My Internet Pages
هاوڕێیان! ئەم بابەتەی لە بەردەمتاندایە چەند ڕاوێژێکی گرنگ ڕوون دەکاتەوە دەربارەی و ئێران و عێراق. بەشداریی ئینترناسیۆنالیستەکان لەم ڕاوێژەدا گرنگەو بەرزیش دەنرخێنرێت، ئەگەرچی لەوانەیە خەباتی چینایەتی پاڵ پێوەبنرێت بۆ دواوە تا ماوەیەکی کەم، ئەمەیش لەژێر ناونیشانی جەنگدا دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ێمە بۆچوونەکانتان وەردەگێڕین و بڵاویشیان دەکەینەوە لەو شوێنەی بابەتەکە بڵاودەبێتەوە: 
​ www.myinternetpages.com
 
ئەنوەر نەجمەدین / عێراق
21 / 2 / 2020

عێراق و ئێران: ناکۆکیە چینایەتیەکان  و جەمسەرگیریی چینایەتی

دوانزە ساڵ بەسەر قەیرانە گلۆباڵیەکەی  ٢٠٠٨ دا تێدەپەڕێت، ئێستا ئیتر ڕوونە هەرگیز گەڕانەوە ڕوونادات بۆ ژیانی ئابووریی ئاسایی لە جیهاندا. لە ١٩٧٠ ەوە شەش قەیرانی گلۆباڵی ڕوویداوە؛ ئەوەی دواییان سست بوونە گەورەکەی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ بوو کە درێژترینیان بوو لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە، وە خراپترینیشیان بوو لە هەرەسە ئابووریە گلۆباڵیەکەی کەسادی گەورەوە (١٩٢٩). ئەمەیش یانی ئەوەی سست بوونی داهاتوو، هەمیشە لەدەم ئاسۆدایە، وە چاوەڕوانکراویشە یەکێک لە مەترسیدارترینیان تۆمار بکات لە مێژووی مۆدێرندا؛ دەلیلیش ئەو دەیە پڕ لە توندوتیژیەی ڕابووردووە کە بە هۆیەوە جەنگی بازرگانی و جەنگی وێرانکارانەی سەرمایەداری و ناکۆکیە چینایەتیەکان و کۆچ کردنی بە کۆمەڵ و هەژاری و بێکاری و هتد، تیایا فراوان بوو. ئێستا ڕوونە قەیرانی داهاتوو نزیکە لێمانەوەو ڕێگاخۆشکەریشە بۆ پێکاکێشانێکی گەورەتری سەربازی و فراوانتری چینایەتی لە جیهاندا، پەیوەندیە ناوخۆییەکانی جیهانیش، وەک پێویست یەک ئاراستەی ئینترناسیۆنالیستی دەدەنە هەموو بزووتنەوە لۆکاڵی و هەرێمایەتیەکان. ناکۆکیە لۆکاڵیەکان هەر تەنها ئاوێنەی پێکاکێشانە گلۆباڵیەکانن، ئەگەرچی گەلێ لە تایەفە سۆشیالیستیەکان لە عێراق و ئێراندا، هەروەک لە هەموو جیهانیشدا، لەسەر بنەمای ئاستێکی پچڕ پچڕو گەشەنەسەندووی تێکۆشانی چینایەتی لە هەر ووڵاتێکدا بۆ خۆی،  دەرئەنجامی جیاواز  جیاواز وەردەگرن و پرنسیپە گروپچێتیەکانی خۆیان دادەنێن و هەوڵدەدەن هەموو بزووتنەوەکە بخەنە قاڵبی هەر تیۆریەک یان ئایدیۆلۆژیایەکی تایبەتیەوە  کە چارەسەرێکی لۆکاڵی بۆ قەیرانێکی گلۆباڵی پێشنیار دەکات. دەرئەنجامەکانیشیان تێپەڕی ناکۆکیەکانی نێوان کرێی کارو قازانج ناکات. ئەمەیش واقیعی ترین هۆکاری مانەوەیانە