18 Oct 2018
فەیلەسووفە ئەخلاقیەکان -بە فەیلەسووفە سیاسیەکانی وەک فۆکۆیامایشەوە- هەرەسی سەرمایەداریی دەوڵەتیان لە سۆڤیەتدا، بە سەرکەوتنی تێڕوانینە ئەخلاقیەکانی خۆیان و تێشکانی یەکجارەکی سۆشیالیزم دانا. بەڵام زۆری نەخایاند، فۆکۆیاما کە لیبرالیزمی دیموکراسی، بە جیاکەرەوەی ئایدیۆلۆژیی دواین قۆناغی گەشەی مرۆڤایەتی و سەرکەوتنی یەکجارەکی بازاڕی ئازاد دەزانێت، لە "کۆتایی مێژووەوە"، گەڕایەوە بۆ سەرەتای مێژوو وە گووتی: دەبێت سۆشیالیزم بگەڕێتەوە!
فەیلەسووفە ئەخلاقیەکان کە گووتەبێژی برجوازیی لیبرالیستین، هەموو شتێک بە خەتایەکی ئەخلاقی لێکدەدەنەوە، بەڵکو تەنانەت قەیرانە ئابووریەکانیش بە ڕەفتاری تاک تێکەڵ دەکەن، چارەسەری هەژاریی و جەنگ و ئاوارەبوون، لە ئابووریەکدا دەکەن کە سەرمایەداریەکی خاوەن ئینساف و بەویژدان سەرکردایەتی بکات. ئەوان لەگەڵ هەموو ئابووریزان و ڕۆشنبیران و بیرمەندەکانی تری برجوازیی لیبرالیستیدا، ئابووریەک دەخوازن کە ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ پیشەسازیەکی بەهێز کە لە توانایدا بێت بەشێوەیکی عەقڵانی، سەرچاوە سروشتیەکان بەکاربهێنێت، ئەمەیش لەو دیدگایەوە کە گوایە ئەوە سروشتە پێداویستیەکانی مرۆڤی پێ پڕ ناکرێتەوە نەک سیستمی بەرهەمهێنان و دابەش کردنی سەرمایەداریی. هەر بەو جۆرە ئەوان، لەبری ڕەخنەی مەرجەکانی بەرهەمهێنان کە پێشینە مێژووییەکەی هەژاری و خۆشگوزەرانین، هەموو شتێک دەگێڕنەوە بۆ حەیا، جەهل، ویژدان، خۆشەویستی ئینسانی، هێزی خێرو هێزی شەڕ، پەروەردەو فێربوون. ئەم ووشانەشیان هەموو، لە تێڕوانینە ئاینیەکان قەرز کردووە. ئەوان لەبری ڕەخنەی بەرژەوەندیە دونیاییەکان، باس لە ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و ڕکابەری ئەخلاقی دەکەن. ئەمە لەکاتێکا خودی ئەم دیاردانە خۆیان، پاشکۆی شێوازێکن لە بەرهەمهێنان. وە هەرچی قەیرانیشە، دەرئەنجامی ناهاوسەنگیە لە ئابووریی سەرمایەداریی جیهانیدا، ئیتر ئەو ئابووریە سۆڤێتیشی تێدا بێت یاننا.
