموو شوێنێکی ئەڵمانیادا بڵاوەی دەکرد بە هەموو ووڵاتدا، ئەنجوومەنە کارگەریەکانی کرێکاران و سەربازەکان دادەمەزرێنران و کۆنترۆڵی هەموو شتێکیان دەگرتە دەست، پۆلیس لە شەقامەکاندا وون بووبوو، بزووتنەوەکە درێژدەبووەوە تا بەرەی جەنگ لە خۆرئاوادا، ویلهێلم [سیزەری ئەلمانیا] هەڵدێت بەرەو هۆڵەندا. وە لەگەڵ نەبوونی هیچ بەرگریەکدا، یان کەمبوونەوەی بەرگری، شۆڕش بەرەو سەرکەوتن دەچوو. ئەمە دەلیلی هەرەسی سیستمی کۆن بوو، ئەو سیستمەی هیچ لایەنگیریەکی جەماوەریی نەمابوو کاتێک کە جەنگ گەیشتبووە دواین لووتکەی و تێشکانە سەربازیەکان لە ترسی خەڵکیان کەم کردبۆوە. ئا ئەم حاڵەتەی بەرەو کڵپەسەندن دەچوو، بووەبووە پریشکێک و بە هەموو لایەکدا بڵاوەی دەکردو هەموو بارودۆخێکی نهێنی ئامادە دەکرد بۆ ڕاپەڕینێکی چەکدارانەی چەندان گروپی سەربەخۆ. وە لە پێناوی ڕووخاندنی دەسەڵاتدا، دەبێت ڕێکخستنی حکومەتی کۆن و بیرۆکراسیەتی کۆن بشکێنرێت، وە هێزی ڕێکخراوی کاتیی جەماوەر بکرێتە هێزێکی هەمیشەیی. ئا ئەمە لە پاریسی ساڵی ١٨٧١ دا لە کۆمۆنەو لە ڕووسیایشدا لە سۆڤیەتەکاندا ڕوویدا. لە ئەڵمانیایشدا، کرێکاران، وێنەی هەمان ئەو ڕێکخراوەیان دامەزراند کە لە ڕووسیادا سەریهەڵدا، واتە ئەنجوومەنە کارگەریەکانی کرێکاران و سەربازەکان. ئەو ئەنجوومەنانە هێزێکی ڕاستەوخۆیان بە شۆڕش دەبەخشی و دەبوونە هۆی یەکەمین سەرکەوتنی خێرای شۆڕش، بەڵام ئەوان تا ئێستایش نازانن چی دەکەن، چیان دەوێت، بەڵام لە بووندان -پرۆگرامەکەیان نا، بەڵکو بوونی خودی خۆیان، بایەخێکی شۆڕشگێریی هەیە. ئەمانە هێشتا گیرۆدەی وەهمی پەرلەمانتاریزمن، تیایاندایە پێشنیاری جوان دەکات بۆ بونیادنانی بەرهەمهێنانی سۆشیالیستی لەسەر بنەمای پیشەسازی و کشتوکاڵی گەورە، بەڵام ئەوان نازانن سۆشیالیزم خۆماڵی کردنی پیشەسازی نیە، بەڵکو هێزی پرۆلێتاریایە، دەرئەنجام وادەزانن مەسەلەکە دەوڵەتی سۆشیالیستیە -ئەم شتانەیش هیچی لە کتێبەکانی کاوتسکیدا نابینرێن. لە بەرامبەر سەربەخۆکانیشدا، ئابووریزانەکان، هەر لە سەردەمی جەنگەوە، پرۆژەیەکی فراوانیان خستۆتەڕوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سۆشیالیستی کە ناوی "سەرمایەداریی دەوڵەت" ی لێ نراوە.
