دیالەکتیک چیە؟
دیالەکتیک تێزە، بیرە. ئەو بیرە، ئەو تێزە، لەناو خۆیدا دابەش دەبێت بە دووبەشی پۆزەتیڤ و نیگەتیڤ و هەموو جارێکیش دژی یەکتر دەوەستنەوە. واتە دەبێتە دژەتێز. ناکۆکی نێوان ئەم دوو ڕەگەزە دژبەیەکەی لە دژەتێزەکان پێکدێن، بزووتنەوەی دیالەکتیکی پێکدەهێنێت.
کارل مارکس لەو ڕووەوە، بە گاڵتەجاڕیەوە بە دیالەکتیک، نووسیوویەتی: "کاتێک عەقڵ دەستدەکات بە دانانی خۆی وەک تێز، ئەم تێزە، ئەم بیرە، دژی خۆی دەوەستێتەوە، کەرت دەبێت بە دوو بیرکردنەوەی دژ بەیەک - پۆزەتیڤ و نیگەتیڤ، بەڵێ و نەخێر. ناکۆکی نێوان ئەم دوو ڕەگەزە دژبەیەکەی لە دژەتێزەکان پێکدێن، بزووتنەوەی دیالەکتیکی پێکدەهێنێت. بەڵێ دەبێتە نەخێر، نەخێر دەبێتە بەڵێ، بەڵێ دەبێتە هەردوو بەڵێ و نەخێر، نەخێر دەبێتە هەردوو نەخێرو بەڵێ، وە ئیتر دژەکان پارسەنگ دەبنەوە، بێلایەن دەبن، وە یەکتری ئیفلیج دەکەن. یەکگرتنی ئەم دوو بیرکردنەوە دژە، بیرکردنەوەیەکی نوێ پێکدەهێنێت کە پێکهاتەیەکە لە هەردووکیان. ئەم بیرکردنەوەیەیش، سەرلەنوێ کەرت دەبێتەوە بە دوو بیرکردنەوەی دژ بەیەک کە ئەوانیش بە دەوری خۆیان، لە پێکهاتەیەکی نوێدا ئاوێتە دەبنەوە. ئا لەم ژانگرتنەوە، گروپێک لە بیرکردنەوە لە دایک دەبێت. ئەو گروپە لە بیرکردنەوە، شوێن هەمان بزووتنەوەی دیالەکتیکی دەکەوێتەوە هەروەک کاتێگۆریەکی سادە، وە گروپێکی دژیشی هەیە وەک دژەتێز. ئا لەم دوو گروپە بیرکردنەوەیەش، گروپێکی نوێ لە بیر لەدایک دەبێت کە دژەتێزی هەموویانە" (هەژاریی فەلسەفە، لاپەڕە ١٠٩).
هەروەها دەڵێت: "وە هەروەک چۆن لە بزووتنەوەی دیالەکتیکیی کاتێگۆریە سادەکانەوە، گروپێک لەدایک دەبێت، ئەوا لە بزووتنەوەی گروپە دیالەکتیکیەکانیشەوە، زنجیرەیەک لە دایک دەبێت، وە لە بزووتنەوە دیالەکتیکیەکەی ئەو زنجیرانەیشەوە، تەواوی سیستمەکە لەدایک دەبێت.
ئا ئەم مێتودە لەسەر کاتێگۆریەکانی ئابووری سیاسی پراکتیزە بکە، لۆژیک و میتافیزیکی ئابووریی سیاسیت دەستدەکەوێت، یان، بە دەستەواژەیەکی تر، ئەو کاتێگۆریە ئابووریانەت وەگیردەکەوێت کە هەموو کەس دەیانزانێت، بەڵام وەرگێڕدراون بۆ زمانێک کە کەم ناسراوە، وە وایشیان لێدەکات وا بنوێنن وەک ئەوەی تازە لە سەری عەقڵی بێگەرددا گەشابێتنەوە، ئەو کاتێگۆریانەیش وا دەردەخرێن وەک ئەوەی ئەمە بە کاری بزووتنەوەی دیالەکتیکی پێکەوە بەسترابێتن و لە یەکەوە ئاڵابێتن. بەهیوایشم خوێنەر بێتاقەت نەبێت لەم میتافیزیکە بەم هەموو بونیانی کاتێگۆری و گروپ و زنجیرەو سیستمانەیەوە. پرۆدۆن، سەرباری ئەو هەموو هیلاکیەی تووشی هاتووە بۆ گەیشتن بە بەرزترین لووتکەی سیستمی دژەکان، هەرگیز نەیتوانیوە، خۆی لە دوو پلەی یەکەم، بەرزتر بکاتەوە، لە تێزو دژەتێزە ئاسانەکان؛ وە تەنانەت ئەو دوو جارەیش کە پێیدا هەڵزناوە، لە یەکێک لەو دوو بۆنەیەدا، بەسەر پشتدا کەوتۆتەوە خوارەوە" (هەمان سەرچاوە، لاپەڕە ١١٠).
