لە خۆرهەڵاتدا، نیو-لیبرالیزم و پۆست-مۆدێرنیزم، کە هەرهەمان تەوژمی خودی لیبرالیزم و مۆدێرنیزم خۆیەتی و لە شێوە کۆمیدیەکەیدا بەرگێکی خۆرهەڵاتی دەپۆشێت، تەواوی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ژمارەیەکی زۆر لەڕۆشنبیران و تیۆریزانان و سیاسەتمەداران و نووسەران و لە سەروویانەوە چەپەکانیشی بە شەڕێکی کۆنی بێهودەوە سەرقاڵ کردووە کە مێژووی بەسەرچوونی، دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەدەیەک لەمەوبەر، شەڕی نێوان ئاین و سیکۆلاریزم (العلمانية)، شەڕی ئەتێئیستەکان و ئاینپەروەران، بەکورتی شەڕی ئایدیا. لە نێو ئەوانیشدا، چەپەکان، مارکسیان کردۆتە سەرقافڵەچیی ڕەخنەی ئاین، وە گوایە ئەویش هەروەک نووسەرە برژواکان، ڕەخنەی ئاین لە ئاینەوە دەگرێت، ئیتر ئەمە بەبێ گەڕانەوە بۆ دیدی مارکس خۆی دەربارەی پەیوەندی ئاین بە کۆمەڵگاوە.
هەموان ئەوە دەزانن، مارکس بۆ هەموو نووسین و ڕەخنەیەک، لە هەموو پەرەگرافێکیداو بۆ هەموو بابەتێکیش، پەنا ئەباتەوە بەر مەنهەجی ماتریالیستی و مێتودی تاقیگەیی. ئەو مەنهەجە، بە دابڕاوی لە کۆمەڵگاو ئاستی گەشەی، ناڕوانێتە ئاین. واتە ئاین وەک ئاین ناخوێنێتەوە، بەڵکو ئاینیش وەک هەموو دیاردەکان، دەبەستێتەوە بەو گۆڕان و گەشەو پێشکەوتنەوە کە ناکۆکیەکی مێژوویی جووڵێنەرێتی. ئاین دابڕاو نیە لە ڕێڕەوی مێژوو، ئەمە هەروەک چۆن ئەتێئیستەکان خۆشیان دابڕاو نین لە مێژوو. مەنهەجی ماتریالیستی، مەنهەجێکی ئەتێئیستی نیە، وە شەڕی ئایدیایش نیە. شەڕی ئاین و ئەتێئیزم خۆی، شەڕێکە لە مێژوودا نەک لە دەرەوەی مێژوو، شەڕێکە لە پەیوەندیی مێژوویی چینەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. سەرچاوەی ئەو شەڕە، ناکۆکیەکانی نێوان دەرەبەگایەتی و برجوازیەتە. واتە ئەو شەڕە، سەربەخۆ لە دیاردە ناکۆکەکانی کۆمەڵگا، باسی لێوە ناکرێت.
ئەوانەی سەرچاوەی هەموو کێشە کۆمەڵایەتیەکان ئەبەنەوە سەر ئاین، ئەوانە وا ئەزانن دواکەوتوویی کۆمەڵگا لە ئاینەوە هاتووە، وا دەبینن خەڵکی دواکەوتوون و دەبێت تێبگەیەنرێن، تێگەیشتنیشیان دەربازبوونیانە لە ئاین و بوونیانە بە ئەتێئیست، ئەمە وەک ئەوەی گوایە واقیع هیچ نەبێت ئاین نەبێت و ئەو واقیعەش هەرەس ناهێنێت بە ئەتێئیزم نەبێت. بە واتا، هەرکات خەڵکی ئاینیان وەلا ناو بوونە ئەتێئیست، ئیتر ژیانیشیان دەگۆڕدرێت و هەر ئەوەش بەسە بۆ ئەوەی گورگ و مەڕ پێکەوە ئاو بخۆنەوە. هەر بەم جۆرە، ئەتێئیستەکان ڤایرۆسی کۆمەڵگا لە ئایندا ئەبینن، بۆیە وا ئەزانن ئەتێئیزم، بێ باوەڕیی، کۆمەڵگا بە ئاراستەی بن بڕ کردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکاندا ئەبات، ئیتر بەبێ ئەوەی ئەم ئەتێئیستانە خۆیان، ئاوڕێک لەو ملیۆنەها مرۆڤە بدەنەوە لەسەر زەوی کە هیچ جۆرە باوەڕێکی ئاینییان نیەو وەک بەشە ئاینپەروەرەکەی کۆمەڵگا، بەدەست هەمان دەردە بێ چارەکانی ئەم سیستمەوە دەناڵێنن.
