.ڤایرۆسی کۆرۆنا گەمەی سیاسی سیستەمی سەرمایەداری جیهانیەو ڕەنگدانەوەی کێشەو قەیرانە ناوخۆییەکانی خودی ئەو سیستمەیە: سیستەمی سەرمایە! ئەو سیستەمەی هەروەک چۆن بەهۆی قەیرانەکانیەوە، تووشی پەتای ئابووری ئەبێت، ئا بەوجۆرە چەندان پەتای کوشندەش دێنێتەبەر بۆ گیانی هەژارەکانی. ئەوانەش زیاتر بە گەمەی سیاسیی بازاڕ ئەچن نەک داکەوتنی دەرد.
هەمو لەبیرمانە ساڵانێک لەمەو بەر جیهانیان سەرقاڵ کرد بەبڵاو بونەوەی نەخۆشی ئایدزەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەندەها پرۆفیسۆرو زاناو لێزانیان هێنا بۆ لێکۆڵینەوەو پشکنین و ڕایانگەیاند گوایە ئەمە لەڕێگای خوێنەوەو لە ئاژەڵەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ، لەو یاریەدا، مەیمون بەتایبەتی زۆر خەتەرناک درایە قەڵەم. ئەمە سەداو لێدوانێکی زۆر بەرفراوانی لێکەوتەوە، ئەوەندەی باس لەترسناکی ئایدز ئەکرا ئەوەندە سەرقاڵ نەبوون بەدوای چارەسەردا. ئەمە جگە لەوەی هیچ ئەنجامێکیان نیشان نەدا، تەنانەت وەک ئامار لە مێدیاکانیانەوە. لەمەش زیاتر مەبەستیان پڕۆپاگەندەو گەمەیەکی سیاسی بوو بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو قەیرانەی کە کێشە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر ئەکات. سەرمایە ئەوەندەی تووشی کێشە ئەبێت بەتایبەت کێشەی قەیرانەکان، ئەوەندە ناتوانێ بگەڕێت بەدوای چارەسەردا. وە هەروەک دیاردەی قەیرانە ناوبەناوەکانی، هەمیشە ماوەیەک بەسەر داکەوتنی دەردێکا تێئەپەڕێت دیاردەیەکی تر قوت ئەکاتەوە بۆ ئەوەی شان بەشانی قەیران و گوشادە ئابوریەکەی، جەماوەر بخاتە بەردەم مەترسی قورس و گەورەو بیرکردنەوەی دەرونی و مەبەستە سەرەکیەکە کە ئەو ئاژاوەو هەژاری و نەبوونی و گرانیەیە خەڵک دوچاری بووە، هاوکات دیاردە دروست کراوەکانی، بکاتە جێگای باس و لێدوانێکی فراوان و پەردەپۆشی ئەو واقیعەی پێبکات کە بەڕاستی گیری خواردووە بە دەستیەوە. بۆیە ئەوە بوو هەر دوای ساڵانێک لە ئەیدز، ئەنفلۆنزای باڵندە نێو ماڵە هەژارەکانی هێنایەوە یەک و بووە مایەی سووتاندنی چەندەها تەن لە باڵندەو پەلەوەر وەک چۆن زۆر جار لە قەیرانەکانیدا چەندەها تەن لە خۆراک و کاڵای تر ئەکەنە دەریاوە یان دەسووتێنرێن نەکا نرخیان دابەزێت، ئەمەش وەک دەرئەنجامی یاسای رکابەری کە تووشی قەیرانی ئەکات و زۆر ناچاری ئەکات بە لەناو بردن یان دروستکردنی گەمەی سیاسی. واتە بەهۆی فراوان بوون و بەردەوامی قەیرانە ئابوریەکانیەوە، ئەم سیستەمە هەردەم دیاردەیەکی دروست کراوی بەدەستەوەیە بۆ شاردنەوەی هۆکاری قەیران و مەترسیەکانی کە داکەوتنی برسێتی و جەنگ و وێران کردن و دەربەدەر کردنی ملیۆنەهایە لە خەڵکی. هەر لەبەر ئەوە سەرنج ئەدەین، کاتێک دیاردەیەک سەرهەڵئەدات، وەک پەیامێکی سیاسی ڕائەگەیەنرێت و کەناڵ و مێدیاکانی جیهانی پێوە خەریک ئەکرێت. ڤایرۆسی کۆرۆناش هیچ جیاوازیەکی نیە لەو دیاردانەی پێشووتری کە بە گوڕو تینێکی سیاسیەوە، زۆر بەگەرمی و جدی باسی لێئەکرێت وەک ئەوەی ئەمە تا ئێستا تاکە دیاردەیەک بێت مەترسی بۆ مرۆڤایەتی هێنابێتە پێش. بەڵام باس لەو هەموو ژەهرو ماتریالە کیمیاویە