لە بیرەوەریی سەد ساڵەی تێرۆر کردنی ڕۆزا لۆکسمبۆرگدا (١٩١٩-٢٠١٩)
ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، لەدایک بووی پۆڵۆنیاو ناسراو بە شۆڕشگێرێکی ئەڵمانی و دامەزرێنەری گروپی سپارتاکۆس، هەر ئەو ژنە شۆڕشگێرە نیە کە لەدوای بەردانی لە زیندان لە مانگی ینایری ١٩١٩ دا، وەک یەکێک لە سەرکردەکانی ڕاپەڕینی چەکدارانەی ئەڵمانیا لەو ساڵەدا (١٩١٩)، لەگەڵ کارل لیبکنختی هاوڕێیدا، لە حکومەتی سۆشیال-دیموکراتەوە دەگیرێن و تێرۆر دەکرێن و لاشەکانیان فڕێ دەدرێتە ڕووباری بەرلینەوە، بەڵکو لە هەمانکاتدا ئەو ژنە شۆڕشگێرەیشە کە بووە نوێنەری ئاراستەیەکی نوێ لە بزووتنەوەی سۆشیالیستیدا دژی هەردوو باڵی سۆشیال-دیموکرات کە هیچ نەبوون سۆشیالیستێکی ناسیۆنالیست نەبێت: کاوتسکیزم و لینینیزم.
لە گەرمەی جەنگی جیهانی یەکەمدا، کاتێک کاوتسکی و هەموو ئینترناسیۆنالیزمی دووهەمیش بەدوایدا، بوونە بەشێک لە سیاسەتی حکومەتە کۆلۆنیالیستەکانی ئەوروپاو دروشمی بەرگرییان لە نیشتمانی دایک بەرزکردەوە، چەپی نێو ئەو ئینترناسیۆنالیزمە برجوازیە، لە سەروویانەوە لینین، دروشمێکی شۆڕشگێریان ڕاگەیاند: گۆڕینی جەنگی کۆلۆنیالیستی بە جەنگی ناوخۆیی دژی برجوازیەتی نیشتمانی. بەڵام زۆری نەبرد لینینیش، بە یارمەتی حکومەتی ئەڵمانیا، گەڕایەوە ڕووسیاو دوای کۆدەتاکەی ئۆکتۆبەری ١٩١٧، هەمان ئامانجی سۆشیالیستە ناسیۆنالیستەکانی ڕاگەیاندەوە: بەرگری لە نیشتمانی دایک، وە بە ئاشکرا گووتی: "ئێمە لە ٢٥ ی ئۆکتۆبەرەوە لە لایەنگرانی (بەرگری کردنین لە نیشتمان) وە ئەو جەنگە نیشتمانیەیشی لێی نزیک دەبینەوە، ئەوە جەنگە لە پێناوی نیشتمانی سۆشیالیستیدا، لە پێناوی سۆشیالیزمدا وەک نیشتمان" (لینین).
ئا لێرەوە، ڕۆزاو هاوڕێکانی (لیبکنخت، پانیکۆک، فرانز میهرنگ، هتد)، لەسەر بنەمای ئەزموونە شۆڕشگێریەکەی شۆڕشی ئینترناسیۆنالیستی، بەتایبەت ئەزموونی ئەنجوومەنە کارگەریە شۆڕشگێرەکانی ڕووسیا (١٩٠٥ و ١٩١٧، ئەڵمانیا ١٩١٨)، ئاراستەیەکی نوێ لە بزووتنەوەی سۆشیالیستیدا ڕادەگەیەنن. وە ئیتر لەو سەردەمەوە، ئەو سۆشیالیستانە کە بە مارکسیستە کلاسیکیەکان ناسراون، هەروەک کارل مارکس، لە خودی پرۆگرامی مێژوویی پرۆلێتاریا خۆیەوە دەستپیدەکەن -کۆمۆنەو سۆڤیەتەکان- نەک لەم یان ئەو تیۆریەوە. لەو بیرەوەریەیشدا، ئەم چەند دێڕەی پاوڵ ماتیک (١٩٠٤-١٩٨١) کە دووبارە لەدایک بووی پۆڵۆنیایەو وەک سۆشیالیستێکی ئەڵمانی و مارکسیستێکی کلاسیکی ناسراوەو لە ساڵانی حەفتاکاندا لە گەلێ زانکۆی جیهاندا وەک پرۆفیسۆر، دەرسی لەسەر "ڕەخنەکانی مارکس لەسەر ئابووری سیاسی" گووتۆتەوە، یاد دەخەینەوە دەربارەی ڕۆڵی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ لە بزووتنەوەی سۆشیالیستیدا.
