عەزیز شریف و ئیبراهیم محمد
کۆرۆنا وەک ڤایرۆسێک، یەکێکی تر لەو ڤایرۆسانەیە کە لە هەناوی سیستەمی سەرمایەداریەوە بە دنیا هاتووە؛ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یەخەی ئینسانەکان دەگرێت و دواتر خۆی بە ڤایرۆسێکی تر دەگۆڕێت! ئەگەر لە چاوخشانێکی کورتدا بەسەر مێژووی سەد ساڵی ڕابردوودا، دەبینین هەر دەورەیەک لە دەورەکانی مێژووی سەد ساڵی ڕابردوو، هەڵگری ڤایرۆسێکی کوشندە بووە کە ژیانی هەزاران تا بە ملێۆنان ئینسانی کردۆتە قوربانی خۆی. لە سەرەتای سەدەی بیستدا، پەتای ئیسپانی بە نمونە ۲٠ ملیۆ ئینسانی کوشتووە، ئایدز لەسەرەتای پەیدابوونیەوە تا بەئێستا دەگات، ۳٦ ملێۆن ئینسانی کوشتووە. کۆلێرا و نەخۆشیەکانی تر تا بە پەتای باڵندە و بەراز دەگات لەم سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمەدا؛ دیسان بەهەزاران ئینسانی کردۆتە قوربانی. جەنگە جیهانیەکانی یەک و دوو، جەنگە ناوچەیی و ناوخۆییەکان، جەنگە قەومی و تائیفیەکان، دیسان قوربانیەکانیان ملێۆنان ئینسای تر بووە. ئەگەر کەمێک لۆژیکانە بۆ سەرچاوەی ئەم ڤایرۆسانە بگەڕێینەوە، ئەوا ئەوەی دەستگیرمان دەبێت ئەمەیە کە ئەم ڤایرۆسانە لە هەناوی قازانج پەرستی سەرمایەداریەوە سەرچاوەیان گرتووە. ئەم سیستەمە مۆتیڤ (هاندەر) ی ئینسانە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سود و قازانجی تایبەتی، لەم پێناوەشدا لە هیچ شتێک سڵی نەکردۆتەوە. ئەگەر لە ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی پەتای دژە تەندروستی ئینسان، بە شێوەی ئەم سەردەمە بڵاو نەبووبێتەوە، ئەوە هۆکارەکەی ئەوە بووە کە ئەودەمە هێشتا سەرمایە وەکو ئەمڕۆ، سنورەکانی کراوە نەبووە، بەڵام پەتا و ڤایرۆسی جەنگەکانی سەرمایە لەمسەر بۆ ئەو سەری زەوی بڵاو بووە. ئەوەی کۆرۆنا و نەخۆشیە سەردەمیەکانی تر لە کولێرا و ئاوڵە و سوورێژە و سیل و تاعون جیا دەکاتەوە، ئەو گومانە لە سەرچاوە و هۆکاری ئەو نەخۆشیە دەکرێت بەشێوەیەک بەڵا سروشتیەکانی گۆڕیوە بۆ بەڵا دەسکرد و بەرهەمهاتوەکان، ئامانجی پشتی ئەم گومانە ئەو بنبەستەیە کە کرێزە (ئەزمە) ی ئەم سیستەمە هیچ چارەسەرێکی نیە بۆ کێشەکانی لە ڕەوەندی ڕوو لە خواریدا، خۆی لەپشتی ڤایرۆسێکەوە دەشارێتەوە ..... ئێستاش کۆرۆنا دوا ڤایرۆسی هەڕەشەکار لە ئینسان نابێت، هەتا سەرچاوەکەی، یانی سیستەمی سودپەرستی سەرمایەداری لە ناونەبرێت؛ ناوە نەناسراوەکانی ڤایرۆسەکانی تر لەسەر ڕێمان دەبن !