حیکمەت هەڵەبجەییParagraph. Klicka här när du vill redigera.
لە چاوترووکاندنێکی خێرادا، تێدەگەین هەتا ئێستایش، چەپەکان، لینین وەک مامۆستایەک و شۆڕە سوارێکی مەیدانی شۆرش سەرژمێر دەکەن. ئەمە لەکاتێکا لینینیزم هیچ نەبوو، مەنهجێک نەبێت بۆ گەشەدان بە دەوڵەت، بەو ئامێرە برجوازیەی پارێزەری موڵکدارێتی تایبەتیە، هیچ نەبوو دامەزرێنەری فۆرمێک نەبێت لە دەوڵەت کە کۆمەڵە مشەخۆرێکی نوێ، دەکاتە جانەوەر بەسەر کۆمەڵگاوە. میدیاکانی جیهانیش بەگشتی، کەوتنە دەهۆڵ لێدان بۆ ئەو دەوڵەتە بەناوی دەوڵەتی سۆشیالیستیەوە، ئەو دەوڵەتەی بوونی نیەو نابێت لە مێژوودا، ئەو دەوڵەتەی فەلسەفەیەکی مارکسیستیشی داتاشی و کرایە شەریعەتی نوێ بۆ دەوڵەت، شەریعەتی دەوڵەتی سۆشیالیستی. هەتا هەشتاکانی سەدەی ڕابووردووش، لە دار التقدم، موسکۆ، کتێب بە ناوی ئەم لینینەو ئەم سۆشیالیزمە کۆنەپەرستەوە بڵاو دەکرایەوە بە ناو ئەو خەڵکەدا کە تینووی شۆڕش بوون، ئەو کتێبانەی بە تایبەتی، بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتیان بە چەواشەکاریەکانیان تەنی بوو دەربارەی کۆمۆنیزمی نیشتمان پەروەرو سۆشیالیزمی نەتەوەیی و شۆڕشی تاکە ووڵات و وەهمی حیزب و پێشەوای مەزن و دابەش کردنی جیهان بە ناوی دوو ئۆردووگای سۆشیالیستی و سەرمایەداریی و شێواندنی تەواوی زاراوە شۆڕشگێریەکان و کردنیان بەژێر ووشەی ئیمپریالیزمەوە کە گوایە بەرزترین پلەی سەرمایەداریە، ئەمە جگە لە زیندوو کردنەوەی ئەو زاراوانەی برجوازیەت لە کاتی خۆیدا بەکاریهێناون دژی دەرەبەگایەتی، وەک کۆنەپەرست و پێشکەتنخواز، کۆلۆنیالیزم و مافی نەتەوەی چەوساوە، ناساندنی پرۆلیتاریا وەک چینێکی گەمژەو لاواز، حیزب وەک ئامرازی ڕۆشنبیر کردنی ئەو گەمژانە، سۆشیالیزمی ناسیۆنالیستی کە هیچ نەبوو هەوڵێک نەبێت بۆ دابەش کردنی پرۆلیتاریای جیهانی بە گروپی نەتەوەیی جیاوازو دژ بەیەک لە جەنگی نەتەوەییداو زیندووکردنەوەی فیکری بەرگری لە نیشتمان بەناوی نیشتمانی سۆشیالیستی و دابەش کردنی بیری پرۆلیتاریاشەوە بە قوتابخانەی جیاوازی سۆشیالیستی.. هۆکاری ئەو مێژووە تولانی و درێژخایەنەش، دەگەڕێتەوە بۆ دەسەلاتی بەربڵاوی ئیمپراتۆریەتی سۆڤیەتی.
ئەم لینینە فیکر برجوازیە، سەردەمێک وەک کاریزمایەکی پرۆلیتاری ناوبژێر ئەکرا، ئەو خاوەن مەسەلە بوو، ئەو شۆڕش بوو، ئەو حیزب بوو، پرۆلیتاریایش پاشکۆی حیزبەکەی ئەو بوو، بەبێ ئەو شۆڕشی پێ نەئەکرا، بۆیە ئەبوایە لە هەموو بۆنەو یادەکانی پرۆلیتاریاو ڕووداوە شۆڕشگێریەکاندا ناوی ئەم زاتە بهێنرایە، بۆ نموونە لە باسی کۆمۆنەو سۆڤیەتەکانی پرۆلیتاریادا. وە لەگەڵ ئەوەی مارکس و لینین دوو کەسایەتی زۆر جیاوازن، وەک کەسایەتی مارکس و ڕۆبسبێر، بەڵام بە شێوەیەک ئاڵێنران بەیەکا کە کەس نازانێ کامیان کامیانن، بە شێوەیەک کە گوایە ئیتر پێویست ناکات باسی مێژوو لە مارکسدا بخوێنرێتەوە، چونکە سەردەم گۆڕراو لینینیش لە ئاسمانەوە نازڵ بوو بۆ وەڵامی ئەو سەردەمە تازەیە، سەردەمی ئیمپریالیزم و شۆڕشگێرێتی خەباتی نەتەوەیی ڕزگاریخوازی دژ بر ئیمپریالیزم. هەرچەندە دواجار مێژوو مارکس و لینینشی لەسەر شانۆ نیشاندا، بەڵام چەپەکان لە بری پێداچوونەوە بەو مێژووەدا، ئەیانەویت فوو بکەن بەبەر جەستەیەکی مردوودا کە بووە ڤایرۆس لە بزووتنەوەی پرۆلیتاریادا. ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ فراوانی دەسەڵات و بازاڕی سەرمایەی سۆڤیەتی کە ناوچەیەکی فراوانی لە جیهان داگیر کردبوو، لە ئەوروپا بەناوی سۆشیالیزمەوە، بێگومان سۆشیالیزمی ناسیۆنالیست، لە ڕۆژهەڵاتیش بەناوی کۆمەک بە برژوای شۆڕشگێری ڕزگاریخوازەوە، بۆ ئەوەش خەرجیەکی زۆری بەکاردەهێنا بۆ جێبەجێکردنی مەرامە سیاسیەکانی دەوڵەت. ئەمەش بەهیچ لێکنادرێتەوە بە ڕۆڵی گەورەی دژەشۆڕش نەبێت لە جیهاندا. بۆیە هەتا ئیستاش ئەمە لەسەر ئەقڵی حیزبە شیوعیە نیشتمان پەروەرەکان و چەپ قەتماغەی بەستووەو هیچیان بۆ ساغ نابێتەوە لەو مێژووە، بەڵکو تا ئێستاش بۆ تێشکانی سۆشیالیزم دەکڕوزێنەوە، وە نازانن ئەوە شیوعیەت نەبوو هەرەسی هێنا، ئەوە شیوعیەتە گسکی لە سۆڤیەت داو ڕایماڵی و ئەو کۆڵە قورسەی لەسەر شانی پرۆلیتاریا داگرت، ئەوە پرۆلیتاریە شیوعەیەکانن لە زنجیرەی خەباتیاندا لە ناو دڵی ووڵاتە لینینیستەکاندا، سەلماندیان ئەوان ڕژێمی سەرمایەداری باش دەناسنەوەو چەواشە ناکرێن، ئەوە وەهمەکانی لینین و هاوەڵەکانی بوو هەرەسیان هێنا، ئەوە فۆرمێک بوو لە سەرمایەی مۆنۆپۆلی هەرەسی هێنا نەک سۆشیالیزم، ئەوەش مارکس نەبوو هەڵە بوو لە دەستنیشان کردنەکانیدا، ئەوە لینین بوو کۆمۆنیزمی وەک وەهم ناساند بە جیهان. هەمووشمان دەزانین ئەم باسە کێشەی چینێکی کۆمەلایەتیە نەک مارکس یان لینین، بەڵام ناتوانین ئەوە نەڵێین کە ئەوەی مارکس وەک دەستکەوتی چینێکی مێژوویی تەماشای دەکات، چەپەکان بە بەرهەمی ئەقڵی لینینی دادەنێن، ئەوەی مارکس بە ئەرکی پرۆلیتاریای دەزانێت، لینین بە ئەرکی حیزبی دەزانێت، ئەوەی مارکس بە کۆنەپەرستی دەزانێت، لینین بە شۆڕشگێری ناودەبات. بۆیە ئەبێت چەپەکان بگەڕێنەوە سەر دەستنیشان کردنە ماددیەکانی مارکس کە لە دڵی پرۆلیتاریاوە گوێی لە ترپەی دڵی شۆڕش بووە، بە پێچەوانەی چەپەکانەوە کە لە ئەقڵی بلیمەتەوە شۆڕش دەخوێننەوە، ئەمە لەکاتێکا شۆڕش لەلای لینین هیچ نیە شۆڕشێکی نەتەوەیی نەبێت، ئیتر بە سۆشیالیزمەکەی و ڕزگاریخوازیەکەیەوە. وە هەتا چەپ لەم وەهمانە ڕزگاری نەبێت، لە بیری برژوا ڕزگاریان نەبووە، وە تاتوانن خزمەتێک بە بزووتنەوەی پرۆلیتاریا بگەیەنن ئەگەر هەزاران جار بچنە ناو پەرلەمان و بێنەوە دەرەوە لێی، ئەگەر سەدان جاریش بچنە سەر تەختی دەسەڵات و دایاگرنەوە خوارەوە. مێژووش سەلماندی شۆڕشی پرۆلیتاریا نەتەوەیی نیە، وە هەر بە پرۆلیتاریا دەکرێت نەک بە حیزب و سەرکردە، وە مادەم سەرمایەداریی جیهانیە، ئەوا مارکس بە هەڵەدا نەچووە، شۆڕش لە ڕووبەرێکی فراوانی جیهانی سەرمایەدارییدا مانای خۆی دەدات، وەک ئەو شۆڕشەی لە یەک کاتی زەمەنیدا لە ڕوسیاو ئەڵمانیاو نەمساو هەنگاریا و ئیتالیادا ڕوویدا، ڕێکخراوی شیوعیش ڕابەرو پێشڕەو نیە، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاوە لە گەشەی بزووتنەوەی پرۆلیتاریا، ئەو بزووتنەوەیەی دواجار، بەڕێکخراوە شیوعیەکانیشەوە، خۆی لە سۆڤیەتەکاندا ڕێک دەخات بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنە چینایەتیەکەی.

بۆ هەر بابەتێک، کڵیک لەسەر وێنەکان بکە