ئەم کۆمەڵگایە لە نێوان دوو چین و یەک کێشەدا دەژی. هەموو دیاردەو ڕوداوو جموجەڵەکانیش تێکڕا، بەو کێشەیەدا هەڵواسراون. ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتیە، هەموو جیهانی لە شەڕی دوو لایەنەوە ئاڵاندووە، لایەنی سەروەرو لایەنی ژێردەست. لایەنی سەروەر؛ لایەنی دەستەڵات و هێزو توانایەکی سەپێنراو، بنچینەی هەموو کێشەو تاک کەوتن و لێکدابڕانە کۆمەڵایەتیەکانە. لایەنی دوهەم؛ لایەنێکی شۆڕشگێڕ کە هەمیشە هەڕەشەیە لە لایەنی سەروەر کە دەوڵەت مەملەکەتەکەیەتی. واتە ئەوە مەملەکەتی دەوڵەتە؛ ناکۆکیەکانی تێدا ئەژی و بەردەوامیش برەو بەو ناکۆکیانە ئەدات تا ئاستی مەترسیی لەناوچوونی مرۆڤایەتی. هیچ جۆرە کارو کردەیەکی ئابووری و سیاسی نیە لەم کۆمەڵگایەدا، سەربەخۆ بێت لە ڕۆڵی دەوڵەت. تاک پراکتیزەی ژیانی، لە ڕێگای دام و دەزگای دەوڵەتەوە ئەکات. ئەوە مەملەکەتی دەوڵەت خۆیەتی نەک ئاین کە ناتوانێت بەبێ کێشە کۆمەڵایەتیەکان بژی و بمێنێت. وە توانای تێگەیشتنیش نیە لە ئاین وەک ئاین، ئەگەر لە مەملەکەتی دەوڵەتدا نەپشکنرێت. هەر تەنها بە چاوگێڕانێکی خێرا بەو هەموو ڕێکارو بۆنە ئاینینیانەدا کە دەوڵەت ڕێکخەریانە، هەر تەنها بە سەرنجدانێک لەو هەموو پارە هەڵڕشتنە بۆ دام و دەزگا ئاینییەکان بە وەزارەتەکانی و زانکۆکانیەوە، لەوە تێدەگەین کە ئاین بۆتە دام و دەزگایەکی دونیایی و بەشێکی بە کردەوە لە ژیانی سیاسی کۆمەڵگا، لە دەوڵەت. هەر بۆیە، هەتا دەوڵەت وەک پێویستیەکی بیروکراسیی مشەخۆری خۆسەپێن بێت بەسەر کۆمەڵگادا، هەتا ئەم ڕێکخراوە چینایەتیە زەبەلاحە بە بنەما ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکەیەوە لە بووندا بێت، ئاین بوونی پارێزراوە وەک هەر دیاردەیەکی تری ئەم کۆمەڵگایە.
خودی دەوڵەت خۆی، بنچینەی هەموو کارەساتێکی کۆمەڵایەتیە. بۆیە ئەوە جیابوونەوەی کۆمەڵگایە لە دەوڵەت، بواری بەردەم رزگار بوون خۆش دەکات لە پەیوەندیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، لە فەلسەفە و تێڕوانینە تیۆلۆژیەکان. واتە دژایەتی کردنی دەستەڵاتی دەوڵەت کرۆکی پرسەکەیە نەک دژایەتی ئاین. هەر لەبەر تیشکی ئەم تێڕوانینە مێژووییەشدا، رەخنەکانمان لە دەوڵەتدا چڕ دەکەینەوە نەک لە ئایندا. وە مارکسیش ئەوەندەی ڕەخنەکانی ئاراستەی دەوڵەت کردووە، ئەوەندە ئاراستەی ئەو دیاردانەی نەکردووە کە بە دەوڵەتدا هەڵواسراون، واتە کە بوونیان بەستراوە بە بوونی دەوڵەتەوە. بەلای مارکسەوە، ڕزگار بوونی دەوڵەت لە ئاین، واتە بوونی دەوڵەت بە دەوڵەتێکی ئەتێئیست، تەنها ڕزگار بوونە لە بەربەستێک و هیچی تر. واتە مرۆڤ هیچ ڕزگاریەک نابینێت.