بە پێچەوانەی هەموو ئابووریزانە برجوازیەکانەوە، ماتریالیستێک، بەتایبەت کارل مارکس، وادەبینێت قەیران دەرئەنجامی یاسایەکی کوێرانەیە لە ئابوورییدا، یاسای ڕکابەری، ئەو یاسایەی ناوبەناو، هەموو ئابووریی جیهانی، دەخاتە سست بوون و داچوون و قەیرانەوە. ئەوە بەرژەوەندیە نەک حەق و باتڵ، سیاسەتە نەک خۆشەویستی مرۆڤ، بەرژەوەندیی تایبەتیە نەک ڕاستگۆیی؛ حوکمی ئەم جیهانەو پەیوەندیە ئینسانیەکانی دەکات. وە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە قەیران ڕزگاری بێت، دەبێت بەرهەمهێنان ملکەچی بەرژەوەندیەکی هاوبەش و هۆشیاریەکی هاوبەشی بەرهەمهێنەران بکرێت، دەبێت خۆبەڕێوەبردن لە سیستمێکی سۆشیالیستی کۆمۆنی هەرەوەزکاریدا، جێگای ڕکابەری بگرێتەوە. نە ئیدارەیەکی زانستیانە، نە ئابووریەکی عەقڵانی، نە ئازادیە دیموکراسیەکان، هیچیان ناتوانن لە جەوهەری ئابووریی سەرمایەداریی بگۆڕن؛ ئەمە لە کاتێکا ئەمانە خۆیان، بەرهەمی ئەو ئابووریەن. ئەو تێڕوانینەیشی لە زمانی لیبرالیستەکانی وەک ڕیکاردۆوە پێمان دەڵێن ئەوە سروشتە پێدوایستیە ئینسانیەکانی پێ دابین ناکرێت، وە یان وەک فۆکۆیاما پێمان دەڵێت سەرمایەداریی دواین شێوازی ئینسانیە لە بەرهەمهێناندا، کە ئەمەیش بۆ خۆی دیدگایەکی کۆنی ئابووریی سیاسیەو مێژووی دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی ڕیکاردۆ، بۆ کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم، ئەوانە تێکڕا، یان دەرئەنجامی سەردەمی گەشەی سەرەتایی پیشەسازیی سەرمایەداریین وە یان دەنگدانەوەی ئایدیا لیبرالیستەکانەو لە گوێی فەیلەسووفە ئەخلاقیەکاندا دەزرنگێتەوە. ئەمەیش دەمێکە لە کارل مارکسەوە وەڵام دراوەتەوە.
ئابووریی سیاسی، بەر لە کامڵ بوونی ناکۆکیە چینایەتیەکانی نێوان برجوازیەت و پرۆلێتاریا، نێوان دیموکراسیەت و کۆمۆنیزم، کۆتایی مێژوو لە شەڕی نێوان کرێیکارو قازانجدا دەوەستێنێت، ئەمە لەبری ئەوەی ناکۆکی نێوان بەرژەوەندیە چینایەتیەکان بە بناغەی جووڵەی مێژوو دابنێت.
مارکس دەڵێت: "(ڕیکاردۆ ) دەیەوێت ساویلکانە ئەمە وەک یاسایەکی سروشتی سەیر بکات کە سەبارەت بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، گۆڕانی بەسەردا نایەت" (مارکس، سەرمایە).
هەر بەم جۆرە، دابڕانی مارکس لە ئابووریی سیاسی، لە زێدەی بەهاوە دەستپێناکات، وەک دەڵێن، بەڵکو لەو خاڵەوە دەستپێدەکات کە ڕیکاردۆ، کۆتایی مێژووی تێدا ڕادەگەیەنێت.
هەربۆیە مارکس دەڵێت: "... ئیتر لێرەدا ئابووریی سیاسی ڕایگەیاند کە زانستێکی برجوازیە، واتە وا نابینێت کە سیستمی سەرمایەداریی، قۆناغێکی وەختیە لە قۆناغەکانی گەشەی مێژوویی و تێدەپەڕێت، بەڵکو وادەبینێت ئەمە دواین شێوەی ڕەهای بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیە (کارل مارکس، سەرمایە ڕەخنەی ئابووریی سیاسی
(Capital, Critique of Political Economy
گەشەی خەباتی چینایەتی لە سەدەی نۆزدەهەمدا، لە هەمانکاتدا گەشەی خەبات بوو دژی قوتابخانەکانی ئابووریی سیاسی بە هەموو شێوەکانیەوە. هەر ئەوەندەی پیشەسازی، قۆناغی مناڵی تێدەپەڕێنێت، واتە هەر ئەوەندەی سەرمایەداریی باڵغ دەبێت، ئیتر سایکڵەکانی ژیانی ئەو سیستمە، هەروەک سووڕی مانگانەی ڕەگەزی مێینە، بەشێوەیەکی دەوری، دەکەونە قەیرانەوە، قەیرانیش دەبێتە سیفەتێکی هەمیشەیی ئەو سیستمە.
