ئەکرەم غەریب
ئەگەر ئاوڕێکی خێرا لە گۆڕانکاریەکانی دەسەڵات و دەسەڵاتدارێتی بدەینەوە (دەسەڵات بەسەر کەرەسەکانی بەرهەمهێناندا)، ئەوا لە تۆمارگەی مێژوویی جەنگ و لەشکرکێشیە گەورەکانی جیهاندا، چەندین ڤایرۆسی جەنگ ئەدۆزینەوە، ئیتر ئەمە هەر لە ئیمپراتۆریەتی چینەوە هەتا بریتانیا؛ ووردتریش (ڕێگەی ئاوریشمی) کە تۆڕی بازرگانیی نێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوا بووەو لە بەندەرەکانی کەنارەکانی هیندستان و سریلانکاوە درێژبۆتەوە بۆ ئەو بەندەرانەی ڕۆمەکان زاڵ بوون بەسەریدا لە میسری ڕۆمەکاندا، لەو گۆڕانکاریانەدا، چەندین ئیمپراتۆریەت بەوجود هاتووەو لەناوچووە، هەموو لەشکرکێشی و جەنگەکانیش تەنها و تەنها بۆ دەستگرتن بووە بەسەر ئابووری ئەو هێڵە بازرگانیەدا. لەپاش جەنگ و کوشتارش؛ لە کەلاوەکانی شارە سوتێنراوەکاندا؛ گەلێجار دیمەنی قێزەونی جەنگە وێرانکارەکان، تێکەڵ بە نەخۆشی تاعون و کۆلێرا و سکچون و ڕشانەوە و پەتای کوشندە بووە ........ گۆڕانکاری دەسەڵاتی ڕۆمەکان و بێزەنتیەکان و مەغۆل و فارسەکان تا بە ئیمراتۆریەتی عوسمانی دەگات، بۆ چەندین سەدە دەسەڵاتی ئابوری نیوەی گۆی زەویان بەدەستەوە بوو. گەشەی بازرگانی و داگیرکاریەکانی، ڕێگەی چەندین جەنگ و کوشت و کوشتاری کردۆتەوە، ئەمە بە جەنگی بایۆلۆژیشەوە. نزیکترین واقیعی مێژوویی بەرچاو، دەگەڕێتەوە بۆ ١٥٠٠-١٢٠٠ ی بەر لە زایین؛ ئەو دەمە هیتیەکان، جەنگی بایۆلۆژییان بە گواستنەوەی نەخۆشە بەکتریاویەکانی خۆیان دەستپێکردووە بۆ ناو دوژمنەکانیان. ئەمانە ئەو هیندۆ-ئەوروپیانە بوون کە مێژوویان دەگەڕیتەوە بۆ چەرخی برۆنزی و ئیمپراتۆریەتێکیان دادەمەزراندووە کە لە ڕووی جوگرافیەوە کەوتۆتە باکووری ووڵاتی شام و میسۆپۆتامیا. ئەنادۆڵ جێگای شارستانیەتە کۆنە یەک لە دوای یەکەکان بووە، ئیتر ئەمە هەر لە خێزانە فیرعەونیەکانەوە تا بە نیشتەجێ بوونی یۆنانیەکان دەگات تیایا، لە هەمانکاتدا، جێگای بایەخێکی گەورەی فارسەکانش بووە بەو هۆیەوە کە زیوو مسیان لێدەرهێناوەو بازرگانی دارو تەختەشیان لێوە کردووە. ئەو ناوچەیەش لە نزیکیدا لە ئەوروپای خۆرهەڵاتەوە، تەوژمێکی ئابوری گەورەی داوە بە هەموو ئەوروپا، لە سەروویانەوە بریتانیا کە بووە لانکەی شۆڕشی پیشەسازی، هەر ئەو تەوژمە ئابوریە توانی ئیمپڕاتۆریەتە گەورەکەی عوسمانی بکاتە (پیاوە نەخۆشەکە) و بریتانیا دەسەڵاتی لێ زەوت بکات. شۆڕشی پیشەسازی، بووە پێشینەی مێژوویی دەستگرتن بەسەر ئابوری جیهانداو (بریتانیای مەزن) لە دایک بوو، ئەو شۆڕشەی دواجار، شارستانیەتی نوێی کردە سەروەری جیهان و دەرگای بازاڕێکی نوێی خستە سەرپشت: بازاڕی ڕکابەریی جیهانی، ئەو ئەو ڕکابەریەی چەندین جەنگی خوێناویی لە مێژوودا تۆمار کرد، لە زۆربەی ئەو جەنگانەیشدا، جەنگی بایۆلۆژی ڕۆڵیکی گەورەی بینیوە لە ڕکابەریدا. وە لە ڕاستیدا جەنگی بایۆلۆژی، بووە خەسڵەتی مێژوویی ئەم شارستانیە. لە بزووتنەوەی ئەو شارستانیەتەشدا، ئەمریکای ژێر دەستەی بریتانیا، بووە جەمسەرێکی بەهێز لە ڕکابەریدا. ئەو ووڵاتە بۆ یەکەمجار، لە ١٩٤٢ دا، سێرڤیسێکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە جەنگ ئامادە دەکات و دەکەوێتە پشکنینی ماتریاڵ و بەکتریا مەترسیدارە کوشندەکان، ئەمەیش بۆ بەکارهێنانی وەک چەک لە جەنگدا، وە هەتا ساڵی ١٩٤٤ چەندایەتیەکی زۆریان لەو بەکتریایە خەزن کرد تا لەکاتی پێویستدا، وەڵام بە ئەڵمانیا بدەنەوە ئەگەر هێزەکانیان چەکی بایۆلۆژیان بەکارهێنا. لە ئێستاشدا ژمارەیەک لە ووڵاتان، بەرنامەی چەکی بایۆلۆژیان هەیە، لەوانە: چین، کوبا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئێران، عێراق، ئیسرائیل، یابان، لیبیا، کۆریای باکووری، ڕووسیا، خوارووی ئەفریقیا، سوریا، سعودیە، ئەمریکا.