مارکس دەبێژێت: "دەوڵەت دەتوانێ خۆی لە بەر بەستێک ڕزگار کات، بەڵام بەبێ ئەوەی مرۆڤ لەو بەربەستە رزگاری ببێت، دەوڵەت ئەتوانێ ئازاد بێت، بەبێ ئەوەی مرۆڤ تیایا ئازاد بێت".
ئەگەر لە دیدگای ماتریالیستانەوە، سەرنجی دیدگاو بۆچوونی شارەزایانی مەیدانی ئابووری و فەلسەفی و تیۆلۆژی بدەین، بۆمان دەرئەکەوێت کە هەموویان تێکڕا لە بازنەیەکدا ئەسووڕێنەوە، هەر لەبەر ئەوەیشە ئەوان ناتوانن لە بنەڕەتی دەوڵەت تێبگەن، بوونی کۆمەڵگاو ڕێکخستنیش تەنها لە دەوڵەتدا دەبینن، کێشەی خودی دەوڵەت خۆیشی، لە ڕوخساری دەوڵەت خۆیدا ئەبینن. بۆیە پێشنیاری گۆڕینی دەوڵەتی ئاینی دەکەن بە دەوڵەتی سیکۆلار، هەروەک چۆن پێشنیاری گوڕینی دەوڵەتیان کردووە لە پادشایەتیەوە بەکۆماری، لە دکتاتۆریەوە بە پەرلەمانی. بەڵام هەروەک چۆن دەڵێن: دەبێت مار سەری پان بکرێتەوە، ئا بەو جۆرە،دەبێت دەوڵەت لەناو بچێت ئەگەر مرۆڤ بیەوێت پراکتیزەی ژیانێکی ئینسانی بکات. واتە گۆڕینی فۆرمی دەوڵەت بە دەوڵەتی سیکۆلار، لە هیچ شتێکداو لە هیچ شوێنێکدا، بە فریای کۆمەڵگا ناکەوێت.
ئا لەم دیدگایەوە، مارکس واتەنی: "ئێمە پرسە سیکۆلارەکان ناگۆڕین بە پرسێکی تیۆلۆژی [لاهوتی]، بەڵکو ئێمە پرسە تیۆلۆژیەکان دەگۆڕین بۆ پرسە سیکۆلارەکان".
بەلای مارکسەوە: " بناغە مرۆییەکەی ئاین، بەشێوازێکی سیکۆلار، لە دەوڵەتدا پراکتیزە دەکرێت-مارکس ". کەواتە ئیتر چ بایەخێکی هەیە فۆرمێک لە دەولەت بگۆڕین بە فۆرمێکی تر؟
بەرزترین فۆرمی دەوڵەت لەم کۆمەڵگایەدا، فۆرمە سیکۆلارەکەیەتی کە کێشەکان لەسایەیدا، ئالۆزترو فراوانتر بوون. بۆیە مارکس بە پێچەوانەی کۆمەڵناسان و سیاسەتمەداران و چەپەکانیشەوە، ڕزگار بوون لە دەردە کوشندەکانی ئەم کۆمەڵگایە، بە ڕزگار بوون دەزانێت لە دەست دەوڵەت نەک ئاین. ئەمەش خەیاڵێکی خۆشی نێو کاسە سەری مارکس خۆی نیە، بەڵکو خواستێکە لەمێژە بۆتە پێشنیارێکی مێژوو، بۆ نموونە: شۆڕشی کۆمۆنە، ئەو کۆمۆنەیەی نیشانیدا، کۆتایی دەوڵەت، کۆتایی ململانێ مێژووییەکانە نەک ئاین. ئەو دەرئەنجامەیش هەر لە مێژوودا وەرگیراوە. گەر چاوێک بخشێنین بەسەدەکانی دەستەڵاتی رەهادا، دەستەڵاتی