لە ساڵی ١٩٢٣ دا، قوتابخانەی فرانکفۆرت، ناسراو بە پەیمانگای لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی لەسەر "ئایدیا" و "بوون"، لە ئەڵمانیادا، بە سپۆنسەری فیلیکس ویڵ دامەزرێنراوەو هەتا ئەم ساتەوەختە، سێ نەوەی پیر کردووە. ئەو قوتابخانەیە، زیاتر وەک تیۆری ڕەخنەیی فەلسەفی و سایکۆلۆژی ناسراوەو لە باشترین حاڵدا، لە دیدی کۆمەڵناسیەوە، دەڕوانێتە جیهان. وە گوایە ئەو قوتابخانەیە، وا دامەزرێنراوە، لێکۆڵینەوە لەسەر مارکسیزم بکات بە مارکس خۆیەوە.
بەڵام لە ڕاستیدا، ئەو قوتابخانەیە، لە دواین کۆششیدا، مەیدانی فەلسەفە مردووەکەی هیگڵی جێنەهێشت. بۆیە هەرچیشی لە بارەی مارکسەوە گووتووە، هیچ نەبووە شێوانشێوێکی نوێ نەبێت لە تێزەکانی مارکسداو ناساندنی وەک بەشێک لە سیستمە فەلسەفیە مەسیحیەکەی هیگڵ کە لە کتێبی "لۆژیک" و "فینۆمینۆلۆژیا" دا باشتر خۆی دەنوێنێت. واتە ئەو قوتانخانەیە، لە دواینجاردا، هەوڵێک بوو بۆ زیندووکردنەوەی فەلسەفە مردووەکەی هیگڵ، زیندووکردنەوەی دیالەکتیک و زمانی فەلسەفی، وە بەردەوام بوونیش لەو شێوانشێوەی لە ماتریالیزمی مێژووییدا کراوە.
بەڵێ، قوتابخانەکەی فرانکفۆرت شێوێنەری تێزە ماتریالیستەکانی مێژووە، بەتایبەت لەکاتێکا کە بەردەوام ئەوە دووپات دەکاتەوە گوایە مارکس لە هەمان مێتودی "شۆڕشگێرانە" ی هیگڵ و فینۆمینۆلۆژیا "مەزنەکەی" ەوە دەستپێدەکات. ئەمە لە کاتێکا مێتودەکەی هیگڵ هەمان مێتودی مەسیحیەتەو فینۆمینۆلۆژیاکەیشی، خودی مەسیحیەت خۆیەتی. وە بە پێچەوانەی ئەو قوتابخانەیەوە، خودی مارکس خۆی، دەربارەی فەلسەفەکەی هیگڵ گووتوویەتی: "ئەو فەلسەفەیە لە شتراوسەوە دەستی بە بۆگەن بوون کردو هەموو هێزە کۆنەکانی بەداوی خۆیدا بەکێش کرد" (بڕوانە پێشەکی ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانی).
دەربارەی فینۆمینۆلۆژیاکەی هیگڵیش، مارکس دەڵێت:
".. لە کاتێکا ئینسکلۆپیدیای هیگڵ بە لۆژیک، واتە بە بیرێکی تیۆری بێگەرد دەستپێدەکات، وە بە مەعریفەیەکی ڕەها -بە هۆشیاری زات، بە ڕۆحی ڕووتی فەلسەفە یان ڕەهاگەری (یان لە سەروو ئینسانیەتەوە)- کۆتایی دێت و خۆی هۆشیارە بەخۆی، خۆی ئیدارکی خۆی دەکات، بەگشتی ئا ئەم ئینسکلۆپیدیایە هیچ نیە خستنەڕووی ماهیەتی ڕوحی فەلسەفی و بابەتی فەلسەفە خۆی نەبێت. زیهنی فەلسەفییش هیچ نیە زیهنی ئەو جیهانە مغتەرەبە نەبێت کە لە چوارچێوەی ئیغترابی خۆیدا بیردەکاتەوە- یان کە هەر تەنها ئیدراکی خۆی دەکات. لۆژیک، بیرکردنەوەیەکی گونجاوەو بەس، بیرکردنەوەیەکە لە سروشت و مرۆڤی ڕاستەقینە دابڕاوە: واتە بیرکردنەوەیەکی ئابستراکتە" (کارل ماركس، مخطوطات عام 1844 الاقتصادية والفلسفية).
هەر بەوجۆرە، (قوتابخانەی فرانکفۆرت)، هەر تەنها بە زیندووکردنەوەی فەلسەفە بێ گیانەکەی هیگڵەوە خەریک بووە، دەنا مارکس؛ ماتریالیزمی مێژوویی بە سنووری نێوان خۆی و هیگڵ و فەلسەفە دیالەکتیکیەکەی دادەنێت، بەتایبەت فینۆمینۆلۆژیا، ئینجیلەکەی هیگڵ.
مارکس دەڵێت:
"هیگڵ جارجارە شتێکی ڕاستەقینە دەخاتەڕوو، بەڵام خودی ئەوشتە لە چوارچێوەی تێڕاماندا دەخاتەڕوو. ئەم خستنەڕووەی واقیع لە چوارچێوەی تێڕاماندا خوێنەر چەواشە دەکات، وە ئیتر تێڕامانەکە وەک واقیع وەردەگرێت و واقیعەکەیش وەک تێڕامان (کارل مارکس، العائلة المقدسة، ل : ٧٣).
دوای ئەم دیدگایەی مارکس بۆ هیگڵ، ئیتر سەیروسەمەرەیە وا بزانین هیگڵ بە فینۆمینۆلۆژیا ڕوحانیەکەیەوە، شتێکی هاوبەشی لەگەڵ مارکس و ماتریالیزمی مێژووییدا هەیە. وە ئەوەی دەتوانێت بڵێت دیالەکتیکێک هەیە ڕۆحانی و یەکێکی تر ماتریالیستی، ئەوە لە دواجاردا دەڵێت: مەسیحیەتێک هەیە ئایدیالیستی و مەسیحیەتێکی تریش هەیە ماتریالیستی.
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر (قوتابخانەی فرانکفۆرت)، بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە:
https://www.iep.utm.edu/frankfur/