لە هەمان ئاسۆی (ئابووریی سیاسی) دا کە لە پەتا گلۆباڵیەکانی ئێستادا هیچ نابینێت، کەمی سەرچاوەکان نەبێت. ڕەخنەی ئەمانە لە کۆمەڵگای سەرمایەداری، لە ڕەخنەی ئەو ڕێکخراوە مرۆیی و ناحکومیەکانە تێپەڕ ناکات کە لە عێراق و ئێراندا چالاکن: مافی مرۆڤ، یەکسانی نێوان ژن و پیاو، پرسی ژینگە، ناکۆکی نێوان ئاین و سیکۆلاریزم، هتد. محوەری ناوەندیی ئەم قوتابخانە سۆشیالیستیە، گەشەدانە بەو سەرچاوە مرۆیی و تەکنۆلۆژی و داراییانەی گوایە لە ڕێگای کاری بەرهەمهێنان و نەخشەو کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە وەدی دەهێنرێن. ئەمەیش هەمان ئەفسانەی سۆشیالیزمی ناسیۆنالیستیە کە لەڕووی تیۆریەوە، درێژبوونەوەو گەشەی سروشتیی ئابووریی سیاسیە: کەمی سەرچاوەکان!
بە پێچەوانەی تێبینیی ئەم قوتابخانە سۆشیالیستیەوە، سروشتی وێرانکارانەی هێزەکانی بەرهەمهێنانی ئێستا کە لە قەیرانە گلۆباڵیە ناوبەناوەکاندا دەردەکەوێت، دەلیلێکی ڕوونە لە زێدەی بەرهەمهێنانی ڕەها نەک لە کەمی سەرچاوە پێویستەکاندا. ئەم قەیرانە گلۆباڵیە، جووڵێنەری هەموو ناکۆکیەکانە لە نێوان ڕکابەرەکانی نێو بازاڕی جیهانیدا: تورکیا، سوریا، سعودیە، یەمەن، ئێران، ئەمریکا، ڕووسیا، لیبیا، ئەمە هەروەک چۆن جووڵێنەری هەموو پێکاکێشانێکی نێوان چینە ناکۆکەکانە لە هەموو جیهاندا: لوبنان، فەرەنسا، عێراق، ئێران، هۆنگ کۆنگ، شیلی، هتد. ئەم پێکاکێشانانە ئەو ڕووداوە سەرەکیانەن کە تەواوی ناکۆکیە هاوچەرخەکان لە خۆیاندا کورت دەکەنەوە، ئەو ڕووداوانەی لە پشتیانەوە، خەباتی چینایەتی، زیاترو زیاتر، فۆرمێکی ئینترناسیۆنالیستی وەردەگرێت. خەباتە چینایەتیە پچڕ پچڕەکان ڕاپەڕینیان لێدەکەوێتەو؛ پێکاکێشانە وەختیەکان وەردەگەڕێن بۆ یاخی بوونی بەردەوام. ئەمەیش بەهێزترین خاڵی بزووتنەوەی ئینترناسیۆنالیستیی پرۆلێتاریایە؛ گەرچی تا ئێستایش ئەو بزووتنەوەیە، لاوازیەکی تایبەتیی پێوەدیارە؛ ئەویش پێویستییەتی بە یەکێتیەکی هەمیشەیی کە وەک ئۆرگانێکی شۆڕشگێر خزمەت بە پرۆلێتاریا دەگەیەنێت بۆ گەشەدان بە بزووتنەوە ئینترناسیۆنالیستیەکەی.
هەر بەو جۆرە، پرسی مێژوویی پرۆلێتاریا، نە کەمیی سەرچاوەکانەو نە گەشەی ئابووریی نیشتمانیە، ئەمە داخوازیی ئەو چەپانەیە کە بەدوای شوێنپێکانی برجوازیەتی لیبرالیستیەوەن. بە پێچەوانەی ئەم وەهمەیشەوە، گەشەی ڕاستەقینەی پرۆلێتاریا، ڕێکخستنی ژمارە زۆرەکەی خەباتە لۆکاڵیەکانە لە بزووتنەوەیەکی یەکگرتوودا لەسەر ئاستی نیشتمانی و ئینترناسیۆنالیستی: کۆمیتە کرێکاریەکان؛ کە ئۆرگانێکە بۆ هاوکاریی چینایەتی و دەرئەنجامی  ماوە درێژەکانی قەیرانەکان و شەڕی هاوبەش دژی برجوازیەت و جەمسەرگیریی چینایەتیە. ئەمە یەکەمین هەنگاوی پرۆلێتاریایە بۆ ڕێکخستنی خۆی وەک چینێک. بۆیە تاکە کەموکوڕیەک سەبارەت بە پرۆلێتاریا، ڕێکخراوێکی چینایەتیە کە لە جەمسەرگیریی چینایەتیەوە سەرهەڵدەدات.