تێز Thesis
بیر thought
دژەتێز Antithesis
بزووتنەوەی دیالەکتیکی Dialectical Movement
پێکهاتە Synthesis

دیالەکتیک میتافیزیکایە
ئەنوەر نەجمەدین دیالەکتیکیەکانی هاوچەرخ دەڵێن: بەدرێژایی مێژوو، مەعریفەی مرۆڤایەتی دابەش بووە بە دوو تێڕوانین: (میتافیزیکی) و (دیالەکتیکی). ئا ئەم دیدگایە، هەموو ئەو مێژووە وێران ناکات کە لە ئەفسانە میتۆلۆژیەکانەوە دەستپێدەکات و بە فەلسەفەدا تێدەپەڕێت و دەگاتە ئاین و دواتریش زانستی تاقیگەیی؟ لەمەیش وێرانکارانەتر ئەوەیە، دیالەکتیکیەکان، کارل مارکسیش لە نێو خۆیاندا ڕیزبەند دەکەن، ئەمە لەکاتێکا مارکس دیالەکتیک بە ڕۆحی میتافیزیکا دادەنێت. پلیخانۆف دەڵێت: "مارکس نەیدەتوانی کتێبی (سەرمایە) بنووسێت بەبێ شارەزایی لە دیالەکتیک (الماركسية، قضايا أساسية). ئەم دیالەکتیکە چیە؟ هیگڵ دەڵێت: "دیالەکتیک (=الجدل، ڕاوێژ) یاسایەکە بۆ بیر دروست کراوە، بیریش کۆنسێپتێکە، خۆی نەفی خۆی دەکاتەوەو دەبێتەوە بە دژی خۆیشی" (هيگل، مختارات 1، ل : ٦٩). دوای پلیخانۆف، لینین دەڵێت: "گەڵای درەخت سەوزە. زەید پیاوە، گەربوش سەگە، هتد ...، ئا لەمانەدا (وەک هیگڵ بلیمەتانە تێبینی کردووە) دیالەکتیک هەیە: ئەوەی تایبەتە گشتە. هەر بەوجۆرە دژ هاوشێوەیە (تایبەت دژ بە گشتە) .." (لینین). ترۆتسکی دەڵێت: "لۆژیکی ئەرستۆیی تایبەت بە پێوانەی لۆژیکی سادە لەو گریمانەیەوە دەستپێدەکات کە "أ" یەکسانە بە "أ" .. بەڵام لە ڕاستیدا "أ" یەکسان نیە بە "أ". ئەمەیش ئاسان دەسەلمێنرێت ئەگەر تێبینی ئەم دوو پیتەمان کرد لە عەدەسەیەکەوە کە جیاوازن لە یەکتر .. لە ڕاستیدا کیلۆیەک شەکر یەکسان نیە بە کیلۆیەک شەکر. پێوەرێکی ووردتر ئەو جیاوازیە دەردەخات .. هەموو جەستەکان بەبێ پچڕان بارستایی و کێش و ڕەنگیان دەگۆڕێت" (ترۆتسکی). ستالین بەشێوەیەکی دروست دەڵێت: "نابێت لە مێشکی خەڵکیدا بۆ کلیلی لێکۆڵینەوەی یاساکانی کۆمەڵگا بگەڕێین .. بەڵکو دەبێت لەو شێوازی بەرهەمهێنانەدا بۆی بگەڕێین کە کۆمەڵگا لە هەر سەردەمێکدا پراکتیزەی دەکات، دەبێت لە ژیانی ئابووریی کۆمەڵگادا بۆی بگەڕێین" (ستالین). بەڵام ستالین ئەم مەیدانە مێژووییە جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ دیالەکتیک و دەڵێت: ماتریالیزمی دیالەکتیکی تێڕوانینێکی حیزبیە بۆ جیهان. ئینگڵس وەک قوتابی هیگڵ و مامۆستای ئەم دیالەکتیکیانە، لە کتێبی (ئەنتی دۆهرینگ) دا دەنووسێت: "هیگڵ مێژووی لە میتافیزیک ڕزگار کردو کردیە دیالەکتیکی" (ل : ٣٣). بە پێچەوانەی هەموو ئەمانەوە، هەر لە دەستپێکەوە دەبینین، هەرگیز هیگڵ نەیتوانیوە مێژوو لە میتافیزیک ڕزگار بکات، بەڵکو زۆر زۆر بە پێچەوانەی ئینگڵسەوە مارکس دەڵێت: " ... بوار لەبەردەم میتافیزیکی سەدەی حەڤدەهەمدا فراوان بوو، لە چەرخی ڕۆشنگەریی فەرەنسیەوە ڕاونرا، بەتایبەت