مارکس دەڵێت: "تەنانەت لە ژیانی ڕیکاردۆیشداو بە پێچەوانەی ئەویشەوە، سیسمۆندی، ڕەخنەی ئابووریی سیاسی گرتووە. هەرچەندە ئەو قۆناغە، ١٨٢٠ - ١٨٣٠، لە ئینگلترەدا دەستی بە گەشانەوەی زانستیی کردەوە لە مەیدانی ئابووری سیاسیدا. ئەوە قۆناغی بڵاوبوونەوەی تیۆریەکانی ڕیکاردۆ بوو کە لە هەمانکاتدا قۆناغی خەبات بوو دژی قوتابخانەی کۆن ... ئەوکاتە، لە لایەکەوە پیشەسازی گەورە، تازە تەمەنی مناڵی جێهێشتبوو .. وە سایکڵەکانی ژیانی هاوچەرخیشی دەستی پێنەکردبوو هەتا قەیرانی ساڵی ١٨٢٥، لە لایەکی تریشەوە، خەباتی چینایەتی نێوان سەرمایەو کاریش چووبووە دواوە ... لە ساڵی ١٨٣٠ دا قەیرانێک ڕوویدا کە هەر یەکسەر هەموو شتێکی چارەسەر کرد. لە فەرەنساو ئینگلترەدا برجوازیەت دەسەڵاتی سیاسیان گرتە دەست. وە ئیتر ئەوکاتە خەباتی چینایەتی، چ لە کردەوەو چ لە تیۆریدا، زیاترو زیاتر شێوەی هەڕەشەی وەرگرت. وە ئیتر ئەوکاتە زەنگی ئابووریی سیاسی زانستیی برجوازی لێیدا ...
شۆڕشە کیشوەریەکەی ساڵی ١٨٤٨ لە ئینگلترەیشدا ڕەنگی دایەوە. وە ئەوانەی هێشتا خۆیان زانستیانە نیشان دەداو هیچ ڕۆڵێکیشیان نەبوو پۆشینی بەرگێکی سەفسەتەیی و ماستاوچێتیەکی زەلیل نەبێت بۆ چینە سەروەرەکان، هەوڵیان ئەدا یەکخستنێک دروست بکەن لە نێوان ئابووری سیاسی سەرمایەو قسەکانی پرۆلیتاریادا، ئەو چینەی چیتر نەدەتوانرا بێبایەخ سەیر بکرێت. باشترین نوێنەریشیان جۆن ستیوارت میڵ بوو لە یەکخستنێکی هیچ وپووچی نێوان بۆچوون و مەزهەبە ناکۆکەکاندا. ئا ئەمە مانای مایەپووچ بوونی تەواوی ئابووری سیاسی برجوازی بوو، کە پێشتریش زاناو ڕەخنەگری ڕووسی نیکۆڵای تشیرنیشیفسکی شارەزاییانە ئەو مایەپووچ بوونەی دەرخستبوو (کارل مارکس، سەرمایە).