هەر بەوجۆرە، بەردەوام بوونی ڕکابەریی، جەنگە جیهانیەکان، ململانێی سیاسی، بوو بە شێوەیەک لە جەنگی ڕاستەوخۆی ئابوری نێوان کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان. لەم چەرخەشماندا، قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان، زێدەی بەرهەمێنان کە سەرئەنجامی بێ بەرنامەییە لە بەرهەمهێناندا، ململانێی کۆمپانیا خاوەن پشکە گەورەکان، قەیرانی دەیەی پێشوی لێکەوتەوە، قەیرانی ٢٠٠٨ کە بە قەیرانی سەدە ناوزەند کرا. ئەمەش بە پێچەوانەی تێڕوانینی چەپەکانەوە، قەیرانی جەمسەرەکان نەبووەو نیە، ئێستا نە ئەمریکا جەمسەرە نە چین، ئەوەی لە ئەمریکا سەرمایەگوزاری دەکات؛ هەمان کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانەو پشکی هاوبەشی هەموو نەتەوەکانە، بە پێچەوانەشەوە ئەوەی لە چین سەرمایەگوزاری دەکات، هەمان کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانن بە ئەمریکیەکانیشەوە نەک هەر کۆمپانیا چینیەکان خۆیان؛ ئەمانەش بۆیە چینیان هەڵبژاردووە بۆ سەرمایەگوزاری تا بتوانن لەسەر حسابی هەرزانیی هێزی کار، قازانجیان بەرز تر ڕابگرن.
هەر بەوچەشنە، ڤایرۆسی دەسەڵاتدارێتی یان ڤایرۆسی کۆرۆنا، وە هەر ڤایرۆس و بەکتریایەکی تر، هەر هەمان جەنگە بۆ مانەوەی دەسەڵات بەسەر کەرەسەکانی بەرهەمهێنانەوە، ئەمەش هەر لە خودی سیستمە ڕکابەریەکەی سەرمایە خۆیدا، هەروەک ڕێکەوتنێکی پێشوەختەی خودی کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان خۆیانی لێهاتووە بۆ بەرزکردنەوەو نزمکردنەوەی نرخی کاڵاو پشکەکان و دەستیکار؛ بەمەش تەواوی قەیرانەکان لە سەری پرۆلیتاریە هەژارەکاندا دەشکێتەوە، بەوەشەوە ناوەستن؛ جەنگێکی بایۆلۆژی لە چەشنی جەنگەکانی ئەم چەرخە ڕادەگەیەنن کە پێش هەموو شتێک وەستانەوەیە دژی ناڕەزایەتیەکانی چینی چەوساوە کە هەر ڕۆژەی لە ناوچەیەک شەپۆلی مانگرتن و ناڕەزایەتیەکانی لە هەڵکشاندایە دژی بێکاری، گرانی، هەژاری، قورس بونی ژیان تا دوا ئاست. بە تێڕوانینی چەپ کە ڕۆژێ لە ڕۆژان، خودی خۆی سەرچاوەی جەمسەرگیر بووە، ئێستاش هەمان تێڕوانینی هەیەو پێی وایە ئابوری چین جیهانی کۆنترۆڵ کردووە و ئەمریکای گۆشەگیر کردووە، خەونی جەمسەرگیریی سەرمایە دروست دەکەن کە لەمێژە خودی سەرمایە ئەو خەونەی لەژێر ناوی مەرگی کۆمۆنیزمدا لەگۆڕناوە، جەنگی ئەمجارەی بایۆلۆژیا، جەنگی جەمسەرگیری و جوگرافیای داخراوو نەتەوە جیاوازەکان نیە، بەڵکو جەنگێکە دژ بە کۆی مرۆڤایەتی و ژیان و ژینگە، بۆیە ڕازیبون بەچارەنوسی ئەبەدیی سەرمایە، ڕازی بوونە بە تیاچوونی هەموو مرۆڤایەتی. بەڵام لەگەڵ هەموو هەوڵێکدا بۆ بەلاڕێدا بردن و گواستنەوەی سەرنجی کۆمەڵگا لەسەر قەیرانەکان و بەکارهێنانی باشترین چەک بۆ بڵاوە پێکردنی ناڕەزایەتیەکان (ڤایرۆسی کۆرۆنا)، جەنگی ئەمجارە، بیانەوێت یان نا، جەنگی ڕاماڵینی دەسەڵاتە، ئیتر بایۆلۆژی بێت یان سەربازی، نزیک بوونەوەی مرۆڤایەتیش لە لەناوچوون، گۆڕینی ئەم سیستەمە ڤایرۆساویەی کردۆتە پێویستیەکی بەدەستوبرد، ئیتر ئەگەر پێ بزانین یاننا. بەبێ لەناوچوونی سەرمایەداریی، بەتایبەت ڕووخاندنی سیستمە هەرەمیەکەی سەرمایە کە باوکی هەموو ڤایرۆسەکانە، ڤایرۆسەکان هەر دەژین و هەر مەترسیدار تر دەبن.