پاوڵ ماتیک دەڵێت: "هەرەسی ئینترناسیۆنالیزمی سێهەم، لە یەکەمجاردا ئەوەی دەخواست، بگەنە بریارێک دەربارەی ئەو ناکۆکیە تیۆریانەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر، لە نێوان لینین و ڕۆزادا هەبوون. مێژوو بریاری خۆی لە بەرژەوەندی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ دا. وە کاتێک لەم ڕۆژگارەدا، سەرلەنوێ ڕەخنەکانی ئەو، ئاراستەی پرنسیپە هەلپەرستەکانی لینین دەکەینەوە، ئێمە دڵنیاین لەو ڕاستیەی ئەرگومێنتەکەی ڕۆزا، تا سەردەمێکی درێژ دەڕوات، وە تێڕوانینەکانیشی دواین تێڕوانین نەبوون، هەڵوێستەکانیشی تا ئێستا (وە بەدڵنیاییەوە هەروایە) کاریگەرییان هەرماوە لەسەر سۆشیال-دیموکرات. بەڵام بە چاوپۆشین لەوەی چەندێک دوور، ڕەخنەکانی ڕۆزا بەبایەخەوە لەبەرچاو دەگیرێن دژی فۆرمی لینینی ڕێکخراوبوون، ئەوە ئەمڕۆ زۆر بایەخی زیاترە لەوکاتەی ئەو شتانەی تێدا نووسراوە. پێویستیی شکاندنی ئەفسانەکەی لینین، وەک مەرجێکی سەرەکی پێداچوونەوەی تەواو بە بزووتنەوەی کارگەریدا، بەهایەکی هاوچەرخ بۆ دانراوەکانی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ دەگێڕێتەوە.
بڕوانە:
Paul Mattick, Leninism or Marxism? Introduction, 1935
دووبارە پاوڵ ماتیک دەڵێت: "ڕۆزا لۆکسمبۆرگ و لینین هەردووکیان، لە سۆشیال-دیموکراتەوە دێن، هەردووکیشیان ڕۆڵی گەورەیان هەبووە ... بەڵام هەموو هەوڵێکی پڕ لە ناکۆکیی لینینیستەکان لە ڕووی سیاسیەوە، بە ئامانجی سڕینەوەی دژایەتیەکانیان و پێکەوە گونجاندنی لینین و لۆکسمبۆرگ کە ئێستا هیچیان نەماون، ئەمەیش بە ئامانجی سوود وەرگرتن لە هەردووکیان، هەر تەنها ساختەکاریەکی سەخیفانەی مێژووە ... تەنها شتێک کە لۆکسمبۆرگ و لینینی یەکخست بوو، خەباتی هاوبەش بوو دژی ڕێفۆرم لە سەردەمی جەنگ و شۆڤێنیستی سۆشیال-دیموکراتەکاندا لە کاتی جەنگدا.
بەڵام ئەو ناکۆکیە، لە هەمان کاتدا، هاوشان بوو بە ناکۆکی نێوانیان لەسەر ئەو ڕێگایەی بەرەو شۆڕش دەڕوات ... لینین زۆر بەهێز، لەژێر کاریگەریی کاوتسکیدا بوو، وە باوەڕی وابوو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی، پێشکەوتنخوازە، چونکە "دەوڵەتی نەتەوەیی، باشترین زامنی بارودۆخی گەشەی سەرمایەداریە". وە لە کتێبەکەیدا دژی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، دڵنیایی دەدات لەسەر ئەوەی دیاری کردنی مافی چارەنووسی نەتەوەکان، کردەیەکی شۆڕشگێرانەیە ... ئەمە لەکاتێکا "دیاری کردنی مافی چارەنووسی گەلان" هیچ نیە جگە لە دەستەواژەیەکی فێڵبازانەی برجوازیەت ...
بێگومان ناکرێت ناکۆکی لۆکسمبۆرگ و لینین لە پرسی نیشتمانیدا لە گرفتەکانی تر جیا بکرێتەوە ... ئەم پرسە زۆر نزیک، بەستراوە بە هەموو ئەو پرسانەی ترەوە کە کار لە شۆڕشی جیهانی دەکەن".
بڕوانە:
Paul Mattick 1935, Luxemburg versus Lenin
بەڵێ، لینین هیچی ڕانەگەیاند هەمان سۆشیالیزمی ناسیۆنالیست نەبێت، فۆرمی دەوڵەتیش هەرچی بێت، سەرمایەداریی ئەهلی یان سەرمایەداریی دەوڵەت، هەر فۆرمێکی نیشتمانی و ناسیۆنالیستیە.