لە ماتریالیزمی فەرەنسیی سەدەی هەژدەهەمەوە، بۆ ئەوەی زۆر بەهێزو سەرکەوتووانە لە فەلسەفەی ئەڵمانیدا ژیان بکرێتەوە بەبەریدا، بەتایبەت فەلسەفەی تێڕامانی ئەڵمانی سەدەی نۆزدەهەم. وە دوای ئەوەی هیگڵ ئەمەی گرێدا بە هەموو میتافیزیکیای داهاتووەوە؛ وە لەگەڵ ئایدیالیزمی ئەڵمانیدا مەملەکەتێکی فراوانی لە میتافیزیکا لێدروستکرد، ئینجا هێڕش بۆ سەر میتافیزیکی تێڕامان و میتافیزیکیش بە گشتی، سەرلەنوێ و هەروەک سەدەی هەژدەهەم، بووە هێرش بۆ سەر میتۆلۆژیا" (ماركس، العائلة المقدسة، ل : ١٦٢). واتە، بەپێچەوانەی ئینگڵسەوە، هیگڵ مێژوو لە میتافیزیکادا دەبینێت و بە دیالەکتیک، مەملەکەتێک لە میتافیزیکا دروست دەکات. زانایانی وەک نیوتن یان مارکس پەنا نابەنە بەر مێتودی دیالەکتیکی. دیالەکتیک یاسای بیرە. نیوتن و مارکس یاسای ماتریالیستی دەپشکنن نەک یاسای بیر. ئەوە لۆژیکیەکانن (فەیلەسووفان) پێویستیان بە مێتودی لۆژیکی دیالەکتیکیە، زانایان پێویستیان بە مێتودی تاقیگەییە. مارکس دەڵێت: "بچووک کردنەوەی هەموو شتێک بۆ کاتێگۆریەکی لۆژیکی .. ئەوەی بە دوادا دێت کە کۆی هەموو بەرهەمهێنراوەکان و بەرهەمهێنان، لەشتومەک و لە بزووتنەوە، دەتوانرێت بچووک بکرێتەوە بۆ میتافیزیکێکی پراکتیکی" (مارکس، هەژاریی فەلسەفە). واتە، ئەگەر بۆچوونەکەی پلیخانۆف دروست بوایەو مارکس بە دیالەکتیک ئابووریی شیبکردایەتەوە، ئەوا هەرگیز مارکس نەیدەگووت: "دیالەکتیکەکەی پرۆدۆن، لە چی پێکهاتووە؟ لەوە پێکهاتووە دیالەکتیکی خستۆتە جێگای بەهای بەکارهێنان و بەهای ئاڵوگۆڕ، جێگای خستنەڕوو داخوازی، پێکهاتووە لە بۆچوونە ئابستراکت و دژەکان، وەک دەگمەن و لێشاو، سوودمەندی و خەمڵاندن" .. "ئا ئەم مێتودە لەسەر کاتێگۆریەکانی ئابووری سیاسی پراکتیزە بکە، لۆژیک و میتافیزیکی ئابووری سیاسییت دەستدەکەوێت .. وە وا دەردەخرێن وەک ئەوەی ئەمە بە کاری بزووتنەوەی دیالەکتیکی پێکەوە بەسترابێتن و بەیەکا ئاڵابێتن. بەهیوایشم خوێنەر بێتاقەت نەبێت لەم میتافیزیکە بەم هەموو بونیانی کاتێگۆری و گروپ و زنجیرەو سیستمانەیەوە". "ئامێر بەلای پرۆدۆنەوە، "دژەتێزی لۆژیکیی دابەشبوونی کارە"، وە بە یارمەتی دیالەکتیکەکەی، دەستدەکات بەوەی ئامێر بکاتە فابریکە. دوای ئەوەی فابریکەی مۆدێرن وەک پێشگریمانەیەک دادەنێت؛ ئینجا بۆ ئەوەی هەژاری بکاتە دەرئەنجامی دابەشبوونی کار، پرۆدۆن هەژاری دەکاتە پێشگریمانەیەک کە لە دابەشبوونی کارەوە هاتووە، ئەمەیش بۆ ئەوەی بگاتە فابریکەو بتوانێت وایدابنێت فابریکە نەفی کردنێکی دیالەکتیکیانەی ئەو هەژاریەیە". دواجار مارکس بەڕوونی دەڵێت: "ئەوەی هیگڵ لە دین و یاساو شتی تردا کردوویەتی، پرۆدۆن هەوڵدەدات لە ئابووری سیاسیدا بیکات". هیگڵ هیچ کێشەیەکی نیە دایبڕێژێت. تەنها دیالەکتیکی هەیە. پرۆدۆنیش هیچی لە دیالەکتیکی هیگڵ نەهێناوە زمان نەبێت. بەلای ئەوەوە، بزووتنەوەی دیالەکتیک، جیاکردنەوەیەکی دوگماتیکی نێوان چاکەو خراپەیە. ئەگەر چاکەی پرۆدۆن لەچاو هیگڵدا، دانانی ئەو کێشانە بێت کە وەک خێرێکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی، مافی چارەسەر کردنیانی بۆ خۆی پاراستبێت، ئەوا خراپەکەی ئەوەیە تووشی نەزۆکی دێت کاتێک پرسەکە، هاوپەیوەستە بە سەرهەڵدانی کاتێگۆریەکی نوێوە لە ژانی لەدایک بوونێکی دیالەکتیکیانەوە" (مارکس، هەژاریی فەلسەفە). ئەم بابەتە درێژتر ئامادە دەکەین. |
فەلسەفەی دیالەکتیکی کارل مارکس، مخطوطات عام 1844 الاقتصادية والفلسفية ڕەنگە ئەمە ئەو جێگایە بێت -کە وەک جۆرێک لە لێکدانەوەو بیانوو بۆ ئەو بیرو بۆچوونانەی لە ئێمەوە خرانەڕوو- چەند دەرئەنجامێکی لێوە پێشکەش بکەین دەربارەی دیالەکتیکی هیگڵ بە گشتی و خستنەڕووەکەی لە "فینۆمینۆلۆژیا" و "لۆژیک" دا بەتایبەتی و دواییش پەیوەندی بزووتنەوەی ڕەخنەگرانەی نوێ پێیەوە .. ئێمە ئێستا لەکوێی دیالەکتیکەکەی هیگڵدا وەستاوین؟ هەژاری لە ئیدراکی پەیوەندیەکانی نێوان ڕەخنەی نوێ و هەموو فەلسەفەکەی هیگڵدا؛ بەتایبەت دیالەکتیکی هیگڵی؛ ئێجگار گەورەیە .. ڕەخنەگرەکانی وەک شتراوس و برۆنۆ باوەر تا ئێستایش بە تەواوی لە چوارچێوەی لۆژیکەکەی هیگڵدا ماونەتەوە .. دوای ئەم هەموو کڵاونە کۆمیدیە بۆ ئەم ئایدیالیزمەی لە گیانەڵادایە لە ژێر ماسکی ڕەخنەدا (واتە هیگڵیە لاوەکە) - هەتا ئێستایش ئەوە دەرنەبڕدراوە کە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە، ڕەخنەگرانە خۆمان لەگەڵ ئەم هیگڵیە لاوە -دیالەکتیکی هیگڵی- یەکلایی بکەینەوە .. فیۆرباخ تەنها کەس بووە کە هەڵوێستێکی ڕەخنەگرانەی جیددی لە دیالەکتیکی هیگڵی گرتووەو بە دەرئەنجامێکی ڕاستەقینە گەیشتووە لەو بوارەدا. لە واقیعدا فیۆرباخ گەورەترین توانای ڕاستەقینە بوو بەسەر فەلسەفەی کۆندا .. دەستکەوتە گەورەکەیشی ئەوە بوو کە: بورهانی کرد فەلسەفە هیچ نیە ئاین نەبێت کە لە شێوەی بیردا پێشکەش کراوە، وە بە مێتودێکی بیرکەرەوانە خراوەتەڕوو، بۆیە پێویستە وەک شێوەو شێوازێکی تر لە ئیغترابی ماهیەتی ئینسانی، دژایەتی بکرێت. دیالەکتیک چیە؟ کارل مارکس، هەژاریی فەلسەفە ئەم مێتودە ڕەهایە چیە؟ ئەوە ئابستراکت کردنی بزووتنەوەیە. ئەی ئابستراک کردنی بزووتنەوە چیە؟ ئەوە بزووتنەوەیە لە حاڵەتی ئابستراکت کردندا، ئەی بزووتنەوە چیە لە حاڵەتی ئابستراکتدا؟ ئەوە داڕشتنە لۆژیکیەکەی بزووتنەوەیە یان بزووتنەوەی عەقڵی بێگەردە. ئەی عەقڵی بێگەرد لە چی پێکدێت؟ لە دانانی خۆی ، دژایەتی خۆی ، پێکهێنانی خۆی ؛ بۆ داڕێژانی خۆی وەک تێز ، دژەتێز ، پێکهاتن[1] ، یان، بۆ سەلماندنی خۆی ، نەفی کردنی خۆی ، وە نەفی کردنی نەفیەکەی خۆی [2]. عەقڵ چۆن کاردەکات بۆ جەخت کردنەوە لە خۆی، بۆ دانانی خۆی لە کاتێگۆریەکی دیاریکراودا؟ ئەمە کاری عەقڵ خۆی و بەرگریکارەکانێتی. بەڵام کاتێک عەقڵ دەستدەکات بە دانانی خۆی وەک تێز ، ئەم تێزە، ئەم بیرە ، دژی خۆی دەوەستێتەوە، کەرت دەبێت بە دوو بیرکردنەوەی دژ بەیەک - پۆزەتیڤ و نیگەتیڤ، بەڵێ و نەخێر. ناکۆکی نێوان ئەم دوو ڕەگەزە دژبەیەکەی لە دژەتێزەکان پێکدێن، بزووتنەوەی دیالەکتیکی پێکدەهێنێت. بەڵێ دەبێتە نەخێر، نەخێر دەبێتە بەڵێ، بەڵێ دەبێتە هەردوو بەڵێ و نەخێر، نەخێر دەبێتە هەردوو نەخێرو بەڵێ، وە ئیتر دژەکان پارسەنگ دەبنەوە، بێلایەن دەبن، وە یەکتری ئیفلیج دەکەن. یەکگرتنی ئەم دوو بیرکردنەوە دژە، بیرکردنەوەیەکی نوێ پێکدەهێنێت کە پێکهاتەیەکە لە هەردووکیان. ئەم بیرکردنەوەیەیش، سەرلەنوێ کەرت دەبێتەوە بە دوو بیرکردنەوەی دژ بەیەک کە ئەوانیش بە دەوری خۆیان، لە پێکهاتەیەکی نوێدا ئاوێتە دەبنەوە. ئا لەم ژانگرتنەوە، گروپێک لە بیرکردنەوە لە دایک دەبێت. ئەو گروپە لە بیرکردنەوە، شوێن هەمان بزووتنەوەی دیالەکتیکی دەکەوێتەوە هەروەک کاتێگۆریەکی سادە، وە گروپێکی دژیشی هەیە وەک دژەتێز . ئا لەم دوو گروپە بیرکردنەوەیەش، گروپێکی نوێ لە بیر لەدایک دەبێت کە دژەتێزی هەموویانە. وە هەروەک چۆن لە بزووتنەوەی دیالەکتیکیی کاتێگۆریە سادەکانەوە، گروپێک لەدایک دەبێت، ئەوا لە بزووتنەوەی گروپە دیالەکتیکیەکانیشەوە، زنجیرەیەک لە دایک دەبێت، وە لە بزووتنەوە دیالەکتیکیەکەی ئەو زنجیرانەیشەوە، تەواوی سیستمەکە لەدایک دەبێت. ئا ئەم مێتودە لەسەر کاتێگۆریەکانی ئابووری سیاسی پراکتیزە بکە، لۆژیک و میتافیزیکی ئابووری سیاسییت دەستدەکەوێت، یان، بە دەستەواژەیەکی تر، ئەو کاتێگۆریە ئابووریانەت وەگیردەکەوێت کە هەموو کەس دەیانزانێت، بەڵام وەرگێڕدراون بۆ زمانێک کە کەم ناسراوە، وە وایشیان لێدەکات وا بنوێنن وەک ئەوەی تازە لە سەری عەقڵی بێگەرددا گەشابێتنەوە، ئەو کاتێگۆریانەیش وا دەردەخرێن وەک ئەوەی ئەمە بە کاری بزووتنەوەی دیالەکتیکی پێکەوە بەسترابێتن و لە یەکەوە ئاڵابێتن. بەهیوایشم خوێنەر بێتاقەت نەبێت لەم میتافیزیکە بەم هەموو بونیانی کاتێگۆری و گروپ و زنجیرەو سیستمانەیەوە. پرۆدۆن، سەرباری ئەو هەموو هیلاکیەی تووشی هاتووە بۆ گەیشتن بە بەرزترین لووتکەی سیستمی دژەکان، هەرگیز نەیتوانیوە، خۆی لە دوو پلەی یەکەم، بەرزتر بکاتەوە، لە تێزو دژەتێزە ئاسانەکان؛ وە تەنانەت ئەو دوو جارەیش کە پێیدا هەڵزناوە، لە یەکێک لەو دوو بۆنەیەدا، بەسەر پشتدا کەوتۆتەوە خوارەوە. [1]. پێکهاتن: دەرئەنجامی کۆی نێوان تێزو دژەتێز. [2]. ئەم بڕگەیە لە چاپی عەرەبیدا نیە. قوتابخانە فەلسەفیەکانی ئەڵمان کارل مارکس ![]()
|
فەلسەفە لە نێوان هیگڵ و فیۆرباخ و مارکسدا
هیگڵ دەڵێت: "دین ناوەڕۆکێکی هاوبەشی هەیە لەگەڵ فەلسەفەدا، تەنها لە شێوەدا جیاوازن" (هیگڵ، مختارات -١).