هەر بەو پێیە، پرسەکە دەربارەی دادپەروەریەکی زیاتر نیە لە دابەش کردنی سامانی نیشتمانیدا لە نێوان دەوڵەمەندو هەژاراندا،  بەڵکو دەربارەی پرۆلێتاریایەکی هۆمۆجینیە کە لە ڕێگای خەباتی چینایەتی بەردەوامی پرۆلێتاریاوە لەسەر هەردوو ئاستی نیشتمانی و ئینترناسیۆنالیستی، دەبێتە ڕاستیەکی مێژوویی. پرسەکە دۆزینەوەی چارەسەرێکی زانستی نیە بۆ گەشەدان بە سەرچاوەکان و  ژیاندنەوەی ئابووریی نیشتمانی لە پێناوی چینێکی هەژاردا. کۆمەڵگای جیهانی خاوەنی هەموو سەرچاوەیەکی پێویستە، بەڵام گەشەی سەرچاوەکان لە ناو سیستمی ڕکابەریی سەرمایەداریدا، بەرەو هەرەسێکی ئێکۆلۆژی یەکجارەکیمان دەبات لە جیهاندا، جیهانێک کە هەموومان تیایا هاوڵاتیەکی گلۆباڵین، ئیتر زمانەکەمان هەرچی بێت، هەموومان ڕووبەڕووی هەمان کێشە گلۆباڵیەکان دەبینەوە، شوێنەکەمان هەر کوێیەک بێت. گۆڕانی کەشوهەوای جیهانی، هەروەک سست بوونە ئابووریە گلۆباڵیەکان و ناهاوسەنگی ئابووریی، هەژاری، میلیتاریزەیشن و جەنگەکان، بەبێ جیاوازی لە نێو ووڵاتاندا، کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگەیەکی گلۆباڵی جێدەهێڵن. هەر ئەمەیش بەسە بۆ ئەوەی دان بە سەرمایەدارییدا بنێین وەک سیستمێکی گلۆباڵی کە وەک پێویست، ئامانجی پرۆلێتاریا دەکاتە گلۆباڵی نەک لە چوارچێوەیەکی لۆکاڵیدا بەندی بکات. ئەوە ڕێکەوت نیە کۆمەڵگای مرۆیی دەببینین، تا دێت دابەش دەبێت بە دوو ئۆردوگای دژ بە یەک: ئۆردوگای برجوازیەت کە لایەنی محافیزکاری کۆمەڵگایەو ئۆردوگای پرۆلێتاریا کە لایەنی ڕووخێنەرە. برجوازیەت و دەوڵەتەکەی لە هەموو شوێنێک سەر بە ئۆردووگای یەکەمن و سۆشیالیستەکانیش دەبێت لە هەموو شوێنێک سەر بە ئۆردووگای دووهەم بن.
هەر بەوجۆرە، هەمان مەرجی مێژوویی لەگەڵ هەمان ناکۆکی چینایەتیدا لە هەموو شوینێک، بووە بناغەی سەرهەڵدانی چەندان گروپی سۆشیالیستی لە هەموو شوێنێک کە ڕووبەڕووی هەمان بارودۆخ و هەمان ڕێگر دەبنەوە. بۆیە پرسەکە ئەوەیە ئەرکەکانی ئێستای سۆشیالیستەکان چیە. ئەوان چۆن دەتوانن بەسەر ئەو ڕێگرییانەدا سەربکەون؟ چۆن لەنێو ئۆردووگای ئینترناسیۆنالیستیی پرۆلێتاریادا دەجووڵێنەوەو چالاکیەکانیان ڕێکدەخەن؟

