کۆمۆنەی پاریس: جەستەو رۆحە شۆڕشگێریەکەی پرۆلیتاریا
حیکمەت هەڵەبجەیی ١٨ / ٣ / ٢٠٢٠
کاتێک ئەڵێین پاریس؛ کتوپڕ کۆمۆنەمان بیر ئەکەوێتەوەو دەنگێکی دوور لە گوێماندا ئەزرنگێتەوە. بەڵام ئەو بزووتنەوە مەزنە ئەوەندە بە مێژووی ئەم چەرخە نزیکە کە سەرمایەداری جیهانییش، بەو ناوە ڕائەچڵەکێت. خودی پاریس خۆی بە هەموو خەسڵەتە مێژووییەکانیەوە، ئەو ڕۆحە شۆڕشگێریەی خوڵقاند. کاتێکیش کۆمۆنە دێنینەوە یاد، بەمە ئەمانەوێت ئەو دیدو بۆچون و لێکدانەوانەی چەپ و لایەنە حیزبیەکانی یاد بخەینەوە کە کۆمۆنە وەک ڕوداوێکی کۆن و مێژوویەکی بەسەرچوو باس دەکەن. ئەمە لەکاتێکا کۆمۆنە لە زەمەنەوە پێوانە ناکرێت.
١٤٩ ساڵ بەر لە ئێستا شۆڕشی کۆمونە ڕویدا. بۆیە وا دەزانن دوای سەدەو نیوێک، ئیتر کۆمۆنە هیچ ڕۆڵ و کاریگەریەکی لەسەر نەوەکانی ئەمرۆو سبەینێش دانەناوە.
کۆمۆنە کاریگەریی بەسەر مێژووەوە داناوە، لە مێژوویەکیشدا خۆی ڕاگەیاند کە هەروەک ئەم ڕۆژگارەمان، جەنگی کارو سەرمایە تیایا گەشەی دەکرد. بۆیە ئەگەر تەنها بارودۆخێک گۆڕرابێت، ئەوە تەنها فراوانبوونی ڕووبەری ئەو جەنگەیە، جەنگی کارو سەرمایە. مادام دەوڵەت هەروەک خۆی ماوە، ئەوا دوژمنەکەشی لە ژیاندایە. ئەوەی ئەمڕۆش بە جیهاندا بڵاوە ئەکات، ئەوە پریشیکی کۆمۆنەیە. وە هەرکاتش کۆمۆنە هاتەوە سەر ڕێڕەوە مێژووییەکەی خۆی، ئەوا لەو خاڵەوە دەستپێئەکاتەوە کە لە پاریسی کۆمۆنەو تاقیکردنەوەکانی تریدا جێیهێشتووە. کۆمۆنە وەک دوژمنی ڕاستەقینەی دەستەڵاتی دەوڵەت دەرکەوت، وەک دوژمنی هەرەمە سیاسیەکەی کۆمەڵ. ئەی مەگەر هێشتا دەوڵەت لە بەرزترین ئاستی گەشەسەندنیدا نیە؟ کۆمۆنە وەک ئەو شۆڕشە هاتە مەیدان کە ئەیەوێت بڕیار بگێڕێتەوە بۆ کۆمەڵ. بەو مانایە، مێژوی پرۆلیتاریا مێژویەیەکی دابڕاو نیە، بەڵکو بریتیە لە زنجیرەیەکی تێهەڵکێشی خەبات. وە ئەگەر چەپگەراکان و ڕۆشنبیرەکانیان هیچ حسابێک بۆ ئەزمونەکانی ڕابوردوی خەباتی پرۆلێتاریا نەکەن، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە کۆمۆنە لە پرۆگرامی مێژوویی پرۆلێتاریا کراوەتە دەرەوە. بزوتنەوەی پرۆلیتاریا هەمیشە لەو خاڵەوە دەست پێئەکات کە لەوەوبەر ئاستی سنوری خەباتی بوە. کۆمۆنەو هەمو ڕوداوە شۆڕشگێریە کۆمۆنیەکانی دوای کۆمۆنەش تا ئەمڕۆ، بە کەلەپوری خەباتی چینێکی شۆڕشگێر دائەنرێت و خەسڵەتەکەیشی، هەر لە سروشتە مێژووییەکەیەوە بۆ ماوەتەوە کە ناکۆکیەتی لەگەڵ کۆمەڵگای چینایەتی و سەروەرێتی چینایەتی. کۆمۆنە شۆڕشێک بوو بناغەی دنیایەکی نوێ، دنیایەکی بێ چەوساندنەوەی دارشت، نمونەی دنیایەکی نوێی بە کردەوە