سەرچاوە:
Anton Pannekoek 1918،The German Revolution -First Stage
شۆڕشی جیهانی و تاکتیکی کۆمۆنیستی
هەرەسی ئابووری، بەهێزترین پاڵپێوەنەری شۆڕشە. هەر ئێستا، ئەڵمانیاو نەمسا ئابووریەکەیان تێکوپێک شکاوە، ئیتالیاو فەرەنسا لە داچوونی بەردەوامدان. ئینگلترە بەتوندی ڕووبەڕووی هەمان حاڵەت بۆتەوە کە جێی گومانە حکومەت لە هەوڵە بەهێزەکانیشیدا بۆ بونیادنانەوە، ڕێ لەو هەرەسە بگرێت، لە ئەمریکایش نیشانەکانی یەکەمین قەیرانی مەترسیدار سەریهەڵداوە. لە هەموو ووڵاتاندا، کەم تا زۆر، بەهەمان شێوە، دڵەڕاوکێی جەماوەر هەر زیاد دەکات؛ وە بە مانگرتنە مەزنەکانیان کە ئەویش لە ئابووریی دەدات، لە تێکۆشاندان دژی هەژاری. ئەو خەباتە، پلە بە پلە، گەشە دەکات بۆ خەباتێکی هۆشیارانەی شۆڕشگێر، ئیتر بەبێ ئەوەی کۆمۆنیستیش بن، بەڵام تادێت، جەماوەر دوای ئەو شوێن پێیە دەکەوێت کە کۆمۆنیزم نیشانیان دەدات، ئەمەیش بەوهۆیەوە کە پێویستیی، بەو ئاراستەیەدا پاڵیان پێوەدەنێت ... سۆڤیەتە چاوەڕوان نەکراوەکانی ڕووسیا لە هێرش و کاردانەوەیاندا، هاوپەیمانانی ناچار کرد بە دانووستان و کاریگەریەکی نوێ و بەهێزی لەسەر حیزبە کرێکاریەکانی خۆرئاوایش جێهێشت. ئینترناسیۆنالیزمی دووهەم لەبەریەک ترازا؛ بزووتنەوەیەکی گشتی بەرەو مۆسکۆ، بە حەماسەوە سەریهەڵدا کە مەزاجی شۆڕشگێرانەی لەنێو جەماوەردا برەو پێدەدا. ئەو گروپە نوێیانە، ناوێکی نوێیان بۆ کۆمۆنیستەکان دانا، ئیتر بەبێ ئەوەی هیچ لە تێڕوانینە گشتیەکانیان بگۆڕن، وە کۆنسێپتەکان و مێتودی کۆنی سۆشیال-دیموکراتەکان دەگوێزنەوە بۆ نێو ئینترناسیۆنالیزمێکی نوێ [مەبەست لە بەلشەفیستەکانە]، وە وەک دەلیلێک بۆ پێگەیشتنی زیاتری شۆڕش لەو ووڵاتانەدا، دیاردەیەک بە تەواوی، پێچەوانەی دیاردە ئەسڵیەکە دەردەکەوێت: لەگەڵ چوونە ناو ئینترناسیۆنالیزمی سێهەم، یان ڕاگەیاندنێک لە بەرژەوەندی پرنسیپەکانی خۆیان ... ئیتر جارێکی تریش، جیاوازی توندی نێوان کۆمۆنیستەکان و سۆشیال-دیموکراتەکان دەشارنەوە. لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمۆنیزم و نموونەیەکی ڕووسیدا، وا دەردەکەوێت گوایە شۆڕشی پرۆلێتاریا، فۆرمیکی سادەو ڕاستەوخۆی دەست خستووە. بەڵام لە واقیعدا، ئەوە دەردەکەوێت کە سەختیەکی هەمەجۆرەی زۆر کە ئێستا سەرهەڵدەدەن، ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، ئەمەیش ئەو هێزەمان نیشان دەدات کە پرۆسێسەکە ئێجگار ئاڵۆزو سەخت دەکات.
سەرچاوە:
World Revolution and Communist Tactics. Anton Pannekoek 1920
بلانکیزمی نوێ
کاتێک مەرجی ماتریالیستی لەبارە بۆ شۆڕش، بەڵام جەماوەر پاسییڤ دەوەستێت و هیچ مەیلێکی یاخی بوونی نیە، ئەوکاتە مەزهەب سەرهەڵدەدات و دەکەوێتە هەوڵی وەدیهێنانی ئامانجەکان بە ئامرازی تر نەک بە شۆڕشی سیاسی پرۆلێتاریا. هەر بەو جۆرە لە فەرەنسا، بەر لەساڵی ١٨٧٠، ناوی پرۆدۆن و بلانکی، بەسترا بوون بە دوو ئاراستەوە، بە ڕێگای جیاوازو دژ بە یەک، بەسترابوون بە تیۆریە سەرەتاییەکانی بزووتنەوەی داهاتووەوە. ناوی پرۆدۆن وەک ڕەخنەگرێکی برجوازی بچووک لە سەرمایەی گەورە، ئەو بەشەی