هەر ئەوەندەی قەیرانەکانی ساڵانی هەشتاکان، سنوورە نیشتمانیەکانیان بڕی، ئیتر مارشی پرۆلێتێرەکانیش، هەموو سنوورەکانی شکاند. گران بوونی پێداویستیەکانی ڕۆژانەی ژیان لە پۆلۆنیادا لە ١٩٨٠ دا، داخستنی ٢٠ کان و پیشەسازی ئاسن لە بریتانیاداو بێکار خستنی ٢٠٠٠٠ کرێکار لە یەککاتدا لە ١٩٨٤ داو مردنی ١٠ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا، مانگرتنە گشتیەکانی دانیمارک لە ١٩٨٥ دا، خۆپیشاندانەکانی سوید لە ٢٠٠١ دا، زنجیرەیەکن لەو شەپۆلە یەک لە دوای یەکانەی، سەرلەنوێ، مارشێکی پرۆلێتاریی ئینترناسیۆنالیستییان بە جیهان ڕاگەیاندەوە. وە بەتایبەت، کردنەوەی دەرگای ئەم سەدەیە بە خەباتی چینایەتی لە لایەک و بە جەنگی ئەمریکا لە عێراق و ئەفگانستان لە لایەکی ترەوە، هیچ گومانێکی لەوەدا نەهێشتەوە کە ئەوا ئیتر قووڵبوونەوەی قەیرانەکان، مارشی ئینترناسیۆنالیستی، لەسەر شەقامەکانی ئەم جیهانەدا، دەخاتەوە جووڵە. |
Details
خۆپیشاندانەکانی سوید ٢٠٠١ |