مارکسیش دەڵێت: "تەنها کەسێک کە هەتا ئێستا، هەڵوێستێکی ڕەخنەگرانەی جیددی لە دیالەکتیکی هیگڵ وەرگرتبێت، فیۆرباخە .. دەستکەوتە گەورەکەی فیۆرباخیش ئەوەیە کە: دەریخست فەلسەفە هیچ نیە دین نەبێت کە لە شێوەی بیردا پێشکەش دەکرێت و بەشێوەیەکی بیرکەرەوانە دەخرێتەڕوو، هەر لەبەر ئەوە پێویستە وەک شێوەو شێوازی بوونی ئیغترابی ماهیەتی مرۆڤ، دژایەتی ئەو فەلسەفەیە بکرێت" (مارکس، مخطوطات عام 1844 الاقتصادية والفلسفية).
بەلای مارکسەوە: مێژووی یۆنان بە هەموو چەرخەکانیەوە، مێژووی ململانێی نێوان ئابستراکتەکان بووە: عەقڵ، ڕۆح، دڵ، بوونگەرایی زەمینی، هتد. لەو جیهانە ڕۆحانیەدا، تەنانەت کردەی کەسایەتیەکانیش مێتافۆرین و وێنەیەکی سۆفیگەرانەیان پۆشیوە. ئەو وێنەیەیش لە پیاوە حەکیمەکاندا دەرکەوتووە، ئەوانەی خۆشەویستی حیکمە (فەلسەفە)، دەربڕی جیهانە ئەفسانەییەکەیان بووە.
لە یۆناندا ٣ قوتابخانەی فەلسەفی سەرەکی هەبووە: (ڕواقیەکان)، (ئەبیقۆریەکان)، (گوماندارەکان). هەر قوتابخانەیەکیش لەم قوتابخانانە، حەکیمی تایبەت بە خۆیانیان هەبووە (حەکیم = فەیلەسووف). جەهل و مەعریفە سەرچاوەی خێرو شەڕەو ئەمەیش لە یۆناندا، بابەتی سەرەکی فەلسەفەی گرێکیەکان بووە ئەگەرچی لە فیزیایش دواون.
مارکس دەڵێت: "لەلای ڕواقیەکانیش، فەلسەفە دابەش دەبێت بە سێ مەزهەب: "فیزیاو ئەخلاق و لۆژیک".
"ئەوان فەلسەفە دەچوێنن بە ئاژەڵ و هێلکە: لۆژیک ئیسقانی ئاژەڵ و ماسوولکەکانێتی، توێکڵی دەرەوەی هێلکەیە؛ ئەخلاق گۆشتی ئاژەڵ و سپێنەی هێلکەیە؛ فیزیایش ئاژەڵەکە خۆی و زەردێنەی هێلکەیە" (زینۆن).
لە ڕەخنەی فەلسەفەی ئەڵمانیشدا، مارکس دەڵێت: "تەنانەت لە دواین خۆهیلاک کردنیشیدا، ڕەخنەی ئەڵمانی مەیدانی فەلسەفەی جێنەهێشت .. وە هەموو ئەو پرسیارانەیشی دەیخستنەڕوو لە بارەی خۆیەوە، هەمووی بەبێ جیاوازی .. لە زەویی سیستمێکی فەلسەفی دیاریکراوەوە سەریهەڵدەدا کە فەلسەفەکەی هیگڵ بوو. وە چەواشەکارییش نەک هەر لە وەڵامی ئەو پرسیارانەدا هەبوو، بەڵکو لە خودی پرسیارەکان خۆشیاندا بوو. ئەم پاشکۆیەتیەیش بۆ هیگڵ هۆکاری ئەوەیە کە کەس لەو ڕەخنەگرە مۆدێرنانە، تەنانەت هەوڵی ڕەخنەیەکی کۆی ئەو سیستمە هیگڵیەیان نەداوە" .. "کۆی ڕەخنەی فەلسەفی ئەڵمانی لە شتراوسەوە هەتا شتێرنر، لە ڕەخنەی تێڕوانینە دینیەکاندا کورت دەکرێتەوە .. بەلای ئەوانەوە هۆشیاری سیاسی و حقوقی و ئەخلاقی، هۆشیاری دینی و تیۆلۆژین، وە مرۆڤی سیاسی و ئەخلاقی و دینییش -واتە "مرۆڤ" لە دواین شیکردنەوەیدا- مرۆڤێکی دینیە" .. بەڵام "بە پێچەوانەی فەلسەفەی ئەڵمانیەوە کە لە ئاسمانەوە دادەبەزێتە سەر زەوی، دەبێت لێرەدا سەرکەوتن لە زەویەوە بێت بەرەو ئاسمان" (كارل ماركس، الايديولوجية الالمانية)).
