قاسم سلێمانی؛ دیاری دەستەڵاتی دەوڵەت، سیستەمی سەرمایە چۆن وەک پێویستیی خۆی بەرهەمی هێنا، ئاوەهاش ئەیکاتە قوربانی. ئەم جۆرە شانۆگەریانەی سەرمایەدارییش، پرۆسێسێکی مێژوویی بەردەوامی سیستەمەکەیەتی. گەر لەڕوانگەی مێژووەوە تەماشا بکەین، دەبینین بە بەردەوام ئەم شانۆ جیهانیە هەمەجیە، هەمیشە ئەکتەر دروست ئەکات و بە پێی ئەو دەورە دابەشکراوانەیشی دەوڵەت پێیان ئەدات، رۆڵی جیاوازیان پێ ئەبینێ. لە پاشان یان ئەیانکاتە سیمبۆل بۆ سیستەمەکەیان، یان مۆرێکی ڕەش لە ناوچاویان ئەدات، وە ئیتر هەر ئەوەندە رەواجیان ئەبێت کە زەمەنێک لە خزمەت سیستەمدا بن.
مێژوو زۆر لەم قاسم سلێمانیانەی بەرهەم هێناوەو زۆریش لەوان بە توانا ترو بە دەستەڵات ترو بەهێز تر بوون. ناپلیۆنی سێهەم لە جەنگدا لەگەڵ پرۆسیادا دەستگیر کرا. ئەگەر بمانەوێ زۆریش دوور نەکەوینەوە، ئەوا هتلر، چاوشیسکۆ، صەدام دەهێنینەوە یاد ..... بەڵام نە قاسم سلێمانی و نە ئەوانی تر لە دەستەڵاتی دەوڵەت گەورەتر نەبون، بەڵکو هەموویان خزمەتکاری دەوڵەت بوون، هەمویان ملکەچی یاساکانی دەوڵەت بون و فەرمانیان لە دەوڵەتەوە وەرگرتووە. هەر لەبەر ئەوە، ئێمە لە ڕوانگەی مێژووییەوە خوێندنەوە بۆ ئەم بابەتانەو ئەکتەرەکانی دەکەین نەک لە زمانی دەوڵەت و دەستەڵات و لە چاوی سەرکردەو فەرماندەوە. وە تەنانەت لە دیدی دەسەڵاتی دەوڵەت خۆشیەوە، ئەو ئەکتەرانە وابەستەن بە مەرج و یاسایەک لە سەروو خۆیانەوە. کاری ئەوان، کاری مێژوویی خودی دەوڵەت خۆیەتی، ئەرکی بە ئەنجام گەیاندنی یاساو ڕێساکانی سیستەمی سەرمایەداری خۆیەتی. واتە بنچینەکە دەستەڵاتی سیاسیە وا ئەم جۆرە ئەکتەرانە بەرهەم ئەهێنێ و ئەو گیانە پڕ لە دەستەڵاتەی ئەکات بەبەراو ئەبێتە هێزو دەستەڵاتێک لەسەروو کۆمەڵگاوە. بۆیە هەر کاتێکش سیستەمی سەرمایەداریی دایئەماڵێ لە دەستەڵات، هەروەک لە صدام بینرا، ئەوکاتە هەروەک سڵق رووتیان ئەکەنەوەو دەرئەکەوێت هیچ نین هەر ئەو هاوڵاتیەی ووڵاتەکەی خۆیان نەبێت مێژوو ئەو ڕۆڵە تایبەتیەی پێبەخشیون.
ئەگەر لێرەوە بگەڕێینەوە سەر ئەو هەلهەلەو بەزم و هەرایەی لەم چەند ڕۆژەدا دروست بوو، وە چەندەها بۆچوون و لێکدانەوەی جۆربەجۆری لەگەڵ خۆیدا هێنا، ئەوا هەر دەگەینە ئەو ئەنجامەی برجوازیەتی نیشتمانیی ئێرانی، لە بەرژەوەندیە ڕکابەریەکانی خۆیەوە ئەم هات و هاوارەی ناوەتەوە، ئەمە وەک ئەوەی بە لە دەستدانی ئەکتەرێکی چالاک لە کۆنترۆل کردن و نواندی توندوتیژیدا بەرامبەر بە بزووتنەوەی پرۆلیتاریا لە عێراق و ئێراندا بەتایبەتی، وە وەک ڕێکخەرێکی لەبارو سەربازێکی وەفادار بۆ سازاندنی کارە پێ سپێردراوەکانی دەوڵەت، سەفقەیەکی بازرگانیی گەورەی لەکیس چووبێت. بۆیە شینی دەوڵەتی برجوازی نیشتمانی ئێران بۆ ئەو پیاوە بە ئەمەکەی، وەک شینی دەوڵەتە بۆ لەدەستچوونی چەند پشکێکی ئابووری گەورە. هەردووکیان هەر ئەوەندەی یەکتر هاندەری گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ڕکابەرەکان دەبن. تەنها جیاوازیی ئەوەیە، لە ڕێڕەوی سیستەمی بە خاک سپارندا، هەستونەستی خەڵکی دەخەنە جووڵەو جەنگی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئاینیی پێ گەرمتر دەکەن.
ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە، ئەوەیە کە لەگەڵ ئەوەی ئەمە دیاردەیەکی نوێ نیە لەمێژوودا، بەڵام وەک ئەوەی مەجرای مێژوو گۆڕرا بێت، بۆیە تەنانەت جگە لە پیاوانی دەوڵەتی برجوازی، زۆر لەو لایەن و گروپانەی کە خۆیان بە لایەنگری چینی پرۆلیتاریا دەزانن، کەوتوونەتە هەمان داوی دەوڵەتەوەو بەزمانی دەوڵەت گفتۆ ئەکەن. ئەمە هەروەک ئەوەی ئەم کردارە ڕێڕەوی مێژووی چینایەتی گۆڕی بێت.
بە هەرحاڵ، ئەم سیستەمە جیهانیە وەک دەریایەک وایە، بە هەزارەها حوت و ماسیشی تێدا بێت هیچ لە شەپۆلەکانی دەریا ناگۆڕێت. چەندەها ئەکتەریش لەسەر شانۆی دەوڵەت بن و بێن و بڕۆن، کێشەکە خودی دەوڵەت خۆیەتی نەک ئەکتەرەکانی. دەوڵەت هەر لە کۆنەوە، بەچەندەها نوێنەرو نمایندەی خۆی کوشتووەو لە ناوی بردون، بەڵام خودی دەوڵەت خۆی، بەم کردارە هیچ شتێکی لە سروشتی خۆی نەگۆڕیوە. ئەوەی دەوڵەتی دروست کردووە پەیوەندیەکانی موڵکایەتیە نەک ئەکتەرەکانی، نەک قاسم سلێمانیەکان. لە ڕکابەریەکانیشدا، دەوڵەت سەدان چالاکوانی خۆی ئەکاتە سوتەمەنی لە پێناوی بەرژەوەندی سیستەمەکەدا. ئەم دیاردەیە تەنانەت لە کێيرکێ و رکابەری حیزبایەتیشیدا بوونی هەیە. مەگەر سەرکردەکانی حیزبەکانی لەمەڕ خۆمان چەندەها کەسیان تیرۆرو بێ سەرو شوێن نەکرد؟ مەگەر صەدام دەیانی لەناو نەبرد؟ ئەمانە هیچ بایەخێکیان نیە لە ئەدەبی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستیدا ئەگەر نەبەسترێنەوە بە سەرچاوە مێژووییەکەی ناکۆکی و ململانێ چینایەتیەکانەوە. بنەمای ناکۆکیە سەرەکەیەکی ئەم کۆمەڵگایە، ناکۆکیی نێوان برجوازیەت و پرۆلیتاریایە. هەرچی لەم کۆمەڵگایەدا ڕوودەدات، بۆ سنووربەند کردنی ئەو ناکۆکیە چینایەتیەیە، بۆ دانانی سنوورێکە بۆ هێرشەکانی پرۆلێتاریا. بۆیە لە کاتێکا بەشێک لە چەپ و ڕۆشنبیر، بەدوای ئەم هاتوهاوارەدا بەکێش دەبن، ئەوە گەڕانەوەیە بۆ دیدی میدیاکانی برجوازیەت کە بە کۆمەڵ هێرش دەبەنە سەر هۆش و گۆشی خەڵکی بە ئامانجی چەواشە کردنیان لە نێو جەنگەڵی ڕکابەریی ئابووری و سیاسیدا. ئەوانە جەنگی چینایەتی نابینن، بەڵکو کێشەی سیاسی دەبینن لە نێوان دەوڵەتاندا. بە پێچەوانیشەوە، ئەرکی هەموو سۆشیالیستەکانە، ڕۆلی خۆیان گرێ بدەنەوە بەو رۆڵە مێژووییەی پرۆلێتاریاوە. ڕێڕەوی خەباتی چینایەتی لەم چەند دەیەیەی دوایدا، ئەوە نیشان ئەدا کە دابڕان و پەرتەوازەیی، هەوڵەکانی بەرەوپێشچون و بەشداریی چالاکانە لە بزوتنەوەکەدا لاوازو سست ئەکات. خۆسەرقاڵ کردن بەو دەنگوباسانەو لێدوان لە لێدوانی مێدیاکان، ئەوەندەی تاڵەموویەک، لە بایەخی مێژوویی پرسە چینایەتیەکان زیاد ناکات. وە هەموو هەڵوێستە دابراوو جیاوازەکان، زیاترو زیاتر بە نەفعی دژە شۆڕش کۆتایی دیت.
لە کۆتایدا کێشەکە لە فڵان سەرکردەو فڵان ڕابەرو فیسار ئەکتەری بە هێزدا نیە، کێشەکە دەوڵەتە ئەم هەموو ڤایرۆسە بە بەردەوامی بڵاو ئەکاتەوە، وە ئەبێت هەروەک ڤایرۆسیش، سووڕی خۆی تەواو بکات. وە هەتا کۆتایی بە خودی ڤایرۆسەکە خۆی نەهێنرێت کە دەوڵەتە، جۆرەها ڤایرۆس لەم جیهانەدا دادەکەون. بۆیە ئەبێت هەموو مەبەست و هەوڵەکان، بە ئامانجی یەکگرتن و یەکڕیزی بێت لە ڕێکخراوێکی پرۆلیتاریدا کە تاکە ئامرازی شۆڕشگیریە بۆ بەرهەڵستی هێرشەکانی دەوڵەت و برەودان بە بزووتنەوەی شۆڕشگێریی پرۆلێتاریاو دواجاریش کوشتنی ئەو ڤایرۆسەی مرۆڤ داماوە بە دەستیەوە: دەوڵەت!