​
English
کۆمێنت
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • ئەرشیفی ئەنجوومەنە شۆڕشگێرەکان
  • پەیوەندی

2/27/2020

February 27th, 2020

12 Comments

Read Now
 

Share

12 Comments
SAMFANTO فەرەنسا
2/27/2020 12:00:57 pm

بەداخەوەم، ئەم تێکستە سوودێکی نیە بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی ئێران و عێراقن. باوەڕم وایە بوئسی ژیانی ڕۆژانە لە ئێران و عێراق، سەرکوتکردنی بەکۆمەڵ و جەنگ و هەوڵی مانەوە لە ژیاندا،یاریدەدەر نیە، تێکستەکەیش بەگشتی هەموو شتێک ڕوون ناکاتەوە ... مەبەست ئەوەیە دەبێت لە پێشدا بابەتەکە بە فراوانی وەربگرین بەر لەوەی بگەینە دەرئەنجامێکی فراوانتر. بەتایبەت سەربارەت بەوانەی لە دەرەوەی ئە ووڵاتانەن ... کاریگەر ترە ئەگەر بۆ نموونە دین چ ڕۆڵێک ئەبینێت لە لەێکدابڕانی پرۆلێتاریا لە یەکتر، وە ڕەفتاری ڕۆژانەو لایەنەکانی تری ژیان و ئایدیۆلۆژیاو ئایدیای تایبەتی لەو ووڵاتانە (وەک ناکۆکیە دیاریکراوەکانی وەک وێران کردنی ژینگەو بەرەنگار بوونەوەی خەڵکی دژی وێرانکاری ژینگە). بەڵام ناکرێت من هیچ پێشنیارێکت بدەمێ لەو ڕووەوە.

Reply
ئەنوەر نەجمەدین
2/27/2020 12:02:10 pm

تۆ ڕاست ئەکەیت، ئەم تێکستە بە کەڵکی تۆ نایەت. "ئێمە ئەتوانین بگەینە دەرئەنجامی فراوان"، وەک تۆ دەڵێیت بەڵام لەم ڕێگایەوە نا ... ناکۆکی چینایەتی لە عێراق و ئێراندا زۆر تێپەڕی ئێن. جی. ئۆو ڕێکخراوە ئینسانیەکانی کردووە، وەک لە تێکستەکەدا هاتووە، زۆر لە سەروو ئەمانەوەیە:

١) وەهمی خەبات دژی یەزدان یان ئاین، ئەمە لە کاتێکا کە لێرە خەباتێکی واقیعیمان هەیە: خەباتی چینایەتی کە بوونی هەیە لەبەر ئەوەی چینە کۆمەڵایەتیەکان گەیشتوونەوتە ئاستێکی بەرزتر لە ناکۆکی.

٢) وەهمی بزووتنەوەی ژینگە کە هیچی نیە پێشکەشی بکات گۆڕینێک نەبێت لە سیاسەتی دەوڵەتدا. تەنها شتێک کە ژینگەپارێزانی خەریک کردووە گەشە کردنە لەم دەوڵەتەی ئێستاوە بۆ دەوڵەتێکی سەوزی مۆدێرن.

بە هەرحاڵ، هەرچەندە لەسەرت نیە بەشداریی ئەم ڕاوێژە بکەیت، بەڵام وا باشتر بوو چەند وانەیەکی خەباتی چینایەتی فەرەنسات بۆ عەکس بکردینایەتەوە کە بۆ ئێمە بەشێکە لەو ئاستەی پێکاکێشانی ئینترناسیۆنالیستی نیوا

Reply
Mickael Magid ڕووسیا
2/27/2020 03:21:14 pm


کۆکم لەسەر ئەوەی لاوازیی سەرەکی پرۆلێتاریا نەبوونی تۆڕێکە (یەکێتی) ی لە شێوەی کۆمیتە کرێکاریەکاندا لەسەر ئاستی نیشتمانی و ئینترسانیۆنالیستی. ڕەگی ئەمە ئەو کێشەیەیە کە ئەمڕۆ پرۆلێتاریا دان بەبوونی خۆیدا نانێت وەک چینێک بۆ خۆی لە هیچ شوێنێکی جیهاندا. ڕاپەڕینی خەڵک لە ئێران و عێراقەوە هەتا شیلی و ئەکوادۆر، ڕووداوی گەشاوەن، لەبەر ئەوەی وەک دەبینین، ژمارەیەک لە ووڵاتانی گرتۆتەوە لە یەککاتدا. بەداخێکی گرانەوە، ئەوە مەشهەدێکی حەزینە پرۆلێتاریا سترەکچەری خۆی وەک چینێکی تایبەتی پێکنەهێنێت (کۆمیتەکانی کرێکاران) لە هیچ شوێنێکیش خۆی لە ئایدیۆلۆژیاکانی برجوازیەت و بزووتنەوەکانی دانەبڕیوە، ئیتر پاڵپشتیی موقتەدا سەدر بێت لە عێراق (کە مایەی خۆشحاڵیە شەعبیەتی کەم دەبێتەوە)، یان ڕێفۆرمیستەکانی ئێران ... وە ئەگەر ئەو پرۆلێتێرانە لە گۆڕەپانەکانیشدا بمێننەوە، داخوازیی سەیر دەخەنەڕوو، وەک دامەزراندنی حکومەتێکی چالاک کە حیزب ئیدارەی نەک