دووبارە مارکس دەڵێت: "بەلای هیگڵەوە، هەرچی ڕوویداوەو تا ئێستایش ڕوودەدات، هەر ئەوەیە کە لە زیهنی خۆیدا ڕوویداوە. هەر بەو جۆرە فەلسەفەی مێژوو هیچ نیە مێژووی فەلسەفە نەبێت، مێژووی فەلسەفەکەی خۆی. وە ئیتر "مێژوویەک لەسەر زنجیرەی کات" بوونی نیە، بەڵکو هەر تەنها "زنجیرەی ئایدیا لە تێگەیشتنیاندا" بوونی هەیە. هیگڵ وادەزانێت جیهان بە بزووتنەوەی بیر بینا دەکات، ئەمە لەکاتێکا ئەو، هەر تەنها سیستماتیکیانە، بە مێتودی ڕەها، بە بینا کردنەوەو پلەبەند کردنی ئەو بیرکردنەوانەوە خەریکە کە لە عەقڵی هەموو کەسێکدایە، کارل مارکس، هەژاریی فەلسەفە.

دەربارەی فیۆرباخ
کارل مارکس
"تێڕوانینی فیۆرباخ لە جیهانی هەستدا، لە لایەک هەر تەنها تێڕامانە لەم جیهانە، لە لایەکی ترەوە سۆزداریەکی ڕووتە. ئەو دەڵێت مرۆڤ لە بری ئەوەی بڵێت "مرۆڤی مێژوویی بەکردەوە". ئەو "مرۆڤە" یش لە واقیعدا "ئەڵمانیە". لە حاڵی یەکەمدا، لە تێڕامان لە جیهانی هەست، وەک پێویست تووشی ناکۆکی دێت لەگەڵ هۆشمەندی خۆی و سۆزداریەکەی ....
بە هەرحاڵ، لەو تێڕوانینەدا کە شتومەک وەک خۆی دەبینێت، وەک ئەوەی بە کردەوە ڕوویداوە (مەبەستی تێڕوانینی ماتریالیستانەیە بۆ مێژوو، وەرگێڕ)، لەو تێڕوانینەدا، هەموو مەسەلەیەکی فەلسەفی قووڵ، زۆر بە سادەیی، لە واقیعێکی تاقیگەییدا چارەسەر دەکرێت .. با بۆ نموونە مەسەلەی گرنگی پەیوەندی مرۆڤ و سروشت وەربگرین (یان تەنانەت وەک برۆنۆ دەڵێت "ناکۆکی لە سروشت و مێژوودا وەبگرین"، ئەمە وەک ئەوەی گوایە، ئەمانە لێرەدا "دوو شتی" جیاواز بن لە یەکتر، وەکو گوایە مرۆڤ ڕووبەڕووی سروشتێک نەبووبێتەوە کە مێژووییەو مێژوویەکیش کە سروشتیە) .. ئەم مەسەلەیە .. دەگەڕێتەوە سەر تێگەیشتنی ئەم واقیعەی داهاتوو: ئەویش ئەوەیە "یەکێتی سروشتیی مرۆڤ" کە زۆر ناسراوە، هەر لە زەمانێکی زۆر کۆنەوە، لە گەشەی پیشەسازیدا خۆی بینیوەتەوەو لە هەموو چەرخێکیشدا بە جۆری جیاواز خۆی دەربڕیوە، واتە بە پێی پێشکەوتنی کەم تا زۆری پیشەسازی، وە ئەمە سەبارەت بە "خەباتی" مرۆڤیش دژی سروشت هەروا بووە تا ئەوکاتەی هێزی بەرهەمهێنانی ئەم مرۆڤە خۆی، توانیویەتی بەشێوەیەکی گونجاو بچێتە پێشەوە. پیشەسازی و بارزگانی و بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕی پێداویستیەکانیش، لە لایەنی خۆیانەوە، مەرجی تایبەتی خۆیانیان هەیە لە دابەشکردن و بنکەی چینە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکاندا، ئەمەی دواییشیان بە دەوری خۆی، مەرجدارە بە تەرزی کارکردنەکەی. بە هۆی ئا ئەمەوەیە فیۆرباخ، بۆ نموونە لە مانشستەر، هیچ نابینێت پیشەسازی و ئامرازو دەرزی و کەرەسەی چنین نەبێت کە بەر لە سەدەیەک لەمەوبەر لەوێدا بوونیان نەبوو. فیۆرباخ بە شێوەیەکی تایبەتی لە تێڕوانینەکانی زانستی سروشت دەدوێت، ژیان دەکاتەوە بە بەر ئەو نهێنیانەدا کە نادۆزرێنەوە بە چاوی فیزیاویەکان و کیمیاویەکان نەبێت: بەڵام چۆن زانستی سروشت بوونی دەبوو ئەگەر بازرگانی و پیشەسازی نەبوایە .. ئایا ئەوە بازرگانی و پیشەسازی، چالاکیە ماتریالیستیەکانی مرۆڤ نیە، ئامانجی زانست دیاری دەکەن و ماتریالی بۆ ئامادە دەکەن؟ ئا ئەم چالاکیە، ئەم کار کردنە، دروستکردنی بەردەوامی ماتریالیستانە لە لایەن مرۆڤەوە، بەکورتی ئەم بەرهەمهێنانە، ئەوەیە بنەمای هەموو ئەو جیهانە هەستپێکراوە وەک ئەوەی لەم ڕۆژگارەماندا دەیبینین ..