دەرەبەگایەتی، ئەوا بەخێرایی ئەوە دەبینینەوە کە ئەو سەردەمە، هەموو شتێکی تێدا بەسترابووەوە بە پیرۆزیەکانی ئاسمانەوە، وە تەنانەت موڵکدارێتی دەرەبەگایەتیشی وەک دیاریەکی یەزدانی تێدا نیشان دراوە، مژدەی دنیایەکی خۆش تری تێدا دراوە بە خەڵکی لە ڕێگای پسوڵەی لێ بوردنەوە (صکوک الغفران ) هەروەک بەڵێنی مارتن لوسەری قەشە بە بەهەشت. وە ئەو کاتە دەوڵەت ئاینی بوو نەک ئەتێئیست، سەرچاوەی یاساکانیشی، کڵێسا بوو. ئەمەیش بەو مانایەی گوایە دەسەڵات دیاریی ئاسمان بوو بۆ سەر زەوی، دەسەڵاتی کڵێسا وەک دەسەڵاتی دەوڵەت، گفتی بەهەشتێکی خەیاڵێشی بە پیاوانی ئاینیی دەسەڵاتدار ئەداو کەیف و سەفاو حەزو ویست و ئارەزووە دونیاییەکانیشیانی بۆ مسۆگەر کردبوون .خەڵکیش سەرەڕای سزای دەوڵەت لەباج و خەراج و سوخرەو سەرانە، سزای کڵێسایشی بەسەردا سەپێنراوە، زۆرترینی ئەو سزا قورسانەش بەر ئەو ئافرەتانە کەوتوون کە ناودەنران جادوگەرو هەر لەسەر زەوی، فڕێدەدرانە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
لەگەڵ هاتنی کۆمەڵگای برجوازیدا، هەموو پیرۆزیەکانی ئاسمان تێکوپێکشکان، هەموویان لە ئاسمانەوە داگیرانە سەر زەوی. وە ئیتر لەو سەردەمە بەدواوە، ڕەخنەی ماف و یاسا، ڕەخنەی سیاسەت (دەوڵەت)، جێگای ڕەخنەی ئاینی گرتەوە. گەشەی سەرمایەداری گوڕو تینێکی بەهێزیدا بە ڕێڕەوی مێژوو، خەڵکیی لەو خەوە رەهایە ڕاچڵکاند کە دەوڵەتی بە دیاریی ئاسمان دەزانی بۆ دەرەبەگەکان لەسەر زەوی. ئەو هێزە بەرهەمێنە مەزنەو ئەو پەیوەندیە بەرهەمهێنانە نوێیەی سەرمایەداریی هێنایە بوون، وەهمەکانی سەدەکانی ناوەڕاستی دەربارەی دەوڵەت ڕاماڵی، بە تایبەت ئەمە دوای دەرکەوتنی ڕوخسارە دونیاییە واقیعیەکەی دەوڵەت لە فۆرمە لیبرالیستی و مۆدێرنیستی و سیکۆلاریستەکەیدا، ئەو لیبرالیزم و سیکۆلارەی مرۆڤی کردە بوونەوەرێکی تاک و تەنها لە کۆمەڵگایەکی سیاسیدا. وە ئیتر ئەوکاتە ڕوون بووەوە کە پرسی سیکۆلاریزم، واتە دەوڵەتی ئەتێئیست، هیچ نیە پرسی رزگاریی سیاسی نەبێت. ئەمە لە کاتێکا پرسەکە لەوە ترازابوو وە بەرزبووبووەوە بۆ ئاستی پرسی ڕزگاریی ئینسانی، ڕزگاریی لە دەوڵەت.
