لاپەڕەی سەرەکی
ئەرشیفی ئەنجوومەنە شۆڕشگێرەکان
پەیوەندی
٢٠ / ٤ / ٢٠١٨
ڕاپەڕینی ئیسپانیا ١٩٣٦
ساڵی ١٩٣٦، لە گەرمەی جەنگی ناوخۆیی ئیسپانیادا، لە ناوچەکانی کەتەلۆنیاو ئاراگۆن و ئەندەلوسیادا، ڕاپەڕینی پرۆلێتاری، هەموو ئیسپانیاو ئەوروپا دەهەژێنێت. لەو بزووتنەوە ٣ ساڵیەدا، بەشی زۆری ئابووری ئەو ناوچانە، دەکەونە ژێردەستی کارگەران. بەڵام هەروەک عادەتی هەمیشەییان، حیزبی شیوعی ئیسپانیی سەر بە سۆڤیەت، پارسەنگی هێز، لە بەرژەوەندی برجوازیەت دەشکێنێتەوە، ئەمەیش بە ڕێ گرتن لە دامەزراندنی ئەنجوومەنە کارگەریەکان لەو ناوچانەدا کە دەکەونە ژێر دەستی ئەو حیزبە، ئەو ئەنجوومەنە شۆڕشگێریانەی تەواوی سەر زەویەکان و کارگەکان، فەرمانگەکان و خوێندنگاکان و تەنانەت دوکان و بازاڕەکان، خزمەتگوزاریەکانی هاتووچۆ، دامودەزگا گشتیەکان، دەگرێتە دەست. تەواوی ئابووری ئەو ناوچانە، دەکەونە ژێردەستی ئەنجومەنە کارگەریەکان و کۆمۆنەکانیش دەبنەوە بە حەقیقەتێکی مێژوویی. لەو بزووتنەوە کۆمۆنیەیشدا، نزیکەی ٨ ملیۆن کەس بەشدار دەبێت. وە لەگەڵ ئەوەی ١ ملیۆن کەس لەو جەنگە ناوخۆییەدا دەبێتە قوربانی، بەڵام ئەو ڕاپەڕینە ٣ ساڵ درێژە دەکێشێت، ئەمەیش بە بەشداریی کۆماریەکان، کەتەلۆنیەکان، چەپەکان، سۆشیالیست و کۆمۆنیستەکان. وە بە کردەوە سۆشیالیزمی کۆمۆنی دەبێتەوە بە واقیع. وە هەر بە کردەوە، دروشمی "هەرکەس بە پێی پێداویستی" دەبێتە واقیع. وە بە حەق سیستمی ڕکابەری دەگۆڕدرێت بە سیستمی سۆڵیداریتی و هەرەوەزکاری. ئەمە هەروەک چۆن پرنسیپی "مانەوە بۆ باشترینە – البقاء للاصلح" دەگۆڕ
درێت
بە کۆمەک و هەرەوەزکاری لەنێوان خەڵکیدا. وە لە بری سۆشیالیزمە ساختەکاریەکی دەوڵەت، خۆبەڕێوەبردن دەبێتەوە بە نموونەی ژیان و ڕێکخستنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان.
لاپەڕەی سەرەکی
ئەرشیفی ئەنجوومەنە شۆڕشگێرەکان
پەیوەندی