.. فیۆرباخ لێرەدا دووبارە خۆی دەبەستێتەوە بە تیۆریەوەو ئیدراکی مرۆڤ ناکات لە مەرجە کۆمەڵایەتیەکانیدا، لەو مەرجە کۆمەڵایەتیەی ژیانیاندا کە وەک ئەوەی لێکردوون کە ئێستا هەن؛ لەگەڵ ئەوەشدا بە هیچ جۆرێک ناگاتە ئەو مرۆڤانەی لە بووندان و کرداری واقیعی دەکەن، بەڵکو خۆی دەبەستێت بە ئابستراکت کردنی "مرۆڤ" ەوە، وە ناگاتە دان پێدانان بە مرۆڤی "بەکردەوەدا، بەو تاکەدا کە لە گۆشت و خوێنە" تەنها لە عاتیفەدا نەبێت، بە واتایەکی تر فیۆرباخ "پەیوەندیە ئینسانیەکان" ی تر نازانێت "مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤ" تەنها خۆشەویستی و هاوڕێیەتی نەبێت، خۆشەویستی و هاوڕێیەتی نموونەییش ..
فیۆرباخ لەو سنوورەدا کە ماتریالیستیە، ناهێڵێت مێژوو بێتە ناوەوە، وە لە سنووری هێنانەناوەوەی مێژوودا بە حیسابی خۆی، ئیتر ماتریالیست نیە. بەلای ئەوەوە مێژوو و ماتریالیزم بە تەواوی لێکدابڕاون .. (کارل مارکس، الايديولوجية الالمانية، ل : ٣٤، ٣٥، ٣٦، ٣٧).
.. هەر لەبەر ئەوە فیۆرباخ لەم حاڵەتەدا هەرگیز لە جیهانی مرۆڤ نادوێت، بەڵکو بەردەوام پەنا بۆ سروشتی دەرەوە دەبات، زیاتر لەوەیش بۆ سروشتێک کە هەتا ئێستایش مرۆڤ سەرنەکەوتووە بەسەریدا. بەڵام هەموو داهێنانێکی نوێ، وە هەموو پێشکەوتنێکیش کە پیشەسازی بەدەستی دەهێنێت، بەشێکی تریش لەم مەیدانە دادەماڵن، بەجۆرێک ئەو زەویەی ئەو نموونانە تیایا برەوی سەندووەو دەیەوێت ئەم نموونە فیۆرباخیانە بسەلمێنێت، بەردەوام لە بەرتەسک بوونەوەدایە. (ماهیەت) ی ماسی -ئەگەر ویستمان نموونەیەک لە بابەتەکانی فیۆرباخ وەربگرین- ئەوە (بوونەکەیەتی)، واتە ئاو. (ماهیەت) ی ماسی ڕووبار؛ ماهیەتی ئاوی ڕووبارە. بەڵام ئەو ئاوە لەوە دەردەچێت ئیتر (ماهیەت) ی ماسی بێت و دەبێتە ناوەندێک کە چیتر لەبار نیە بۆ ژیانی ماسی کاتێک ڕووبارەکە دەخرێتە خزمەتی پیشەسازیەوە، واتە کاتێک ئاوەکەی دەبێتە کەناڵێک، ئیتر هەر تەنها بە بڕینی ئاوەکە، دەتوانرێت ماسیەکە لە ژینگەی بوونی مەحروم بکرێت (کارل مارکس، هەمان سەرچاوە، ل : ٥٤، ٥٥).

Still Under Construction