پێکدەهێنا لە بزووتنەوەی کرێکاری کە تازە لە ڕاست بوونەوەدا بوو وە دەیەویست بە ئامرازی ئاشتیانە سەرمایەداریی لەناوببات و هەرەوەزکاریی دابمەزرێنێت، وە هەر بە غەریزە، ئەو هەستەیان هەبوو هێزی چینی نوێ، دەبێت پەنا بباتە بەر دامەزراندنی دام و دەزگای ئابووریی نوێ لە بری هێرشی سیاسی لە دەرەوە. ناوی "بلانکی" بەسترابوو بە پیلانگێڕێکی شۆڕشگێری جەسوورەوە، ئەمەیش ئەو بەشە بوو لە پرۆلێتاریا کە وای هەست دەکرد دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتی سیاسیدا پێویستە؛ ئەگەر تەنانەت بەشی زۆری پرۆلێتاریایش هێشتا نێگەتیڤ بن، دەبێت ئەمە لە ڕێگای ئەو کەمایەتیەوە ڕووبدات کە نوێنەریی جەماوەر دەکات و بە حیکمەو نموونەکانی، دەسەڵات بە مەرکەزیەتێکی بەهێز، لە دەستی خۆیدا دەپارێزێت. ڕەگی هەردوو ئەم مەیلانە، لە بزووتنەوەی ڕابووردووەوە هاتبوون، واتە لە برجوازیەتی بچووکەوە. هەر لەبەر ئەمە ئاسانە لەوە تێبگەین، مەزهەبی هاوشێوە، سەرلەنوێ سەرهەڵدەداتەوە، بێگومان، ئەگەرچی ئەمە لە فۆرمی پێشکەوتووترو هەمەجۆرە تردا دەردەکەوێت ... لە لایەکی تریشەوە، مەیلی بلانکیزمی نوێ لەو کۆنسێپتەدا دەردەکەویت کە دەڵێت کەمایەتیەکی شۆڕشگێر دەتوانن دەسەلاتی سیاسی داگیر بکەن و زاڵ بن بە سەریدا، ئەمەیش گوایە داگیر کردنی دەسەڵاتی سیاسیە لە لایەن پرۆلێتاریاوە.
سەرچاوە:
Anton Pannekoek, The New Blanquism, 1920
سەرمایەداریی دەوڵەت و دکتاتۆریەت
زۆرجار زاراوەی "سەرمایەداریی دەوڵەت" بە دوو جۆر بەکاردەهێنرێت: یەکەم، وەک فۆرمێکی ئابووریی کە دەوڵەت تیایا ڕۆڵی خاوەن کارێکی سەرمایەداریی دەبینێت کە کرێکاران لە بەرژەوەندیی دەوڵەت دەچەوسێنێتەوە. سیستمی فیدراڵی پۆست یان هێڵی ئاسنین کە لە دەوڵەتەوە موڵکدارێتی دەکرێت، نموونەکانی ئەم جۆرە سەرمایەداریی دەوڵەتیەن. لە ڕووسیادا ئەم فۆرمە لە سەرمایەداریی دەوڵەت سەروەرە لە پیشەسازیدا، کار لە دەوڵەتەوە پلان دەکرێت و دارایی تێدا بەکاردەهێنریت و لە دەوڵەتیشەوە ئیدارە دەکرێت؛ بەڕێوەبەری پیشەسازیەکان لە دەوڵەتەوە دادەمەزرێنرێن و قازانجیش وەک داهاتی دەوڵەت دادەنرێت. دووهەم، دەبینین ئەم بارودۆخە بە سەرمایەداریی دەوڵەت (یان سۆشیالیزمی دەوڵەت) وەسف دەکرێت کە دام و دەزگا سەرمایەداریەکان تیایا، لە دەوڵەتەوە کۆنترۆڵ دەکرێن. ئەم پێناسەیە چەواشەکارانەیە، ئەمە لەکاتێکا کە لەوێ، لە سایەی ئەو بارودۆخەدا، هێشتا سەرمایە لە فۆرمی موڵکدارێتی تایبەتیدا لە بووندایە، ئەگەرچی خاوەن پرۆژەکان تاکە کەسێک نین، بەڵکو دەسەڵاتیان سنوودار کراوە بە سیستمی تەئمینی کۆمەڵایەتیەوە.
سەرمایەداریی مۆنۆپۆلی، بەتایبەت کاتێک کە دەوڵەت دکتاتۆریەتێکی فاشیستی بەکاردەهێنێت، دەتوانێت زۆربەی سوودەکانی خۆی زامن بکات لە تاکە ڕێکخراوێکدا، بەڵام بەبێ وازهێنان لە حوکمە تایبەتیەکەی خۆی بەسەر بەرهەمهێناندا. بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ئەو بارودۆخە، کاتێک هەست دەکات بە گرفتی خۆی کە دەکەوێتە ژێر پاڵەپەستۆی چینی کرێکارەوە لەو ڕووەوە کە فۆرمی کۆنی سەرمایەداریی ئەهلی، بەم جۆرە ڕزگار ناکرێت.
