کوردستان لە نێوان دەوڵەمەند بوون و هەژاریدا
١٤/١١/٢٠١٨
(الاقتصاد نيوز) ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانای ووزەی ڕۆژانەی لە ٧٠٠ بەرمیل نەوتەوە، گەیشتۆتە ١ ملیۆن بەرمیل. هەناردە کردنی نەوتیش بۆ بەندەری جیهانی تورکیا، گەیشتۆتە ٤٠٠ بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکداو وا چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٠١٩ دا، بەرهەمهێنانی نەوت بەرزتر ببێتەوە. بۆیە سنووری نوێ بۆ گواستنەوەی نەوت لەگەڵ تورکیادا دەکاتەوە. وە هەر لەم دواییەدا ٢٠ کۆمپانیای ئەمریکی و ژمارەیەک نوێنەری کۆمپانیاو بیزنزمانی سعودی، سەردانی کوردستانیان کردووە بە مەبەستی وەبەرهێنان. ئەمە لەگەڵ بوونی ٤٠ کۆمپانیای نەوتی جیهانی لە کوردستانداو دەستکردنی گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتی ڕووسی بە دەرهێنانی نەوت لە کۆتایی ئەمساڵدا. وە هەر ئێستا ڕێسێرڤی نەوت، گەیشتۆتە ٤٠ ملیۆن بەرمیل. سەرباری ئەمە، کوردستان ٧ بۆری گواستنەوەی هەیە لەگەڵ تورکیاو سوریاو ئێراندا بە فەرمی کە داهاتی ساڵانەی ١٥ ملیار دۆلارە. ڕێگای زەمینییش، دەگاتە ١٣ ڕێگای جیاواز لە نێو عێراقدا، جگە لە ڕێگاکانی نێوان ئەو ووڵاتانە کە نەوتی قاچاخ پیایانا تێپەڕ دەبێت. کەچی ئەوەتا، گەشەی سەرمایەداریی، هەر تەنها سیاسیەکان و بانکەکان دەوڵەمەندتر دەکات و ڕێژەی هەژاریی بەرزتر دەکاتەوە. ئەوەتا بانکی کوردستان، هەتا مانگی ١٠ / ٢٠١٨، ١٣ ملیارد دیناری قازانج کردووە. وە جگە لە بانکی کوردستان، ٤٥ بانکی ئەهلی تر هەر لەسەر هێزی کار دەژین و بانکێکی بولگارییش بەنیازە، لقێکی بانکەکەی لە هەولێر بکاتەوە. بەڵام ئەم گەشەیە، بەردەوام هەژاری و بێکاری بەدوای خۆیدا بەکێش دەکات.
هەژاریی لە کوردستاندا:
لە ساڵی ٢٠١٦ دا، شێوە هەرە دڵتەزێنەکەی هەژاری گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە لە سلێمانی، ئەنوەر عومەر عەلی، بەڕێوەبەری ماڵی مناڵە بێ خێزانەکان بڵێت: قەیرانەکان لە ئاستێکدان، چەندان خێزان، مناڵەکانیان دەهێننە لای ئێمەو جێیان دەهێڵن لەبەر ئەوەی توانای بەخێوکردنی مناڵەکانیان نەماوە. لە هەولێریش، بەپێی قسەی فەرماندەیەکی پۆلیس، فەخرەدین نوری، کە بیرکردنەوەکانی پڕ بە عەقڵی بۆگەنی برجوازیەکانەو زۆربوونی سواڵ کردن لە شەقامەکاندا بە پیشەیەک دادەنێ نەک بە دەرئەنجامی سیستمە بۆگەنەکەیان، دەڵێت ئەمە هیچ پەیوەندیەکی بە بارودۆخی ئابوریی کوردستانەوە نیە.
بێکاری لە کوردستاندا:
بە زمانی دەوڵەت خۆی، لە ٢٠١٨ دا سوپای بێکارە گەیشتۆتە ١٤%. بەڵام ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاریی میللی نەرویجیدا، ڕۆژی شەممە، ٣ / ١١ / ٢٠١٨، ڕایدەگەیەنێت بێکارە لە ٢٠% ەوە گەیشتۆتە ٢٥%، زۆربەی ئەو ژمارەیەیش دەکەوێتە نێو دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان. ئەمەیش هاندەرێکی گەورەی کۆچ کردنی لاوانە بەرەو ئەوروپا. ئەو کۆچە خۆی بۆ خۆی، هەر هەڵمژینی دەستی کاری هەرزان نیە بۆ بازاڕە پیشەسازیەکانی سەرمایە، بەڵکو لە هەمانکاتدا هەڵمژینی ئەو هێزە شۆڕشگێریەیشە کە بەردەوام سەرێک لە شەقامەکان دەداتەوەو بەژەوەندی خاوەن بەرژەوەندیە تایبەتیەکان دەخاتە مەترسیەوە.
