15 / 6 / 2023
لە جیهانی یەکێتیەکاندا باڵێکی "رەخنەگارانە" یش بوونی هەیە: چەپەکان. ئەوان لەم ڕۆژگارەدا لە هەڵە سەرەکیەکانی ئینترناسیۆنالیزمی سێهەمەوە، بەرگری لە بەشداریی تاکتیکیانە و پشتیوانی کردنی سەندیکاکان دەکەن، ئەمە لەکاتێکا بەردەوامیش رەخنە لە هەڵەکانی نەقابە دەگرن. بەڵام چەپەکان نەقابە بە "ڕێکخراو" ی کرێکاران دەزانن و بە ئەرکیشی دەزانن بیرۆکراسیەتەکەی هەڵوەشێننەوە (de-bureaucratising)، ئەمەیش بە گێڕانەوەی سەرکردایەتی بۆیان.
ئایا سەندیکاکان دوو ڕۆڵیان هەیە؟
مەیلە چەپخوازەکان بۆ ئەوەی پاساو بۆ پشتیوانیە "ڕەخنەگرانە" کەیان بهێننەوە لە سەندیکا، ئەو ئایدیایە دەردەبڕن کە گوایە سەندیکاکان دوو ڕۆڵیان هەیە: لە سەردەمی "ئارامیی کۆمەڵایەتی-social calm" دا کە هیچ ململانێیەکی گرنگ بوونی نییە، سەندیکاکان بەرگری لە چینی کرێکار دەکەن لەبەرامبەر خاوەنکارەکانیاندا؛ لە سەردەمی نائارامیی کۆمەڵایەتیشدا بەرگری لە خاوەنکارەکان دەکەن دژ بە چینی کرێکار. سەندیکاکان "دژی شۆڕشن"، بەڵام "دژی چینی کرێکار" نین. لە ڕاستیدا ئەم لۆژیکە هیچ نییە جگە لە شێوازێکی ناڕاستەوخۆ بۆ زیندووکردنەوەی باوەڕبوون بە سەندیکاکان، دەشیانەوێت وانیشان بدەن گوایە دژیانن: باوەڕبوون بە سەندیکا و ڕەتکردنەوەیشی لە هەمانکاتدا. وەک نموونە ئەمە هەڵوێستی گروپی پوڤۆر ئۆڤریێر (Pouvoir Ouvrier) بوو لە مایسی ١٩٦٨ دا لە فەرەنسا کە لە پلاتفۆرمە سیاسیەکەیاندا جەختیان لەوە دەکردەوە لەم سەردەمەدا، لە زۆربەی ووڵاتە کاپیتالیستیەکاندا، سەندیکاکان بە شێوەیەکی مەوزوعی جووتێک ڕۆڵ دەگێڕن: بەرگری لە بەرژەوەندیە ڕاستەوخۆکانی مووچەخۆران دەکەن دژی خاوەنکارەکان؛ بەرگری لە کۆمەڵگای سەرمایەدارییش دەکەن کە لە بنەڕەتدا وەک پرنسیپ قبوڵیان کردووە دژی هەر بزووتنەوەیەکی چینایەتی کە ڕەنگە کێشە دروست بکات (Pouvoir Ouvrier, no. 90, May 1968).
ئەم ئایدیایە قووڵتر نییە لەو ئایدیایەی کە هێزی پۆلیس کردوویەتی بە بنەما بۆ بەرگری کردن لە بەرژەوەندی کرێکاران و ڕزگارکردنیان لە خنکان لە کەنار دەریادا، بەڵام چیتر بەرگرییان لێناکات کاتێک لە کاتی مانگرتنەکاندا چەقۆ دەخەنە سەر ملیان (ئەوکاتەی لە خزمەتی بەرژەوەندیەکانی سەرەک کاردان).