سەرچاوە:
Anton Pannekoek, State Capitalism and Dictatorship, 1936
حیزب و چینی کرێکار
بزووتنەوەی کۆن لە حیزبدا بەرجەستە بوو بوو ... بەڵام ئێمە هەوڵی دامەزراندنی حیزبێکی نوێ نادەین. ئەمەیش دروستە، بەڵام لەبەر ئەوە نا کە ژمارەمان کەمە -خۆ حیزب هەر شێوەیەکی
هەبێت هەر بە ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی دەست پێدەکات- بەڵکو لەبەر ئەوەیە لەم ڕۆژگارەماندا، حیزب هیچ نیە ڕێکخراوێک نەبێت کە ئامانجی ئاراستە کردن و زاڵ بوونە بەسەر پرۆلێتاریادا ... ئەم تایپە لە ڕێکخراو، دژی ئەو پرنسیپەیە کە دەڵێت چینی کرێکار دەتوانێت چالاکانە چارەنووسی خۆی بگرێتە دەست. کارگەران دروشمی هیچ گروپێک ناکەنە دروشمی خۆیان ئەو دروشمە هەرچۆن بنوێنێت، ئیتر ئەگەر ئەو گروپە گروپەکەی خۆیشمان بێت؛ ئەوان خۆیان بیردەکەنەوەو بریاری چالاکی خۆیان دەدەن. ئەم تێڕوانینە، ڕاستەوخۆ، دەکەوێتە ناکۆکی لەگەڵ ئایدیا تەقلیدیەکاندا دەربارەی ڕۆڵی حیزب وەک ئۆرگانێکی پێویست بۆ پەروەدرەی پرۆلێتاریا ...
بەکورتی محوەری هەموو باسەکە، لەم جیاوازیەدا دەسووڕێتەوە: حیزبێک بریتیە لە گروپێک کە لەسەر ئایدیایەکی دیاریکراو دادەمەزرێنرێت، ئەمە لەکاتێکا چین بریتیە لە گروپێکی یەکگرتوو لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی هاوبەش. ئەندامێتی چینێک لە وەزیفەیەکەوە دەستنیشان دەکرێت لە پرۆسیسی بەرهەمهێناندا، وەزیفەیەک کە لە بەرژەوەندیەکی دیاریکراوەوە دروست دەبێت. ئەندامێتی حیزب واتای ئەوەیە ببیتە کەسێک لە گروپێکدا کە تێڕوانینێکی وەک یەکیان هەیە دەربارەی پرسە کۆمەڵایەتیە سەرەکیەکان. لەم سەردەمەماندا، لە ڕووی تیۆری و پراکتیکیشەوە، وا دادەنریت ئەم جیاوازیە سەرەکیە وون دەبێت لە حیزبی چینێکدا، "حیزبی کرێکاران".
ئەو سەردەمەی سۆشیال-دیموکرات لە گەشەیەکی تەواودا بوو، ئەم دیدگایەی ئێستا ئەوە بوو کە ئەو حیزبە پلە بە پلە، هەموو کرێکاران یەکدەخات، ئیتر بەشێکیان وەک شۆڕشگێرو بەشێکیشیان وەک لایەنگر. لەکاتێکا تیۆریی دەڵێت ئەو بەرژەوەندیانەی لەگەڵ یەک دەگونجێن، ئەوانە وەک پێویست ئایدیاو ئامانجی هاوبەشی لێوە دروست دەبێت، بۆیە ئیتر جیاوازیی چین و حیزبی تێدا وون دەبێت.
