هەژار عارف
کۆمۆنە (بە زوبانی فەرەنسی : لـكومون) ئەو بزووتنەوە پرۆلیتاریە بوو کە لە ناوەڕاستی مارسەوە هەتا ٢٧ ی مایسی ١٨٧١ ئیدارەی پاریسی کرد لە فەرەنسادا. دوای ئەوەی کۆمیتە شۆڕشگێڕیەکانی کۆمۆنە ددەسەڵاتیان تێکوپێک شکاندو ئیدارەیەکی مەدەنیی وەک شارەوانی پاریسیان خستەجێگای، ئیتر تەعبیری کۆمۆنە بەسترا بە شۆڕشی پرۆلیتاریاوە، ئەو شۆڕشەی مەسەلەی کۆتاییهێنانی بە سەروەرێتی مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا، خستە ناوناوانەوە. ئەو شۆڕشە کۆمۆنیەیش دەرئەنجامی جەنگی فەرەنسی – بروسی و دۆڕانی ناپلیونی سێهەم بوو لە جەنگداو هاتنە ناوەوەی سوپای بروسی بۆ نێو پاریس دوای گەمارۆدانی. وە لە سەدەی بیستهەمدا، راوێژێکی زۆر دەربارەی ئەو بزووتنەوەیە ڕوویدا لە جیهاندا بەو واتایەی یەکەمین کۆششی شۆڕشگێری بوو بۆ داڕووخاندنی بنکەی ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای چینایەتی.
بەڵام کۆمۆنە لەڕوی مێژووییەوە دەربڕی ژیانی بە کۆمەکە لە کاروباری بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا. لە ئەوروپای لاتینیدا کۆمۆنە دەردەبڕی پچوکترین یەکەیە لە دابەشکردنی ئیداریدا. لە ڕوسیای کۆندا کۆمۆنە وەبەرهێنانی پێکەوەیی جوتیارانە کە لەسەر خاوەندارێتی هاوبەش وەستاوە بە شێوەیەک کە پێداویستی و خزمەتگوزاریەکانی ژیانی تیا فەراهەمە بۆ هەموان بەشێوەیەکی هاوبەش. لە سەدەکانی ناوەڕاستی شارەکانی ئەوروپای ڕۆژئاوایشدا، کۆمۆنە شێوەیەک بووە لە شێوەکانی خۆبەڕێوەبردن.
بەم پێیەش کۆمۆنە ئەو کۆمەڵگایەیە تاک تیایا خۆی لە بارێکی ئینسانی دیاریکراودا دەبینێتەوە کە کۆکردنەوەی سامان ناکاتە ئامانج تیایا، بەڵکو خۆبەرهەمهێنانەوەی زات لە ڕێگای کاری بەکۆمەکەوە لە پێناوی مسۆگەرکردنی پێداویستیە هاوبەشەکانی هەموو تاکەکانی سەرجەم کۆمەڵگادا دەکاتە ئامانج. وە هەروەک دەرئەنجامی ئەوەیش، ئەو کۆمەڵگەیە، هیچ پێویستیەکی دەسەڵاتی دەوڵەت نادۆزێتەوە، ئەو دەسەڵاتە سیاسیەی کە ئەندامەکانی لە هیچ شتێکدا هاوبەش نین لەگەڵ زۆرینەی کۆمەڵگادا لە زماندا نەبێت.