فۆکۆیاما لە ١٩٩٢ دا، وەک گەلێکی تر لە لایەنگرانی ئەم سیستمە، دەگەڕێتەوە بۆ سەر سەرچاوە ئەسڵیەکەی ئابووریی سیاسی، وە هەر دوابەدوای هەرەسی سەرمایەداریی دەوڵەت لە سۆڤیەتدا، واتە هەر دوای هەڵوەشاندنەوەی بازاڕە مۆنۆپۆلیەکانی سەرمایە لە بازاڕی ڕکابەریی جیهانیدا، فۆکۆیاما، فەیلەسووفی سیاسی ئەمریکی، دووبارە کۆتایی مێژووی ڕاگەیاندەوە. بەڵام هەر کۆتایی مێژوو نا، بەڵکو کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی مارکسیش دەربارەی مێژوو، ئەمە ئەگەرچی ١٨٠ ساڵ بەر لە فۆکۆیاما، ئەو کۆتاییە لە دەیڤید ڕیکاردۆوە ڕاگەیاندرابوو. بەلای ئابووریی سیاسیەوە، یاسا ئابوورییە-مێژووییەکان، هەروەک یاساکانی سروشتن و گۆڕانیان بەسەردا نایەت. ئابووریی سیاسی، تەواوی ناکۆکیە کۆمەلایەتیەکان دەگێڕێتەوە بۆ ناکۆکی نێوان یاساکانی سروشت و یاسای گەشەی دانیشتوان، بەلای ئابووریی سیاسیەوە دانیشتوان بەردەوام لە زیاد بووندایە، بۆیە سروشت پیاڕاناگات پێداویستیەکانی مرۆڤ بەرهەمبهێنێت. بەپێچەوانەوە، کارل مارکس، لە لێکۆڵینەوە مێژووییەکانیدا ئەوە دەسەلمێنێت کە خودی قەیران خۆی، دەرئەنجامی زێدەی بەرهەمهێنانە، قەیران لە زۆریی شتومەکدا ڕوودەدات نەک کەمی شتومەک، ئەمەیش ئەو شتەیە کە فۆکۆیاما دانی پێدا دەنێت.
بەڵام هەرچۆن بێت فۆکۆیاما، لەگەڵ ئەوەی ئەم دیموکراسیەتەی کە باکگراوندی مێژوویی قەیران و جەنگە، بە دواین شێوەی سیستمە ئیسانیەکان دەژمێرێت، دوای ٢٦ ساڵ لە "کۆتایی مێژوو"، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای مێژووی سەرمایەداری و لە کتێبێکی نوێدا بە ناوی "پێناسە" دەڵێت: "ئەوەی ئەوسا گووتم [١٩٩٢] ئەوە بوو کە دیموکراسیەتی مۆدێرن ئاشتی و گەشانەوەی ئابووری دەهێنێت، بەڵام خەڵکی زیاتر لەوەیان پێویستە ... دیموکراسیە لیبرالیستەکان نایانەوێت وەسفی ژیانێکی باشترمان بۆ بکەن، ئەمەیان جێهێشتووە بۆ تاکەکان خۆیان؛ بۆ ئەوانەی لە ئیغترابدا دەژین".
کارل مارکس بەر لە ١٧٠ ساڵ بەر لە ئێستا، لە رەخنەی لیبرالیستەکاندا، بەو دەرئەنجامە مێژووییە دەگات کە سەرمایەداریی بە دیموکراسیەتەکەیەوە، تاکە کۆمەڵایەتیەکان بە تەنها جێدەهێڵێت و بە ئیغترابەکەیانەوە، دەیانخاتە بەردەم ئەگەرەکانی نێو بەرهەمهێنانی سەرمایەداریی، دەیانخاتە نێوان قەیران و گەشانەوە، هەژاری و خۆشگوزەرانی، کارو بێکاری، جەنگ و ئاشتی. بۆیە سیستمێکی بەدیل بۆتە پێویستی و توانای ڕوودانیشی هەیە. وە بەبێ گۆڕینی سیستمی بەرهەمهێنانیش، بەبێ گۆڕینی سیستمی ڕکابەریی کار بە سیستمی کۆمۆنی کار، هەرگیز مرۆڤی ناو سیستمی لیبرالیستی، لە تەنهایی و ئەگەرەکانی ئەو سیستمە ڕزگاری نابێت، وە توانای ئەو گۆڕانکاریەیش هەیە لە ئێستادا.
