کورتەیەک لە:
سەد ساڵ بەسەر وەسیەتنامەکەی پلیخانۆڤ دا
پلیخانۆف، دامەزرێنەری سۆشیالیزمی ناسیۆنالیستی ڕووسی و هاوڕێی نزیکی ڕێفۆرمیستەکانی وەک کاوتسکی، لە چوار بابەتی گرنگدا دەربارەی لینین و سۆشیالیزمی ناسیۆنالیستی بەلشەفیستەکان، بەهەڵەدا نەچوو.
١)
پلیخانۆف دەڵێت: "هەر بەم نزیکانە، ئەو دکتاتۆریەتە پرۆلێتاریایەی لەسەر مێتودێکی لینینیستانەیە، دەبێتە دکتاتۆریەتی تاکە حیزب، لە دکتاتۆریەتی تاکە حیزبیشەوە، دەبێتە دکتاتۆریەتی سەرکردەکەی ... بەلشەفیستەکان ناتوانن ئازادی بدەن بە گەل، چونکە هەرکات ئەوەیان کرد، ئەوا دەسەڵاتیان لە دەست دەچێت. لینین خۆی ئەمە باش دەزانێت. وە مادام مەسەلەکەیش بەم جۆرەیە، ئەوا بەلشەفیستەکان هیچ ڕێگایەکیان بۆ نەماوەتەوە ڕێگای توندوتیژی و درۆو ترساندن و کینەخوڵقاندن نەبێت" (پلیخانۆف، ١٩١٨).
٢)
پلیخانۆف دەڵێت: "کەسایەتی دووهەمی ناو حیزبی بەلشەفیزم لە تواناو دیسیپلیندا دوای لینین، ترۆتسکیە. هەلپەرست، فرسەتخواز، ئینشقاقی، چەپەڵ .. لینین خۆی بەم جۆرە وەسفی کردووەو لەسەر حەقیش بوو. ترۆتسکی وەک کەسێکی لووت بەرز، ئەنانی، بێ پرنسیپ، دوگماتیکی تا سەر پەنجەکانی، مەنشەفیست بوو .. کەچی ئێستا بۆتە بەلشەفیست ... لینین پێویستی بە کەسانی ئاوایە، پێویستی بە ئایدیای هەڵخەڵەتێنەرێکی وەک ترۆتسکیە دەربارەی شۆڕشی بەردەوام ...
بۆخارین* بەلشەفیستێکی مەبدەئیەو خاوەنی عەقیدەیەکی پتەوە، لە ئاستی بیرمەندیشدایەو بە ڕاوبۆچوونی لۆژیکی هەڵناخەڵەتێت، وە لەگەڵ لینینیش کۆک نیە لەزۆر بابەتدا. بۆیە ڕەنگە لەکاتی نەمانی لینیندا، ئەو کەسایەتیەکی باش بێت بۆ سەرکردایەتی، بەڵام دوورنیە هەر لە سەردەمی ژیانی لینیندا، قافڵەی دووهەمی بەلشەفیستەکان، بۆخارین و کەسایەتی تریش لەناو ببەن" (پلیخانۆف، ١٩١٨).
٣)
پلیخانۆف دەڵێت: "ئەم مەدخەلە داهێنەرانەیەی لینین بۆ سۆشیالیزم، هیچ نیە ڕسوا کردن و ناوزڕاندن و شێواندنی سۆشیالیزم نەبێت" (پلیخانۆف، ١٩١٨).
٤)
پلیخانۆف دەڵێت: "درەنگ یان زوو، سەردەمێک دێت ئایدیا هەڵەکانی لینین لای هەموو کەسێک ئاشکرا دەبێت – وە ئیتر ئەوکاتە، سۆشیالیزمی بەلشەفیستەکان، هەروەک خانوویەکی کارتۆنی هەرەس دەهێنێت" (پلیخانۆف، ١٩١٨).
بەڵێ، قافڵەی دووهەمی بەلشەفیستەکان (ستالین)، بە بیانووی درۆ، بۆخارین و دەیانی وەک بۆخارینیان گولە باران کرد. سۆشیالیزمی ناسیۆنالیستی لینینی، سۆشیالیزمی ڕسوا کرد. دیموکراسیەتەکەی گۆرباتشۆف، بەلشەفیزمی هەڵتەکاندو هەرەسی هێنا. سوودی ئەمانەیش ئەوەیە پرۆلێتاریا بگەڕێتەوە سەر دیدگا مێژووییەکەی خۆی دەربارەی ئایندە: خۆبەڕێوەبردن لە کۆمۆنە هەرەوەزکاریەکاندا!
* بۆخارین لە ناو بەلشەفیستەکاندا، تەنها کەس بوو بە ئاشکرا هاواری دەکرد: ئەمەی لینین دەیکات سەرمایەداریی دەوڵەتە، نەک سۆشیالیزم.
سەرچاوە: وەستیەتنامەکەی پلیخانۆڤ
https://revsoc.me/wp-content/uploads/%D8%A7%D9%84%D9%88%D8%B5%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D9%8A%D8%A9-%D8%A3%D9%81%D9%83%D8%A7%D8%B1-%D8%A8%D9%84%D9%8A%D8%AE%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%81-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%AE%D9%8A%D8%B1%D8%A9.pdfParagraph. Klicka här när du vill redigera.