یەکەم: نێگەتیڤ و پۆزەتیڤ لە هیگڵیانیزمدا
هیگڵ -فەیلەسوفە مەسیحیە ئەڵمانیەکە- لە دیدی لۆژیکی دیالەکتیکەوە، دەکەوێتە ڕەخنەی لۆژیکی ئەرستۆو دەڵێت:
"لێرەدا لە نزیکەوە گەورەترین پێناسە دەپشکنم بەو واتایەی پرنسیپی ئەو پێناسەیەیە کە زۆرجار وەک یاسای یەکەمی ئایدیا یاد دەخرێتەوە.
ئەم پرنسیپە لە شێوە پۆزەتیڤەکەیدا:
A= A
هەر لە یەکەمجارەوە دەردەکەوێت هیچ نیە دەربڕینێکی تۆتۆلۆژی (دووبارە) ی بۆش نەبێت. واتە بە ڕاستی تێبینی کراوە کە ئەو یاسایە هیچ ناوەڕۆکێکی نیەو بە هیچ کوێیەکیش ناگات ...
شێوەیەکی تری پرنسیپی پێناسە؛ نێگەتیڤە:
(A ناکرێت لە هەماکاتدا A یش بێت و A یش نەبێت).
بۆیە لێرەدا لە "پرنسیپی دژ" دەدوێین .. ئەمەی کە (A) نیە دەرناکەوێت بۆ ئەوە نەبێت کە وون ببێتەوە. کەواتە لەم مەسەلەیەدا پێناسە دەردەبڕدرێت بەو وەسفەی نەفی کردنی نەفیە، نێگەتیڤی نێگەتیڤەکەیە ..
دەستنیشان کردنی دژایەتی لەشێوەی پرنسیپدا دەمانبات بۆ پرنسیپێکی تریش کە ناودەبرێت بە "پرنسیپی سێهەم".
(شتێک دەبێت یان هەر A بێت یان A نەبێت؛ سێهەمی نیە).
ئەم پرنسیپە دەریدەخات هەموو شتێک دژە، دەستنیشانکراوە وەک پۆزەتیڤ یان وەک نێگەتیڤ. ئەمە پرنسیپێکی گرنگە ...
ئەم دەستنیشان کردنە دژبەیەکەیش دوو بابەتن لە شتێکدا؛ وە هەر لەو کردەیەیش خۆیدا تێپەڕ دەکەن (تجاوز) (هیگڵ، مختارات -١، لاپەڕەکانی ١٢٥، ١٢٦، ١٢٩، ١٣٠).
"هیچ شتێکیش خۆی تێپەڕ ناکات بەو ئاستە نەبێت کە ئەو شتە دەچێتە یەکێتیەکەوە لەگەڵ دژەکەیدا" (هیگڵ، مختارات -١).
ئا لەمانەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی هیگڵ لە نێگەتیڤەوە، واتە لەسەر بنەمای دژەکان؛ یان وەک خۆی دەڵێت لە (پێکهاتە کەم و کوڕەکانەوە)، مێتودی تیۆریە دیالەکتیکیەکەی خۆیی دامەزراندووە؛ ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت هەموو شتێک ناچارە واز لە پێناسەکەی خۆی بهێنێت و لە پێناسەیەکی تردا بتوێتەوە (ئاوێتە ببێت).
ئەم فەلسەفەیە لە هیگڵیانیزمدا، لە دوو کۆنسێپتدا کۆتایی دێت: بوون و نەبوون -الوجود، العدم-. نەبوون لە هیگڵیانیزمدا هەمیشەییە، نەگۆڕە، وە ئامانجی هەموو بوون و بوونەوەرێکە لە گەردوندا، ئەویش یەزدانە.
بەکورتی، هیگڵیانیزم، یان فەلسەفەی دیالەکتیکی -لۆژیکی دیالەکتیکی-، کۆکردنەوەیەکە لە نێوان بەناو دژەکاندا: پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ، یان خێرو شەڕ، حەق و باتڵ، بوونەوەرو نابوونەوەر (الكينونة واللاكينونة)، کۆتاو ناکۆتا، بوون و نەبوون کە بە بەردەوامی ناوی دەبات بە بوونەوەرو نەبوون (الكائن والعدم).