نیشاندا، ئەو دنیایەی کە لەسەرەتای دروستبونی موڵکیەتی تایبەتی و جیاوازی چینایەتیەوە، بابەتێکی خستۆتە مێژووەوە کە گەڕانەوەی مرۆڤە بۆ ژیانە کۆمۆنیەکەی. ئەمەش نە ئەتوانرا دەرک بکرێت، هەتا کۆمۆنە خۆی نیشانداوە لە مێژوودا، ئەو کۆمۆنەیەی جەماوەری شۆڕشگێر، بەردەوام ڕێچکەی ئەو ئەزمونە مێژووییە دەگرنەوە بەرو هەر بەدوای ئامانجەکانی ئەو بزووتنەوەیەوەن. کۆمۆنە کۆن نابێت، وە لە ڕێرەوی خەباتی چینایەتیدا، چەندانجار خۆی نیشانداوەتەوە. نەوە لە دوای نەوەی پرۆلیتاریا هەر بەدوای ئەو ئامانجەوەن بۆ تەواو کردنی ئەو پرۆژە کۆمەڵایەتیە مێژووییەی کۆمۆنەی پاریسی، بناغەکەی دارشت. وە سەرباری ئەو تەمەنە کورتەی، وەرچەرخاندنێکی بنەڕەتی لە سیستەمی سەرمایەداریدا بەدیهێنا.
شۆڕش بزوێنەری مێژوە. ئەوە کۆمۆنە بوو مێژوی بزواند. ئەوە کۆمۆنە بوو ئەو شۆڕشە کۆمەڵایەتیەی خولقاند، ئەم مێژوە کۆنە چینایەتیەی جیهان هەڵدەگێڕێتەوە. وە بە کردەوە نیشانیدا ئەم جیهانە سەرمایەداریە گەندەڵە، ناتوانێت تاهەتایە دەستەڵات بسەپێنێت بەسەر کۆمەڵدا.
ئەوەی ئەمانەوێت ئیشارەتی بۆ بکەین ئەوەیە کە زۆر باس و لێکدانەوەو لێدوان دەربارەی کۆمۆنە کراوە. ئێمەش لێرەدا مەبەستەکەمان ئەوە نیە کۆمۆنە وەک چیرۆکێک بگێڕینەوە، یاخود وەسفی کۆمۆنە بە ئایدیاو تیۆری بکەین، یان کۆمۆنە لەڕوانگەی ئەم یان ئەو فکرەوە بخوێنینەوە، بەڵکو ئەمانەوێت بڵێین، زۆر لەچەپ و لایەنە سیاسیەکان، کۆمۆنە وەک ڕوداوێکی کۆن و بەسەرچو ئەدەنە قەڵەم، واتە لە ڕوانگەی زەمەنەوە تێیدەڕوانن. ئەوان ناتوانن هەرگیز لەدیدەی ماتریالیزمی مێژوییەوە برواننە کۆمۆنە. ئەوان ئەوە نابینن ئەو مەرجە ماتریالیستیانەی ناکۆکی چینایەتی لەسەر وەستاوەو خولقێنەری کۆمۆنە بوە، هەر ئەو مەرجە ماتریالیستیانەن کە بەردەوام بەو ئاراستەیەدا گەشە ئەکات و کۆمۆنە بەرەو تەواو کردن ئەبات، ئەو کۆمۆنەیەی بە یەکجاری ئەبێتە ژیانی واقیعی کۆمەڵ و کۆتایی بە دەستەڵاتی دەوڵەت و زەبروزەنک ئەهێنێت، هەرکات توانی کۆتایی بە کاری کرێگرتە بهێنێت، ئەو سیستمی کارکردنەی دەوڵەت پاسەوانێتی. هەر لەبەر ئەوەشە، کۆمۆنە ڕاستەوخۆ، گورزەکانی لە دەوڵەت ئەوەشێنێت. واتە کۆمۆنارەکان باش لەوە تێگەشتبوون ڤایرۆسەکە دەوڵەتە. وە هەمو شتێک لەدەوڵەتەوە ئاراستە ئەکرێت. زۆر لەچەپ و حیزب و لایەنەکان بەدیدێکی سیاسی و تیۆریەوە ئەڕواننە هەر ڕوداوێکی مێژویی .. هەر ئەو دیدە تیۆری و سیاسی و حیزبیە وای لێکردون نەک هەر کۆمۆنە، بەڵکو هەمو ڕوداوەکان ئەگەڕێننەوە بۆ زەمەن و ڕابوردویەکی دابڕاو لەو مێژووەی دروستی کردووە.