سروشتی چینایەتیی ڕێکخراوێک لە کاتی ئارامیی کۆمەڵایەتیدا، بە هەڵوێستەکانیدا دەستنیشنا ناکرێت، ئەوکاتەی پرۆلێتاریا پاسیڤ بووە و لەڕووی ئابووری و ئایدیۆلۆژیەوە، ملکەچی دەسەڵاتی برجوازیەت بووە. ئەمە لەوکاتەدایە کە چینەکان بە ئاشکرا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، ئەوکاتە دەتوانرێت سروشتی چینایەتی ڕێکخراوێک هەڵبسەنگێنرێت. ڕۆڵی سەندیکاکان لە کاتی خەباتی گشتی کرێکاراندا بە ڕوونی دەردەکەوێت، کاتێک دەبینرێت کە ڕێگری لە کرێکارانی کارگەجیاوازەکان دەکەن پەیوەندی بکەن بە یەکەوە، ساختەکاریی لە داواکاریەکانی کرێکاراندا دەکەن، درۆ و بوختان بەکاردەهێنن بۆ گێڕانەوەی کرێکاران بۆ سەر کارەکانیان، پێیان دەڵێن لە کارگەکانی دیکەوە "کرێکاران گەڕاونەتەوە بۆ سەر کار" و ئیتر ئێوە "ناتوانن بە تەنیا بەردەوام بن". بە سادەیی، ڕۆڵی سەندیکاکان ئەوکاتە ڕووندەبێتەوە کە وەک شکێنەری مانگرتنەکان مامەڵە دەکەن. ئەوەیش ئەو کاتەیە بە فراوانی و لە ڕۆژی ڕووناکدا سروشتی چینایەتییان دەردەکەوێت. ئەو بەرگریکاریە کۆمیدیەی ڕۆژانە لە سەردەمی ئارامیی کۆمەڵایەتیدا دەیگێڕن و بە ماسکی ڕێکەوتنی گشتیەوە خۆیان وەک بەرگریکاری چینەکە دەخەنە پێشەوە، داوای مافی کارکردن بە ووردەکاریەوە، تەواوی ئەو بنکە و ڕێوشێنانەی کە ڕێکخەری چەوساندنەوەی کارن. ئا ئەمانە هیچیان ئەوان ناکەنە نوێنەری چینەکە دژی سەرمایە، بەڵکو دەیانکەنە فەرمانبەری بەرپرسیاری سەرمایە بۆ ئاسانکاری لە چەوساندنەوەی سروشتیی ڕۆژانەدا لە نێو چینی کارگەراندا. ئەو فرمێسکە تیمساحیەی سەندیکاکان دەیڕێژن بۆ پێشێلکاریەکانی سەرمایە ("مانگرتنی ناڕەزایەتی بۆ کاتژمێرێک، سەرقاڵبوون بە کێشەکانی تاکە کرێکاریەکانەوە لە کارگەکاندا، هەموو "ئەرکە بچووکەکان") ئەو بناغەیەن کە ئەفسانەی فەرمیی سەندیکاکان و بەرژەوەندیی چینی کرێکاری لەسەر وەستاوە. چەپەکان بە شێوازی "ڕخنەگرانە" ی خۆیان ئەم ئەفسانەیە وەردەگرن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە پێشمەرجێکی پێویستە بۆ سەندیکا لە وەستاندنی هەر تەقینەوەیەکدا لە خەباتی ڕاستەقینەی چینایەتیدا.
هەروەک چۆن پۆلیس لە سەریەتی کەسێکی نوقم بوو ڕزگار بکات و ترافیک لە ڕێگاکاندا ئاراستە بکات بۆ ئەوەی ڕەوایەتی بە بوونی خۆی بدات، کاتێکیش دێتە سەر سەرکوتکردنی خەباتی کرێکاران بە ناوی "بەرژەوەندیی گشتی" ەوە، ئەوکاتە دەبێت سەندیکاکان وەزیفەی "خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی" ببینن بۆ کرێکاران و خۆیان وەک زمانەی سەلامەتی (صمام الأمان) نیشان بدەن لە نێو چینەکەدا، ئەمەیش گوایە بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی خەباتی ڕاستەقینەدا زۆر باشتر بن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە چواردەورگرتن و سەرکوتکردندا بەناوی بەرژەوەندییەکانی کرێکارانەوە.
تێکدانی خەباتی کرێکاران و نوێنەرایەتی فەرمیی کرێکاران لە چوارچێوەی چەوساندنەوەی سەرمایەداریدا دوو ئەرکی جیاواز نین -هێشتا کەمتریش دژ بەیەکن - وەزیفەی سەندیکاکانن لەسەردەمی بۆگەن بوونی سەرمایەدارییدا. هەردووکیان دوو لایەنی یەک شتن و هەمان وەزیفەی دژە پرۆلیتاریی دەگێڕن.
تەوژمی کۆمۆنیستی ئینترناسیۆنالیست (ICC)، ساڵی 1976
سەرچاوە (source):
Unions against the working class
https://en.internationalism.org/pamphlets/unions.htm

لەسەر فەیس بووک ڕاێژی ئەم بابەتە بکە Facebook
https://www.facebook.com/photo/?fbid=3474736762767065&set=a.1523683004539127