هاوشان بە رەوتی گەشەی سیکۆلاریزم، بەها پیرۆزەکان، شەرەف و ویژدان، وەفاو خۆشەویستی، هەمووی بووە کاڵاو لەبازاری ئازددا خرایەڕوو بۆ کڕین و فرۆشتن. ئەوەتا لە سعودیە، قیبلەی ئاین، شوێنەوارە پیرۆزەکان، بە ماڵی محمد و ئەبوبەکریشەوە، دەکرێنە قوربانی سامان چنینەوە بە بەرزکردنەوەی تەلارو ئوتێل دروست کردن لە شوێنەکانیاندا، نرخی بەها پیرۆزەکان لەبازاڕدا دیاری ئەکرێن، لەبەر ئەوەی کراونەتە کاڵاو ئاڵوگۆڕیان پێوە ئەکرێت، دەوڵەتی سیکۆلار (الدولة العلمانية)، یان جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت، تەنها توانی دەوڵەت ئەتێئیست بکات، بەڵام نەیتوانی سروشتە واقیعیەکەی دەوڵەت دەست لێبدات، سروشتی چەوسێنەرانەی دەوڵەت. وە لەگەڵ ئەوەی دەوڵەتی سیکۆلار پێویستی بە ئاینە، بەڵام کردەی مێژوویی ئەو دەوڵەتە ئەوەیە، بەهاو باوەڕو پێوەرە ئاینیەکان بخاتە ژێر پێی دونیای سیاسیەوە، دونیای بەرژەوەندیە بازرگانیەکان. ئەمە ئەگەرچی دەوڵەت، سوودو مەنفەعەتێکی زۆر لە بازرگانییش دەبینێت لەژێر ناوی ئاین و پیرۆزیەکاندا، بۆ نموونە وەک حەج. ئەم بازرگانیە بە ئاینەوە چی دەگەیەنێت جگە لە بێ بڕوایی؟ دەوڵەت کامڵ بوونی سیاسیی خۆی لەوەدا دەبینێت کە هیچ ڕێگرێک لە بەردەمی خۆیدا ناهێڵێت، بەڵکو ئەبێت بێشەرمانە، بێویژدانانە هەموو ئەو ڕێگرییانە لە خۆی داماڵێت کە سوودیان لێوەرناگرێت. واتە ئەو شەرم و ویژدانەی لەجیهانی دەرەبەگایەتیدا، هێشتا جێگاو مەقامی خۆی هەبوو، لەگەڵ گەشەی سەرمایەداریدا ڕەواج و برەوی نەما. ئەمەیش لە باری مێژووییەوە هیچ نەبوو، ڕێگا خۆشکەر نەبێت بۆ دیتنی دەوڵەت وەک خۆی، وەک سیاسەت. هەر ئەمەش ڕەخنەی دەوڵەتی لە ئاسمانەوە داگرتە سەر زەوی، ڕەخنەی تیۆلۆژیی کرد بە ڕەخنەی سیاسەت.
مارکس دەبێژێت: " برۆنۆ باوەر لە واقیعدا ڕەخنە لە دەوڵەتی مەسیحی دەگرێت، نەک ڕەخنەی دەوڵەت لەخودی دەوڵەتەوە. وە برۆنۆ باوەر پەیوەندیی نێوان ڕزگاری سیاسی و پەیوەندی ئینسانی ناپشکنێت بە حوکمی هەژاریەکەی لە هەستی ڕەخنە گرانەدا، وە ڕزگاریی سیاسی تێکەڵ ئەکات بە ڕزگاری ئینسانی. بەلای ئێمەوە پرسی پەیوەندی رزگاریی سیاسی بەئاینەوە، لە پرسی سیاسەتەوە تێپەڕ ئەکات بۆ پرسێکی ئینسانی".
هەر بەم جۆرە، ئەوەی لەجیهانی سەرمایەدا دەگوزەرێت و پەیڕەوی دەکرێت، ئەوە گەڕان و پشکنینی دیاردەی ئاینی نیە، بەڵکو گەران و پشکنینە بەدوای بازاڕو زۆرترین پشک لە ئابووری و سودو قازانجەکەیدا. ئەمەش هاوشانە بە ملکەچ پێکردنی ئەو زۆرینە ڕەشوڕووتەی لەژێر سایەی یاسا ئابووری و بنەما سیاسیەکانی خۆیدا دەڕەتێنرێن، ئەو زۆرینەیەی هەر کاریان پێ ناکرێت و بەس، بەڵکو هەوڵش ئەدرێت بیرو هۆشیان بە هێرشی ئایدیۆلۆژی، بکرێتە بیری دەوڵەت، بیری چینی سەروەر. ئاینیش بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی کەس ئەوەی لەبیر نەچێتەوە کە گوایە موڵکدارێتی تایبەتی، لە ئاسمانەوە بەخشراوە بە زەوی. هەموو لایەن و دەستە ڕاست و چەپەکانی دەوڵەتش، بە ئاینی و بە ئەتیئیستەوە، ئەو جەماوەرە سەرقاڵ ئەکەن بە شەڕێکەوە کە هیچ پەیوەندیەکی بە ژیانی ئەوانەوە نیە، شەڕی ئاین و سیکۆلاریزم. بەپێچەوانەی ئەوانشەوە، ئەوە دەوڵەتە جێگای مشت و مڕ لەسەر کردنە نەک مشت و مڕ لەسەر ئاین لە پشتی دەوڵەتەوە. ئەوە دەوڵەتە بۆتە بزوێنەرو شادەماری سیستمی سەرمایە نەک ئاین. ئەوە دەوڵەتە وەک رێکخراوێکی ئێجگار زەبەلاح، ڕێکخستنی هەموو شتێکی بەستووە بە خۆیەوە، ئیتر ئەمە بە بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕو دابەش کردن و بەکاربردنەوە. دەوڵەت ڕۆحی ئەم سیستمە سەروەرەی ئێستایە. دەوڵەت پەیوەندیە ئینسانیەکانی گۆڕیوە بە پەیوەندیی سیاسی. ئەو هەموو جەنگ و ماڵوێرانی و کوشتارو وەیلاتەی جیهانی ئەمڕۆ، بەرهەمی دەوڵەتە سیکۆلارەکانە بە زانست و تەکنۆلۆژیاو بەرهەمە مەترسیدارەکەیەوە کە بۆمبا ئەتۆمیەکانە. کەچی سیکۆلارەکان، ڕووی دەمی ڕەخنەیان لە ئاینزادەکانە نەک لە سیستمەکەی خۆیان بە سروشتە سیاسیە لیبرالیستی و سیکۆلارە وێرانکارەکەیەوە.