کۆمۆنە هەرچەند تەمەنی کورت بوو، تەنها ۷۲ ڕۆژ ژیا، زیاتر لە ۱٠٠ هەزار کەسی کردە قوربانی و گۆڕستانێکی گەورەی بەناوی پیرلاشیزەوە جێهێشت لە پاریسدا وەک سیمبوڵی ئەو کۆمۆنارە شۆڕشگێرانەی تا هەتایە لە بیری مێژوودا دەمێننەوە. ئەو قوربانیانە بون، پاریسیان لە بنچینەوە گۆڕی. لە دەستەڵات و حوکمی چینێکی خۆ سەپێنەوە، کردیانە ئیرادەی یەکگرتووی کۆمەڵ لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا. بۆ یەکەمجار لە مێژودا، ئیدارەیەکی کۆمەڵایەتی دور لە دەستەڵاتی دەوڵەت و یاساکانی دامەزرێنرا. ئەوەی لێرەدا گرنگەو یادی ئەو مێژوە ئەکەینەوە، ئەوەیە مێژوی کۆمۆنە بوە بە بنچینە بۆ ئەزمونێکی بەردەوام لە خەباتی چینایەتیدا چ دوێنێ چ ئەمڕۆ چ سبەینێ. وە ئەوەی ئەیەوێت کۆمۆنە وەک دەوڵەت بناسێنێ، وە یان پرۆلیتاریا لە کۆمۆنە بترسێنێت، ئەوە بەردەوام، لەو شەربەتە ژەهراویە دەنوشێت کە برجوازیەت ئەیکات بەدەمیەوە. خودی کۆمۆنەش خۆی، بە مێژوودا ئەچێتەوەو بە نەوەکانی ئێستاو ئایندە ئەڵێت: ئەو ئەزموونە مێژووییە بە خەباتێکی ئینترناسیۆنالیستیی یەکگرتوو بەدی ئەهێنرێت. ئامانجش لە کۆمۆنە گۆڕینی فۆرمێکی دەوڵەت نیە بە فۆرمێکی تر، گواستنەوەی ئامێرە ترسناکەکەی سەروەرێتی چینایەتی نیە لە دەستی توێژێکی برجوازیەوە بۆ توێژێکی تر، بەڵکو لەناوبردنی دەوڵەت و دانانی ئیدارەیەکی بەکردەوەیە بۆ کۆمەڵگا، ئیدارەیەک کە بەرژەوەندی و پێداویستیەکانی کۆمەڵگا دابین ئەکات. دەوڵەت هەمیشە لایەنێکی سەرکوتکار بووە. کۆمۆنە ئەو دەسەڵاتەی کردە کۆمەڵێکی پرچەک. وە هەر ئەو حوکمە بیرۆکراسیەی دەوڵەت کە هەر ۳ تا ٤ ساڵێک هەڵئەبژێرا لەلایەن پەرلەمانەوە، لابرا، هەر کاتێک بیان ویستایە هەڵبژاردنی گشتی ئەکرا، وە کێیان بویستایە دائەنراو لا ئەبرا. ئەنجومەنی شارەوانی هەمووی لە ئەندامانی کۆمۆنە پێک هاتبوو، بەدەنگدانی گشتی لە هەمو بازنەیەکی شاردا هەڵئەبژێران و هەر کاتێکش پێویست بوایە لا ئەبران. پۆلیس بەر لە کۆمۆنە ئامرازێک بوو بەدەست حکومەتی مەرکەزیەوە، کرایە ئامرازێک لە دەستی کۆمۆنەدا. کۆمۆنە سوپای هەمیشەیی گۆڕێ بە میللەتێکی چەکدار. لە هەموی گرنگ تر هەمو ئەندامانی کۆمۆنە لەبەرابەر کرێی کرێکارێکدا کاریان ئەکرد، جیاوازی لە موچەدا نەبوو هەتا خەڵک هەوڵی پلەو پارەو ئیمتیاز بدات. هەموو دام و دەزگاکانی خوێندن خۆرایی کران، لەهەمانکاتدا مەنهەجی دەوڵەت کاریگەریی ئاین و سیاسەتی لێ دور خرایەوە. بە کورتی، کۆمۆنە گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی بوو لە کۆمەڵدا. ئەمەش وا بە ئاسانی لە شەو ڕۆژێکدا ئامادە نەکراوە، بەڵکو پێشینەیەکی شۆڕشگێریی هەبوە. هەر پێش کۆمۆنە بە چەند ساڵێک کۆمەڵەی کارگەرانی جیهان؛ ئینترناسیۆنالیزمی پرۆلیتاریا لەساڵی ۱۸٦٤ دا دروست بوو لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە شۆڕشگێری و تەقینەوەو مانگرتن و خۆنیشاندانەی کرێکاراندا کە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپای گرتبۆوە، کرێکارانی فەرەنساو بەلجیکاو سویسرا، هەل و مەرجێکی وای هێنایە پێشەوە کە تایەفە سۆشیالیستەکانش بە هانای ئینترناسیۆنالیزمەوە ڕۆشتن بەتایبەت بەبێ جیاوازی ڕێکخراوەیی. ئەو بارو دۆخە زیاترو زیاتر چڕ تر بوەوە. هەڵکشانی شۆڕشگێڕیی پرۆلیتاریا لە فروان بوون و درێژبونەوەدا بوو. ئەوش ڕێگای خۆش کرد بۆ گروپ و لایەنەکان بەرەو ئەو ئامانجە بڕۆن کە پرۆلیتاریا هەیەتی. نەک دیدەی فکری و گروپچێتی کە هەرگیز نەک ڕەوتی بزوتنەوەکە ناجوڵێنێ بۆ پێشەوە بەڵکو یارمەتی بەرەو پێشبردنیشی نادات. ئەوەی مێژوو ئاشکرای کردوە کۆمۆنەو هەمو ئەو ڕوداوە شۆڕشگێریانە، بەسەرکردەو ڕابەرو نمایندە حیزبیەکان دروست نەبوەو نەخولقاوە. تەنها خۆڕێکخستنی جەماوەر بووە وەک فاکتەیەک، وە بە دامەزراندنی ئەنجومەنە کرێکاریە شۆڕشگێڕیەکان و هەڵبژاردنی ئیدارەیەکی ڕاستەوخۆ لەهەمو دام و دەستگا کۆمەڵایەتیەکان، ئیدارەیەکی دور لەحیزبی. هەرکات ئیدارە ناوخۆییەکان لەدەست ئەنجومەنە شۆڕشگێڕیەکاندا بوو، ئەوکاتە بڕیار لای جەماوەرە نەک لای حیزب. هەر لەبەر ئەوەیە وەک چۆن کۆمەڵەی کارگەرانی جیهان بوو بە پشت و پەنا وە لەبزوتنەوەکەیدا کە بزوتنەوەی پڕۆلیتاریایە توایەوەو خۆی خستە نێوەندی بزوتنەوەکە، هەڵوێست و جموجول و بەرژەوەندی پرۆلیتاریای کردە ئامانج نەک تێڕوانین و دیدەی فکری وەک تا ئێستا باوە لەناوچەپەکاندا، ئەمە لەگەڵ ئەو هەمو شەپۆل و خۆپیشاندان و نارەزاییەتانەی جەماوەر بەرپای ئەکات، زۆر لەو تایەفە سۆشیالیستانەی کە شان بەشانی ڕەوتی پرۆلیتاریا خۆیان ئەبیننەوە، بەڵام ئەو هەنگاوە شۆڕشگێڕیەیان نەناوە لەبەردەم بزوتنەوەکەیاندا، ئەمە لەکاتێکا پرۆلیتاریا، تەنها بە ڕێکخستن و یەکڕیزی ئەتوانێ ڕەوتی خەباتی تۆکمەو فراوان و درێژ خایەن بکات. کۆمۆنە ئەو ڕۆحە ئیلهام بەخشەیە کە هەموو گروپ و تایەفەکان ئەباتەوە سەر سەرچاوە مێژووییەکەی شۆڕش: شۆڕشی کۆمۆنەی ١٨ ئازاری ١٨٧١.