ترسناکە ناکرێت؛ باس لەو هەموو بۆمبا و فسفۆڕو تێزابە ناکرێت چ لە جەنگ چ لە بەرهەمهێنانی ناو لەکارخانەکدا، چەندان جۆری گازی کوشندە بە جیهاندا بڵاو ئەکەنەوەو ژمارەی نەخۆشیە کوشندەکان زیاد ئەکەن، بەتایبەت کانسەر، یان ئەو خۆراکە پیسانەی لە نەخۆشیەکانی دڵ و ئەوانی تر زیاد ئەکەن، ئەمە گوایە وەک ئەوەی خودی ئەم سیستەمە خۆی، ئەم دیاردەو کێشانەی نەخولقاندبێت، یان پەیوەندیەکیان بە بازاڕو قازانجەوە نەبێت. لەوەش سەیرتر، هەتا ئێستا خەڵکی دروست بوونی ئەو دیاردەو نەخۆشی و کێشە کۆمەڵایەتیانە لەدەرەوەی دەستەڵاتی دەوڵەتەوە ئەبینن. دەوڵەتیش توانیویەتی پەیامی خۆی لە ڕێگای مێدیاو کەناڵەکانیەوە وەک ئاگادار کردنەوە ڕابگەیەنێت و لەبری ئەوەی خۆی بە لێپرسراوو خولقێنەری هەموو ئەو دیاردەو کێشانە بزانێت، خۆی کردۆتە ڕابەری چارەسەری کێشەکان، ئەمە ئەگەرچی نەک هەر چارەسەری کێشە بە دەوڵەت ناکرێت، بەڵکو تەنانەت خۆی سەرچاوەی هەموو کێشەو دیاردە مەترسیدارەکانە. هەر لەبەر ئەوە، هەمیشە دوای ماوەیەک، بێدەنگ، بەبێ ئەوەی نیشانی بدەن گەشتوونەتە ئەنجام یاننا، دیارەکە لە هەواڵەکان ئەکەنە دەرەوەو دەنگوباسەکە ئەسڕنەوە، وە یان بە شانازیەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنن چارەسەر دۆزرایەوە، چارەسەرکەش هیچ نیە خستنەبازاڕی کاڵایەکی بازرگانی نوێ نەبێت کە تەواوی بازاڕی جیهانی ئامادەکراوە بۆ فرۆشتنی وەک یەکێک لە پێویستیە ئێجگار بەدەستوبردەکان.
هەر بەمجۆرە، ئەم جیهانە نەخۆشە پڕ لە کارەساتە، پرە لە نەخۆشی، پڕە لە دەردو مەینەتی، ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لەو دەردانە. هەر ئەمڕۆنا داهاتووش لەگەڵ خۆیا، چەندەها جۆر لەو دیاردانە بە جیهان پێشکەش ئەکات. بۆیە ئەمەش هەر سەرنجێکی مێژویی ئەوێت نەک لێکدانەوەی گەمە سیاسیەکان کە پێویستیەکی گەشەو پێشکەوتنی ئەم شێوازەیە لە بەرهەمهێنان و دابەش کردن، هەمووشیان ڕەنگدانەوەی خودی سیستمەکەن، ئیتر با سەدان باسی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنن بۆ پەردەپۆشی واقیعێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و باس و سیمینارو لێدوانێکی زۆری بۆ ساز بکەن، ئەو دیاردانەی دروست بوونیان نیە ئەگەر سەرمایەداریی خولقێنەریان نەبێت، وە هەموو ڕوداوە سروشتیەکان، تەنانەت بە ووشکەساڵی و بومەلەرزەوە، لە دەرەوەی بەرپرسیارێتی سیستەمی سەرمایەدا نین. ئەم سەرقاڵ کردنەی جیهانیش بەشێکە لە هەوڵی شاردنەوەو پەردەپۆش کردنی ئەو قەیرانانەی کە هۆکاری دەیان دەردی ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی کوشندەن و دەچنە سەر ڕەفەی زیادبوونی ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی ملیۆنان کەس گیریان خواردووە بە دەستیانەوەو وەک هەواڵە سەرپێیەکان باس ئەکرێن، چونکە گوایە خەڵکی خۆیان نەخۆشن، بۆ نموونە، زۆرێک لە لاوان گوایە پێویستیان بە ماددەی هۆشبەرە، یان ئەبنە ئەلکهولیست، یان خۆیان ئەکوژن، ئیتر ئەمە بەبێ ئەوەی سەرمایەداریی بەرپرسیارێتی خۆی نیشان بدات. بەڵام باسی بکەن یانن، بەرپرسیاری یەکەم و کۆتایی، سەرمایەداریی خۆیەتی.