پانیکۆک لە یەکێک لە دانراوەکانیدا دەنووسێت: "ئینترناسیۆنالیزمی سێهەم گوایە ئامانجی شۆڕشێکی جیهانیە لەسەر مۆدێلی شۆڕشی ڕووسی و بە هەمان ئامانجەوە. بەڵام سیستمی ئابووریی ڕووسیا، سەرمایەداریی دەوڵەتە و ئەمەیش ناونراوە دەوڵەتی سۆشیالیستی و تەنانەت کۆمۆنیستییش، ئەمە بە بەرهەمهێنانێکەوە لە لایەن دەوڵەتێکی بیرۆکراسی و لەژێر سەرکردایەتی حیزبێکی کۆمۆنیستیدا".
بڕوانە:
http://www.myinternetpages.com/
پاوڵ ماتیکیش لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئەودەمە، ١٩١٧ و کەمێکیش دواتر، لیبکنخت و ڕۆزا، لەگەڵیشیاندا، شۆڕشگێرە ڕاستگۆکان، دڵنیا بوون لەوەی، لەگەڵ حوکمی حیزبدا لە ڕووسیادا، لەگەڵ ناساندنی دکتاتۆریەتی پرۆلێتاریادا وەک دکتاتۆریەتی سەرکردەی بەلشەفیستەکان، ئیتر ناوەڕۆکە واقیعیەکەی شۆڕشی ١٩١٧ لەناودەبرێت. وە لەگەڵ تێشکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێری ئەڵمانیایشدا، لەگەڵ کوشتنی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ و کارل لیبکنختدا، هەرچی وەدەست هێنرابوو لە ڕەخنەی شۆڕشگێریی، سەرلەنوێ هەمووی، لە نێو حەماسی سۆشیالیزمی ساختەکارانەی ڕووسیدا وون دەبێتەوە. ئەوەتا ئێستا دەبێت سەرلەنوێ دەست پێبکەینەوە" (هەمان سەرچاوە).
بەڵام دەست پێکردن لە کوێوە؟ لە سپارتاکیستە شۆڕشگێرەکانەوە نەک لەم یان ئەو تیۆریەوە، نەک لە داتاشینی ".. یزم" ێکی تریش بەناوی "ڕۆزایزم". کۆمۆنیزمی ئەڵمانی لە کاونسڵ کۆمۆنیزمەوە (الشيوعية المجالسية) دەستپێدەکات، لەژیانی واقیعیەوە، لە ئەنجوومەنە کارگەریە شۆڕشگێرەکانەوە نەک لە گروپەکەی خۆیانەوە.
دووبارە پاوڵ ماتیک دەڵێت: "هەرکەس دەیەوێت، با بەرنامەی ئەو گروپانە بەراوورد بکات کە ناکۆکن لەگەڵ بەرنامەی بەلشەفیزم، ئەوکاتە یەکسەر دەبینێت ئەو ڕێکخراوە نوێیانە تەنها لە هەوڵی ئەوەدان ئەوە بژێننەوە کە لە مێژوویەکی نەخوازراودا تێکشکا. هەموو ئەو شێوە ڕێکخراوانە، لەو تارماییانەی لینینەوە ڕاودەنرێن کە وەک دەرئەنجامێکی لۆژیکی، لینین لە ئینترناسیۆنالیزمی دووهەمەوە هێناویەتی؛ کە ئەمەیش، خۆتەسلیم کردنی تەواوی جەماوەری کارگەرانە بە بیرۆکراسیەکانی ناو ئەو ڕێکخراوانە. "گەڕانەوە بۆ لینین" کە ئەمڕۆ کەسانێک هاواری بۆ دەکەن، یانی دووبارە، بیناکردنەوەی ڕێکخراوی کار کە وەک پێویست، بەهۆی سترەکچەرەکەیانەوە، دەبنە ڕێگرێک لە بەردەم بزووتنەوەی شۆڕشگێریدا" (پاوڵ ماتیک).
بەڵێ، ئەوانە دەیانەوێت سەرلەنوێ، برەو بە سۆشیالیزمی ناسیۆنالیست بدەنەوە، ئەمەیش لەسەردەمێکدا کە ئەو سۆشیالیزمە ناسیۆنالیستیە کە هەر خودی ناسیۆنالیزم خۆیەتی لە بەرگێکی ساختەدا، سەردەمی بەسەرچوو.