ئەگەر مەرجی هەڵگێڕانەوەی سیستم لە ڕێگای بێباوەڕیەوە بوایە، ئەوا سەرمایەداریی خۆی سیستمەکەی خۆی هەڵدەگێڕایەوە. چونکە ئەمڕۆ سەرمایەداریی، لە هەموو کاتێک زیاتر ئەتێئیست ترو بێباوەڕ ترە. بەڵام سیستمەکەی هەر بەهێزتر دەبێت، سوپاو پۆلیسەکەی هەر پتەو تر دەبێت، دیواری زیندانەکانی هەر بەرز تر دەکرێتەوە. ئەمانەش هاوشان بە هەموو دیاردە ماددی و فیکریەکانی تر، لەگەڵ نەمانی دەوڵەتدا، هەروەک بەفر ئەتوێنەوە .وە ئیتر ئەو کاتە مرۆڤ بۆ هەمیشە، نەک هەر لە کێشە ئابووریەکان، بەڵکو لە کێشە فیکریەکانیش ڕزگاری ئەبێت، لە سەر ئێشەو دەردەسەریی ئەم کۆمەڵگایە ڕزگاری ئەبێت بە بەرهەمهێنانە ناهاوسەنگەکەی و دابەشکردنە نائینسانیەکەی و ژاوەژاوە فیکریەکەوە.
مارکس دەبێژێ: دەوڵەت کرمێکی مشەخۆرەو بەجەستەی کۆمەڵدا ئاڵاوە. ئەم دەرئەنجام وەرگرتنەی مارکس لە ژیانی واقیعیماندا دەبینین. وە هەر لە ژیانی واقیعیشدا وەڵامی ئەو پرسیارەمان پێئەدرێتەوە کە: ئایا ئەوە ئاینە گۆی زەویی لەم دەردەسەریانەوە ئاڵاندووە یان دەسەڵاتی دەوڵەت؟
ئەوە دەوڵەتە نەک ئاین مرۆڤی گیرۆدەی دەستی وەهمەکان کردووە، ئەو دیاردەیەش لەسەر زەویەو لە دەستکردی مرۆڤ خۆیەتی نەک ئاسمان، هەموو ناکۆکیەکانیش لە دەوڵەتێکی دونیاییدا چڕ بوونەتەوە. بۆیە مارکس بە هەڵەدا نەچووە کە دەڵێت:
" ئیتر ڕەخنەی ئاین بەسەرچوو .. ڕەخنەی ئاسمان دەگۆڕدرێت بە ڕەخنەی زەوی، ڕەخنەی دین دەبێتە ڕەخنەی ماف، وە ڕەخنەی تیۆلۆژییش دەبێتە ڕەخنەی سیاسەت" (کارل مارکس).
لە دواییدا: ئەوە براجوازیەت بوو ڕەخنەی دەوڵەتی ئاینیی دەگرت. پرۆلێتاریا ڕەخنەی خودی دەوڵەت خۆی دەگرێت لە فۆرمە دونیاییەکەیدا، فۆرمی سیکۆلاریست، دواین فۆرمی دەوڵەت لەسەر زەوی.