نرخی ووزە:
ئەگەرچی بەردەوام بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە زیاد بووندایە، بەڵام بەردەوام نرخی ووزە لە بەرزبوونەوەدایە. ئەمەیش هەمیشە نرخی هەموو کاڵا ئیستیهلاکیە گرنگەکانی ژیان لەگەڵ خۆیدا دەباتە سەرەوە، بەتایبەت ئەمە لە فەسڵی زستان و لە ناوەڕاستی سەرماو سۆڵەدا.
کوردستان لە نێوان ئەمریکاو ئێراندا:
تا ئێستایش یەکێک لە دەروازە ئابووریەکانی کوردستان، ئێرانە. هەر لەبەر ئەوەیشە بازاڕی سەرمایە لە ئێراندا، جەنگی چینایەتی لە ئێراندا، ناکۆکیە سیاسیەکانی جیهان لەگەڵ ئێران، پۆزەتیڤانە یان نێگەتیڤانە، کاریگەریی خۆیان لەسەر کوردستان جیدەهێڵن. وە لەکاتێکا ئەمریکا بەسەر وەختی سزادانی ئێرانەوەیە، سزایەک کە ژمارەیەک ووڵاتی ئەوروپیشی تێوە دەگلێت، ئەو ووڵاتانەی بەرژەوەندیەکی ئابووریی فراوان دەیانبەستێت بە ئێرانەوەو هەرگیز ناتوانن لایەنگری ئەو سزایەی ئەمریکا بن، ئەوا دەبێت کوردستانیش، بەشی خۆیی لە هەر گۆڕانێک بەر بکەوێت کە بەر ئێران دەکەوێت. پەیوەندی بازرگانی نێوان ئێران و کوردستان، ساڵانە بە زیاتر لە ١٠ ملیارد دۆلار دادەنرێت. بێگومان ئەمە جگە لەو چەند ملیارەی بە قاچاخ ئاڵوگۆڕ دەکرێن لە نێوان سیاسیە گەندەڵەکانی کوردستان و سیاسەی گەندەڵەکانی ئێراندا. سەرباری ئەوەیش، هەر ئێستا عێراق: ١٤ / ١١ / ٢٠١٨، دەبێت ڕەزامەندی ئەمریکا وەربگرێت بۆ گۆڕینەوەی خۆراک بە غاز لەگەڵ ئێراندا.
دەرئەنجام:
ئەو تەقینەوە پرۆلێتاریانەی بە ئێران و عێراقەوە دیارن، دەرئەنجامی ئەو حاڵەتە ئابووری و ئیداریە پڕ لە گەندەڵەی سەرمایەیە کە تادێت قاچی دادەچێت و سستبوونێکی ئابووریی نوێ ڕووی تێدەکات، سست بوونێک کە هەموو چینە ناکۆکەکان لە ناوچەکەدا، بەکێش دەکات بەرەو مەیدانی ململانێکان. ئەو ململانێیەی لە کوردستان وەک هەموو شوێنێکی تری ئەم جیهانە بەرینە، سۆشیالیستەکان بەکێش دەکاتەوە نێو گۆڕەپانی خەبات. بەڵام ئەوان بەهیچ کوێیەک ناگەن، وە تەنانەت ناتوانن گروپە بچووک و تایەفە سیاسیەکانیان جێبهێڵن هەتا دینەمۆ ناوخۆییەکەی خودی بزووتنەوەی ئینترناسیۆنالیستی پرۆلێتاریا، ئەو چینە بەرەو خۆڕێکخستن نەبات لە خودی خۆیدا. خۆڕێکخستنی ئەو چینە، تێکوپێکشکاندنی تایەفە سۆشیالیستیەکانە لە هەموو شوێنێک، چۆڵکردنی تیۆریە بۆ بزووتنەوەی واقیعی پرۆلێتاریا، گواستنەوەی سۆشیالیستەکانیشە لە ئایدیا بەر تەسکەکانیانەوە بۆ نزیک بوونەوە لە پرۆگرانی مێژوویی پرۆلێتاریا، پرۆگرامی کۆمۆنە.