دین و فەلسەفە لە هیگڵیانیزمدا
دین شێوەیەکە، شێوازێکە لە هوشمەندی ئەوە دەردەخات چۆن حەقیقەت بۆ هەموو مرۆڤ دروستکراوە. بە پێچەوانەوە، مەعریفەی فەلسەفی، شێوەیەکی تایبەتی حەقیقەتە لە هۆشیاریدا. ئەمە موڵکی هەموو مرۆڤێک نیە، بەڵکو موڵکی ژمارەیەکی کەمە لە مرۆڤ. ناوەڕۆکی حەقیقەت لە هەردوو حاڵەتەکەدا هەریەکە، بەڵام، هەروەک هۆمیرۆس[1] دەڵێت هەندێ شت دوو ناویان هەیە، یەکێکیان لە زمانی خواوەندەکاندا[2]، ئەوی تریان لە زمانی بوونەوەرە فانیەکاندا، هەربەوجۆرە، ئەم ناوەڕۆکەیش دوو زمانی هەیە: زمانی هەست و خەیاڵ و تێگەیشتن، یان ئەو ئایدیایەی لەو گووتارە ئابستراکتانەدا دەجووڵێت کە کۆتاییەکیان هەیە -لە زمانی کۆنسێپتی دیاریکراودا .. بناغەی مەعریفەی فەلسەفی ئا ئەو ناوەڕۆکە ناوخۆییەیە، بیری ناوخۆی نێو هەموو شتەکانە، ئەو شتانەی کە واقیعە زیندووەکەیان لە رۆحدا بەرجەستەیە ....
.. دین توانیویەتی بەبێ فەلسەفە هەبێت زیاتر لەوەی فەلسەفە توانیبێتی بەبێ دین هەبێت، فەلسەفە هەڵگری دینە لە خۆیدا؛ زیاتر لەوەی دین هەڵگری فەلسەفە بێت لەخۆیدا .....
دین ناوەڕۆکێکی هاوبەشی هەیە لەگەڵ فەلسەفەدا، تەنها لە شێوەدا جیاوازن ....
فەلسەفە هیچ ئایدیایەکی نیە دەربارەی شتێکی دیاریکراو .. ناوەڕۆکەکەی هەمان شتەو هەر ئایدیایشە، -ئایدیایەکی گشتگیر کە دەبێت هەر لە سەرەتاوە، بەشێوەیەکی ڕەها، خاڵی دەستپێکردن بووبێت. ڕەهایش لە فەلسەفەدا پێویستە هەروەک ئایدیا بێت ....
سەرچاوە: هيغل، مختارات -1، وەرگێڕانی ألياس مرقص، دار الطليعة للطباعة والنشر، بيروت
_________________________________________________________________________
[1]
. دەگووترێت: هۆمیرۆس پیاوێکی کوێر بووە، مێژووی ژیانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە کۆنەکانی یۆنان. شاعیرێکی مەلحەمی بووەو وا دادەنرێت ئەو نووسەری هەردوو داستانە گرێکیەکەی ئەلیادەو ئۆدیسە بوو بێت. بەڵام ساڵانێکی درێژە، ژیانی هۆمیرۆس، بۆتە جێگای ڕاوێژی لێکۆڵەرەوەکان. گەلێکیان دەڵێن: ئایا بەڕاستی ئەو دوو داستانە ئەفسانەییە، هەر تەنها لە پیاوێکی کوێری وەک هۆمیرۆسەوە جێماوە؟
[2]
. مەبەست لە خواوەندەکانی یۆنانی کۆنە، وەک: ئەپۆڵۆ، خواوەندی هونەرو مۆسیقاو شیعر، ئەسینا، کچی زیۆس، خواوەندی جەنگ و حیکمە، ئەرتمیس، برای ئەسینا، خواوەندی جەنگ و تۆڵەسەندنەوە، ئەفرۆدیت خواوەندی جوانی و خۆشەویستی، پوسەیدۆن، برای زیۆس، خواوەندی ئۆقیانووسەکان، دیمیتر، خواوەندی کشتوکاڵ و بەروبووم، زیۆس، خواوەندی هەورەبروسکە.
لە میتۆلۆژیای یۆنانیدا، کاوس یەکەمین خواوەندی مێیینەیە کە هەموو شتەکانی تری لێوە دروست بووە. ئەمەیش شتێکە بەر لە بوونی گەردوون هەبووە، بۆیە کاوس بلۆکی یەکەمی ئەو گەردوونەیە کە پێکهاتووە لە چوار ڕەگەزی سروشتی: ئاگر، هەوا، ئاو، خۆڵ.
دایە گایا لەو میتۆلۆژیایەدا، ئەو دایەگەورەیەیە کە زەوی تێدا بەرجەستە دەبێت. یۆنانیە کۆنەکان، دایە گایایان پەرستووە. فەلسەفەی یۆنانی، دژی ئەو دایە گایایە دەوەستێتەوەو سۆکراتی تیدا دەبیتە قوربانی و لە کۆمارە دیموکراسیەکەی یۆنانی کۆنەوە، لە سێدارە دەدریت.