Reply
Mickael Magid ٌصصسغش
2/27/2020 03:25:47 pm

(عێراق، لوبنان)، یان هەڵبژاردن دەخاتە جێگای کۆماری ئیسلامی (ئێران)، یان دەستوورێکی نوێ (شیلی). هۆکارێکی ئەمەیش ئەوەیە کە هەموو ئەو بزووتنەوە کۆمەڵایەتیانەو کۆبوونەوەی شەقامەکانیش، لە جووتێک چینەوەیە، ئەمە لەگەڵ بەشێک لە بیزنزمانەکان و ئەوانەی سەر بە حیزبە برجوازیەکانن، ئەمە لەگەڵ ئەوەی کارگەکان (هەروەک خەستەخانە، بەندەرەکان، وێستگەکانی کارەبا) دەچنە نێو مانگرتنەکانەوە. لە ساڵی ٢٠١٨ دا، هەر لە ئێران بە تەنها، کرێکاران دەیانتوانی ژمارەیەک کۆمیتە دابمەزرێنن لە کاتی مانگرتنەکاندا. ئەو خەباتەی بەبێ کارگەکان لە شەقامەکاندا دەگوزەرا، هۆشیاریەکی چینایەتی لێکترازاوو هاوپەیمانێتیەکی دەنواند لەگەڵ برجوازیەت و ڕێکخراوە چینایەتیەکانیدا (حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان، پیاوانی ئاینی شیعە وەک سیستانی لە عێراق، ئێن. جی. ئۆکان لە لوبنان، هتد).
سەیری کۆمێنتی دووهەم بکە ....

Reply
Mickael Magid ڕووسیا
2/27/2020 03:23:02 pm

ئەگەر لە شۆڕشی ئێراندا لە ساڵی ١٩٧٩ چەند شیعەیەک دژی خومەینی بووبێتن و باسی دەسەڵاتی ئەنجوومەنی کرێکارییان کردبێت لە کۆمەڵگایەکی بێ چیندا (ئایەتوڵا طالقاني)، ئێستا ئێمە باس لە پیاوانی ئاینیی نیوە لیبرالیست دەکەین. (لەوەش تێدەگەم بارودۆخەکە لە ئەمریکاو ئەوروپا خراپتریشە، بەڵکو تەنانەت هەمان ڕۆڵ لە بزووتنەوەی برجوازی دەبینرێت لەنێو ناسیۆنالیست و دژە پەنابەرەکاندا. ئا ئەم کۆمپانیا برجوازیە، کەم تا زۆر، ناڕەزایەتیەکان پێکەوە گرێدەدات. دووبارەی دەکەمەوە، تێدەگەم ئەو ووڵاتانە خراپترن). واشدەبینم، ناڕەزایەتیە پرۆلیتاریە مەزنە بەردەوامەکان لە چەشنی ئەمڕۆ، هاوبەشیەکی تەواو دەکەن لە پێگەیاندنی تەوژمە پرۆلیتاریەکانی داهاتوودا لەسەر هەمان تەرزی بۆچوونەکانی پانیکۆک (مارکسیستێکی کلاسیکی ئەڵمانیە). بەمەش مەبەستم ئەوە نیە بڵێم دەبێت ئەم هەموو خەڵکە لە ئەستۆیانە پانیکۆک بخوێننەوە، بەڵکو مەبەستم گیانێکی تایبەتە بەو بۆچوونانە 

Reply
Mickael Magid ڕووسیا
2/27/2020 04:05:25 pm

تێبینی:
١) وەهمی خەبات کردن دژی یەزدان یان ئاین ..
٢) وەهمی بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی ..
من ئەمەوێت ئەوەیش زیاد بکەم بۆ بابەتەکەی تۆ کە خەباتی چینایەتی تێپەڕی ئایدیای ناسیۆنالیستی و ئەنتی-فاشیزمیشی کردووە ... لە ڕووسیا ژینگەپارێزەکان جارجار چوونەتە نێو ناکۆکیەکانەوە لەگەڵ کرێکاراندا، بەڵام ئەمە بریارێکی زۆر خراپ بووە.