دووهەم: لۆژیکی دیالەکتیکی لە هیگڵیانیزمدا
هیگڵ دەڵێت:
.. دەبێت لۆژیک وەها تێبگەین وەک ئەوەی سیستمی عەقڵی بێگەردە [مەبەست یەزدانە]، مەملەکەتی ئایدیای ڕووتە. ئەو مەملەکەتە حەقیقەتێکە وەک ئەوەی هەیە، بەبێ ڕووپۆش، لەخۆیداو بۆ خۆی. کەواتە دەتوانرێت بگووترێت، ئەو ناوەڕۆکە خستنەڕووی یەزدانە هەروەک ئەوەی لە جەوهەرە ئەزەلیەکەیدایە ...
* * *
بەڵام دیالەکتیک (الجدل - ڕاوێژ) یاسای پێکهاتەی ئایدیایە، ئایدیایش کۆنسێپتێکە خۆی نەفی خۆی دەکات و خۆیشی لەناو دەبات، ئەمەیش یەکێکە لە خاڵە سەرەکیەکانی لۆژیک.
لۆژیک زانستی بیری بێگەردە، زانستی بیرە لە ڕەگەزی بیری ئابستراکتدا. دەتوانین بڵێین لۆژیک زانستی بیرە، دیاریکردنی ئایدیاو یاساکانیەتی ..
* * *
ئا لێرەدا دەبێت ئەوە یاد بخەیەنەوە کە سەرەتای لۆژیک خۆی، سەرەتای مێژووی فەلسەفەیە، واتە مێژووی لۆژیک خۆی بە مانا ڕاستەقینە تایبەتەکەی. ئەم سەرەتایە لە فەلسەفەی ئیلیاتیەکاندا[1]، بەتایبەت لە فەلسەفەکەی بارمیندیسدا کە وەک بوونەوەرێک لە ڕەهای ڕوانیوەو گووتوویەتی: بوونەوەر بوونەوەرەو نابوونەوەریش نابوونەوەرە. هەر ئەمەیش وا دەکات ئەو فەلسەفەیە وادابنێین کە سەرەتایەکی حەقی فەلسەفەیە ...
* * *
دیالەکتیک - ڕاوێژ- یەکێکە لە زانستەکانی چەرخی کۆن کە ئەمە لە میتافیزیکی نوێ و فەلسەفەی میللیەوە -بە کۆنەکان و نوێکانیانەوە، بەتوندی ڕەتدەکرێتەوە. دیۆجین لایرس[2] دەربارەی ئەفلاتوون دەڵێت، هەروەک چۆن تاڵیس باوکی فەلسەفەی سروشتی بوو وە سوکرات باوکی فەلسەفەی ئەخلاقی بوو، ئا بەوجۆرە ئەفلاتوونیش باوکی زانستی سێهەم بوو، باوکی دیالەکتیک، جەدەل (ڕاوێژ)؛ -چەرخی کۆنیش ئەمەی بە بەرزترین دەستکەوتی خۆی داناوە. بەڵام ئەوانەی هەرایەکی زۆریان لەبارەی ئەم دەستکەوتەی ئەفلاتوونەوە نایەوە، بە تەواوی گاڵتەیان بەمە دەکرد. وە زۆرتر وایان دادەنا دیالەکتیک هونەرێکە، وەک ئەوەی گوایە بنەماکەی شارەزاییەکی زاتی بێت نەک موڵکی کۆنسێپتێکی مەوزوعی ...
(سەرچاوە: هيغل، مختارات -1، ترجمة ألياس مرقص، دار الطليعة للطباعة والنشر، بيروت (لاپەڕەکانی : 19، ٢٠. ٢١، ٢٤، ٢٥، ٦٩، ٧٤، ١٠٠، ١٦٤)
پوختە:
کاتێک بە هیگڵیانیزمدا گوزەر دەکەین، دەبینین: بنکەی لۆژیک کۆکردنەوەیەکە لە نێوان شتێک و دژەکەیدا. بنکەیش دابەش دەبێت بە دوو بەش:
بنکەی پۆزەتیڤ: "شت"، دوو دژی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ لە خۆیدا هەڵدەگرێت؛
بنکەی نێگەتیڤ: دژەکان تیایا ناکۆکن بەیەک لە هەریەکێک لە نێگەتیڤ و لە پۆزەتیڤیشدا.
