١٨/٣/١٨٧١
دیارترین بەروارە زەمەنیەکانی ڕاپەڕینی کۆمۆنە:
٢٨/١:
خۆبەدەستەوەدانی شاری پاریس لەو کاتەدا کە بەدەست برسێتی و فرت و فێڵ و کەین وبەینی حکومەتی نیشتمانیی تاوانکارەوە دەیناڵاند.
٨/٢:
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی کە زۆرینەی پێکهاتبوو لە پیاوانی ئاینی، گەورەپیاوانی خاوەن زەویوزار، بۆناپارتیەکان، کۆماریخوازەکان.
١٧/٢:
هەڵبژاردنی تییر بۆ سەرکردایەتی حکومەتی تاوانکاری نیشتمانی.
٢٦/٢:
مۆرکردنی پەیمانی خۆبەدەستەوەدان لە نێوان فافر، تییر، وە بیسمارکدا.
١/٣:
هاتنە ناوەوەی داگیرکاران بۆ ناو پاریس و خۆنمایش کردنیان لە شانزلیزێدا.
٣/٣:
پێکهێنانی گاردی فیدراڵی نیشتمانی.
١٨/٣:
هەوڵ و تواناکانی حکومەت بۆ چەککردنی کرێکارانی پاریس >> ڕوودانی ڕاپەڕین بە یەکڕیزیی لەگەڵ سوپادا >> هەڵهاتنی حکومەتی خیانەتکار بەرەو ڤێرسای.
٢٠/٣:
یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گوندنشینان لە ڤێرسای.
٢٢-٢٦/٣:
جاڕدانی کۆمۆنە لە لیۆن و مرسیلیاو گەلێ جێگای تر >> هەڵبژاردنی کۆمۆنەی پاریس.
٢٨/٣:
جاڕدانی کۆمۆنەی پاریس و دامەزراندنی لە یانەی شارەوانیدا.
٣٠/٣:
فەرماندانی کۆمۆنە بە نەدانی کرێی خانوو >> هەڵوەشاندنەوەی دەزگای پۆلیس >> هەڵوەشاندنەوەی سوپای هەمیشەیی >> داننان بە هەڵبژاردنی پەناهندەکاندا بۆ کۆمۆنەکان.
١/٤:
دەرچوونی فەرمانی کۆمۆنە بە یەکسان کردنی مووچەی هەمووان بە فەرمانبەرو کرێکارەوە وەک یەک.
٢/٤:
بریاری کۆمۆنە بە جیاکردنەوەی کڵێسا لە ئیدارەی کۆمەڵگا.
١٢/٤:
کۆمۆنە ئەو هێما شۆڤێنیستیەی شکاند کە سەرکەوتنی ناپلیۆنی لە جەنگی ١٨٠٩ داو شەڕی خەڵکی بەرامبەر بە یەکتر نیشان دەدا.
١٦/٤:
کۆمۆنە ستاتستیکی کارگە داخراوەەکانی کردو بریاری کردنەوەیانیدا لە لایەن کرێکاران خۆیانەوە بەشێوەی هەرەوەزی، ئەو هەرەوەزکاریەیش لە یەکێتیەکی گەورەتردا، بەرەو ڕێکخستن دەچوو لەسەر ئاستی هەموو فەرەنسا کە شێوازی ئیدارەی زاتی بوو لە بەهەمهێنان و بەڕێوەبردندا.
٣٠/٤:
کۆمۆنە میقسەڵەکانی سووتاند.
٢١-٢٨/٣:
خوێناویترین هەفتە لە مێژوودا کە نزیکەی ١٠٠ هەزار تێکۆشەری کۆمۆنەی تیا قەتڵوعام کراو ژمارەیەکی زۆریشیان دوورخرانەوە.
٢٥/٥:
دواین کۆبوونەوەی کۆمۆنە لە بینای شارەوانیدا.
٢٨/٥:
کۆتایی شەڕ لە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران.
١٨٧١ - ١٨٧٤:
دادگایی کردن و لە سێدارەدان و دوورخستنەوەی ئەو کۆمۆنەییە شۆڕشگێرانەی بەدیل گیرابوون.
شۆڕشی کۆمۆنە داگرە، نووسینی کارل مارکس، ١٨٧١