سۆشیال-دیموکرات بووە گروپێک لە کەمینە، زیاتر لەوەیش کەوتە بەر هێرشی گروپی کرێکاریی. وە دابەش بوونیش تیایدا ڕوویدا، ئەمە لەکاتێکا کەرەکتێرەکەی، ملکەچی گۆڕانێکی بنەڕەتی بوو، وە ئیتر پرۆگرامەکەی پاک کرایەوە یان بە تەواوی بە جۆرێکی تر شیدەکرایەوە ... وە هیچ کەڵکێکی نیە ئینکاری ئەو ناکۆکیانە بکەین کە گوایە بارودۆخێکی پیس و پۆخڵ دروست دەکەن کە گوایە نابێت بوونی هەبێت، یان گوایە کارگەران بێ هێز دەکات. زۆرجار دەگووترێت چینی کرێکار لاواز نیە لەبەر ئەوەی دابەش بووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، دابەش بووە لەبەر ئەوەی لاوازە. ئەو هۆکارەیشی پاڵ بە پرۆلێتاریاوە دەنێت بۆ گەڕان بەدوای ڕێگایەکی نوێدا کە دوژمن تیایا بەهێزە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئیتر شێوازە کۆنەکان چیتر کاریگەرییان نەماوە. چینی کرێکار ئەم ڕێگایانە بە سیحر دابین ناکات، بەڵکو بەهۆی هەوڵی زۆرو ڕەنگدانەوەیەکی قووڵەوە، لە ڕێگای پێکاهەڵپژان و ناکۆکی لە ئایدیاکانەوە ڕوودەدەن. ئەمەیش ئەوە دەخاتە ئەستۆی ئەو چینە کە ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە، بەتایبەت بەهۆکاری ناکۆکیە ناوخۆییەکانی. وە ناچارە واز لە ئایدیاو خەیاڵە کۆنەکان بهێنێت، کە ئەمە لەڕاستیدا ئەرکێکی قورسەو پارچە بوونیشی لێدەکەوێتەوە.
Anton Pannekoek 1936 Party and Working Class
لینین وەک فەیلەسووفێک
ئینترناسیۆنالیزمی سێهەم گوایە ئامانجی شۆڕشێکی جیهانیە لەسەر مۆدێلی شۆڕشی ڕووسی و بە هەمان ئامانجەوە. بەڵام سیستمی ئابووریی ڕووسیا، سەرمایەداریی دەوڵەتە و ئەمەیش ناونراوە دەوڵەتی سۆشیالیستی و تەنانەت کۆمۆنیستییش، ئەمە بە بەرهەمهێنانێکەوە لە لایەن دەوڵەتێکی بیرۆکراسی و لەژێر سەرکردایەتی حیزبێکی کۆمۆنیستیدا.
بەرپرسانی دەوڵەت کە چینێکی حوکمرانی نوێیان پێکهێناوە، مافی سەروەرێتییان هەیە بەسەر بەرهەمەکاندا، بەڵکو بەسەر زێدەی بەهادا، ئەمە لە کاتێکا کە کرێکاران تەنها کرێی کاریان پێدەدرێت، واتە ئەوان هەر تەنها چینێکی چەوساوە پێکدەهێنن. وە هەر بە ڕێگای چەوساندنەوەیش توانراوە، لە ماوەیەکی کورتی چەند دە ساڵیدا، ڕووسیا لە ووڵاتێکی بەربەریی سەرەتاییەوە، بگۆڕن بۆ دەوڵەتێکی مۆدێرن کە گەشەیەکی خێرا بەخۆیەوە ببینێت لەسەر بنەمای زانست وتەکنۆلۆژیایەکی پێشکەوتوو. بەپێی ئایدیاکانی حیزبی شیوعی، شۆڕشێکی هاوشێوە پێویستە لە ووڵاتانی سەرمایەدارییشدا، ئەمەیش دووبارە لەگەڵ چینێکی کرێکاریدا وەک هێزێکی چالاک کە دەتوانێت برجوازیەت بڕووخێنێت و بەرهەمهێنان لە سایەی دەوڵەتێکی بیرۆکراسیدا ڕێکبخات. وە گوایە شۆڕشی ڕووسییش تەنها بە هۆی دیسپلینێکی باشی حیزبی یەکگرتووی بۆلشەفیستەوە دەیتوانی سەربکەوێت کە سەرکردایەتی جەماوەری دەکرد، دووبارە بەو هۆیەیشەوە کە لە ناو حیزبدا، تێڕوانینێکی ڕوون و باوەڕێکی پتەو هەبوو بە لینین و هاوڕێکانی کە گوایە ڕێگایەکی دروستیان خستۆتەڕوو. هەر بۆیە، دەبێت بە هەمان شێوە، لە شۆڕشێکی جیهانییشدا، کارگەران شوێن حیزبی شیوعی بکەون، سەرکردایەتی کردن و دواتریش دەسەڵاتدارێتییش هەر بۆ ئەوان جێبهێڵن؛ ئەندامانی حیزب دەبێت، لە دیسپلینێکی بەهێزدا، ملکەچی سەرکردەکانیان بن. شتی سەرەکی، سەرکردە شیاوو بەتواناکانی حیزبن، ئەوانەی شۆڕشگیرو بەتواناو خاوەن ئەزموونن، ئەوەیشی بۆ جەماوەر گرنگە ئەوەیە باوەڕ بەوە بکات کە گوایە حیزب و سەرکردەکانی ڕاست و دروستن.
سەرچاوە:
Lenin as Philosopher, 1938