کارل مارکس دەڵێت: "لەم چەرخەماندا، دەسەڵاتی مەرجە ماتریالیستیەکان بەسەر تاکەکاندا، وە تێکوپێکشکاندنی تەنهایی لە لایەن ئەگەرەکانەوە (احتمالات)، شێوەیەکی ئێجگار گشتی و زۆر پتەویشی گرتۆتەخۆ، ئەمەیش شتێکە کە ئەرکێکی ئێجگار دیاریکراوی خستۆتە ئەستۆی ئەو تاکانەی لە بووندان، ئەویش گۆڕینی ئەم بارودۆخە سەروەرەی ئێستایە بەسەر تاکەکان و ئەگەرەکانی بەردەمیاندا لەڕێی زاڵبوونی تاکەکانەوە بەسەر ئەگەرەکان و ئەم بارودۆخەی ئێستایاندا" (مارکس، ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانی).
فۆکۆیاما لە درەنگانێکدا هەستی کارەساتەکانی لیبرالیزم و عەلمانیەت دەکات و دان بەوەدا دەنێت کە سەردەمی (ڕیگن و تاتشەر) ژمارەیەک ئایدیای تێدا بەهێز بوو دەربارەی بازاڕێکی ناڕێکخراو [بازاڕی ئازاد]، ئەوەیش کاریگەریەکی زۆرو کارەساتێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. دیارە هەر ئەو کارەساتانە، فۆکۆیاما لە خەو ڕادەچڵەکێنێت و بە ڕابووردوویدا دەچێتەوەو جۆرێکی تر دەستدەکاتەوە بە هەڵسەنگاندنی پیاوەکە، واتە مارکس.
فۆکۆیاما دەڵێت: "بەوە سەرسامم کە ئا لەم وەرچەرخانەدا دەرکەوت گەلێ شت هەیە کارل مارکس گووتوویەتی، دروست دەرچوون. مارکس لە قەیرانی زێدەی بەرهەمهێنان دەدوێت ... بەوەیش کرێکاران هەژارتر دەکەون، داخوازی کەمتر دەبێتەوە. بۆیە فۆکۆیاما، لە تەواوی تێڕامانەکانیەوە لە مێژوو، دەیەوێت بڵێت دیموکراسیەتی نالیبرالیستی کۆتایی مێژووی نوێیە خەڵکییش دەبێت کەمێک دامرکێنەوە.
قەیرانەکان ئێجگار دوورن لەوەی چارەسەر بکرێن، بۆیە تا دێت خەڵکی تووڕە تر دەبن. قۆناغی ئایندەی قەیرانەکانیش، بە تایبەت قووڵ بوونەوەی قەیرانە چاوەڕوانکراوەکانی چین، بۆ جاری دووهەم، هەموو فەیلەسووفەکانی هاوچەرخ ڕادەوەشێنێت و بە ئاگایان دەهێنێتەوە لەوەی ئەوان لە تێڕاماندا دەژین، بە خەیاڵ جیهان وێنا دەکەن، وەڵامی پرسیارەکانیشیان دەست ناکەوێت ئەگەر هەروەک کارل مارکس، نەکەونە گەڕان بە مێژووی ماتریالیستیدا. مێژوو سەرچاوەی هەموو ڕووداوەکانی بەردەممانەو هەر لە مێژوویشدا دەرئەنجامی دروست لە سیستمی سەرمایەداریی وەردەگیرێت و فەیلەسووفانیش بە دەرئەنجامەکەی فۆکۆیاما دەگەیەنێتەوە: دەبێت سۆشیالیزم بگەڕێتەوە!
جگە لەم ووتارە، لە ساڵی ٢٠١١ یشدا، لە وتارێکی عەرەبیدا بە ناوی (الاشتراكية بداية التاريخ)، وەڵامم بە تێزەکانیی فۆکۆیاما داوەتەوە کە لەم لینکەدا دەیبینن:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=280521
سەرچاوەی دیدارەکەی فۆکۆیاما:
By George Eaton, political editor of the New Statesman
https://www.newstatesman.com/culture/observations/2018/10/francis-fukuyama-interview-socialism-ought-come-back