بەم واتایە، تێپەڕکردنی "شت" لە زاتی خۆیدا، لە یەکێتی نێگەتیڤانەی دژەکانەوەیە.
بە پێچەوانەوە، کارل مارکس بەم جۆرەی خوارەوە، ڕەخنەی ئەم مێتودە فەلسەفیە، واتە لە لۆژیکی دیالەکتیکی، دەگرێت.
مارکس دەڵێت:
"مەبەست (یەکێتیە نێگەتیڤە) کەی دوو لایەنە هیگڵیە دژەکە نیە، بەڵکو مەبەست ئەو لەناوچوونەیە کە بە مەرجی ماتریالیستی ڕوودەدات .. ئەوەیش لەناوچوونێکە کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو ناکۆکیەو تێپەڕکردنی لە یەککاتدا" (کارل مارکس، الايدیولوجية الالمانية، ٢٥٩).
بێگومان دەبێت هەروا بێت، دیاردەیەک یان ناکۆکیەک، تێپەڕ ناکات بۆ حاڵەتێکی تر، وەک دەرئەنجامی لەناوبردن و تێپەڕکردنی لایەنە ناکۆکەکانی نەبێت لە یەککاتدا. واتە ئەو پرۆسێسە هیگڵیە ناکۆتایە، بوونی نیە لە واقیعدا، جێگای ئەو تەنها فەلسەفەیە، بەڵکو تاکە جێگای ئەو، جیهانی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤە دیالەکتیکیەکەی هیگڵیانیزمە، ئەو دیالەکتیکەی هەرگیز لە تاقیگەکاندا، جێگایەکی بۆ خۆی نەدۆزیەوە، ئەگەرچی ستالین هەوڵێکی زۆریدا ئەمە بسەپێنێت بەسەر تاقیگەکاندا. بەڵام دیالەکتیک خۆی، لەوێ هەڵهات. ڕۆشنترین هەڵوێستی کارل مارکسیش دەربارەی وەهمی دیالەکتیکی، لە کتێبی (هەژاریی فەلسەفە) دا دەبینرێت، لەو کتێبەدا کە مارکس ڕەخنەی برۆدۆنی پێدەگرێت لەسەر ئەوەی دەیەوێت دیاردە ئابووریەکان و ناکۆکیەکانیان بە دیالەکتیک لێک بداتەوە. ئەوەیش لە داهاتوودا یاد دەخەینەوە.
[1]
. ئیلیاتیەکان قوتابخانە فەلسەفیەکەی بارمینیدس (٥٤٠ - ٤٨٠ بەر لە زایین) بووە؛ بەر لە سوکرات. مێژووەکەی لە شاری ئیلیای یۆنانیەوە دەستپێدەکات لە سەدەی پێنجهەمی بەر لە زایینەوە. زینۆن (٣٣٦ - ٢٦٤) ی بەر لە زایین، فەیلەسوفە هەڵکەوتووەکەی نێو ئیلیاتیەکان بووە، بەڵکو ئەویش یەکێکە لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی ڕواقیەکان لە فەلسەفەی یۆنانی و مەنهەجی لۆژیکیدا، ئەمە ئەگەرچی وا باوە کە ئەرستۆ دامەزرێنەری زانستی مەنهەجیەتی لێکۆڵینەوەی لۆژیکی بووە.
[2]
. دەگووترێت مێژووی ژیانی دیۆجین لایرس دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێهەمی بەر لە زایین. بەهۆی شێوازی ژیانیەوە، نازناوی (Cynic) ی وەرگرتووە کە لە زمانی یۆنانیدا واتای (سەگ) دەگەیەنێت. بۆیە ئەو ئاراستە فەلسەفیە ناسراوە بە (سینیسیزم Cynicism).
مێژوو نووسی ژیانی فەیلەسوفەکان بووە. ئەفلاتوون لەبارەیەوە دەڵێت: دیۆجین سوکراتەو شێت بووە.

کۆمێنت