Reply
Mickael Magid ڕووسیا
2/27/2020 04:08:20 pm

حەز ئەکەم ڕای ئێوە بزانم لە بارەی خەباتی چینایەتی لە فەرەنسا. ئەوەش تێکستێک لە بارەی شۆڕشەوە

Reply
ئەنوەر نەجمەدین
2/27/2020 04:37:58 pm

خەباتی چینایەتی لە فەرەنسا
وەک دەزانیت، ئێمە لێرەدا دەمانەوێت ئەو خاڵانە تاووتوێ بکەین کە هاوپەیوەستە بە هێزو لاوازیی بزووتنەوەی ئینترناسیۆنالیستی پرۆلیتاریاوە. محوەری سەرەکی ئەو بزووتنەوەیە لە هەموو شوێنێک، لە عێراق و ئێران وەک فەرەنسا، پرسی ڕێکخراوی پرۆلیتاریایە. پرۆلیتاریا لە فەرەنسا هەروەک عێراق، تا ئێستایش توانای نیە لە داوای مەرجەکانی ژیانی ڕۆژانە بترازیت. لەوێیش بزووتنەوەی چینایەتی هەر لە بازنەیەکدا دەخولێتەوە: پێویستیە سەرەتاییەکانی ژیان، ئەمە ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆر بەشدارییان کرد لە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکاندا: قوتابیان، کرێکارانی هێڵی ئاسنین و تەندروستی و بەشەکانی تری کەرتی حکومی، بەڵام تا ئێستایش دەوڵەت و سەندیکا دەست لەناودەست، کۆنترۆڵی بزووتنەوەکەیان بە کەمکردنەوەی باج لەسەر ووزە، خانەنشینی، هتد کردووە. بەڵام بەردەوام بوونی پێکاکێشانەکانی نێوان برجوازیەت و پرۆلیتاریا پاڵی نا بە بزووتنەوەکەوە ک&#

Reply
ئەوەر نەجمەدین
2/27/2020 04:40:38 pm

خەباتی چینایەتی لە فەرەنسا

کە لە خەباتی تاکەکەوە بڕوات بەرەو سۆڵیداریتی لە نێوان پرۆلیتاریادا چ لە فەرەنساو چ لەسەر ئاستی ئینترناسیۆنالیستی؛ ئەمە ئەگەرچی دەوڵەت لە هەموو شوێنێک دووبارەی دەکاتەوە بەمزوانە سەردەکەوێت بەسەر سست بوونە ئابووریەکانداو ئابووریی نیشتمانی ساڕێژ دەبێتەوەو بەرهەمهێنان دەبووژێنێتەوەو هەژاری و بێکاری کەم دەکاتەوە. بەڵام بزووتنەوەکە تا ئێستایش هەڵگری خەسڵەتێکی هاوبەشە لە هەموو شوێنێک. دەبینین قەیرانە گلۆباڵیەکانیش، ساڵ لە دوای ساڵ قووڵتر دەبنەوە، پێکاکێشانە چینایەتیەکان چڕتر دەبنەوە لە هەموو جیهاندا؛ فەرەنسا چاوەڕێیە بیرەوەریەکانی ١٩٦٨ بژیێنێتەوە، ئەمە لە کاتێکا پرۆلیتاریا لە عێراق و ئێران لە کاردان بۆ تێپەڕاندنی ئاستی ڕاپەڕینەکانی ١٩٧٨ و ١٩٩١، ئەگەرچی داخوازیی ژێر ئاڵا نیشتمانیەکان هەر "دیموکراسیەتی زیاتر" و دەوڵەتی سیکۆلار" و هتدە.

Reply
ئەنوەر نەجمەدین
2/28/2020 06:02:58 am

بابەتەکەتم خوێندەوە "جەوهەری شۆڕش". ڕێ بدە گرنگترین خاڵی ڕاوێژ بکەین: شۆڕشی کۆمەڵایەتی، وەک تۆ دەڵێیت "هەوڵێکە بۆ چارەسەی ناکۆکیە جیاوازەکان. دووبارەی دەکەمەوە بەکاربردنی ماتریال و دامەزراندنی ئیدارەی جەماعی بەرهەمهێنانە" (میکایل).
وەک دەزانین، بەکاربردن نیە بەبێ بەرهەمهێنان. لەبەر ئەوە پرۆسێسەکە لە ڕێکخستنەوەی بەرهەمهێنانەوە دەستپێدەکات نەک زیاد کردنی چەندایەتیی پێداویستیەکان، ئەمە لەکاتێکا پرسەکە هاوپەیوەست نیە بە کەمی بەرهەمهێنراوەکان و ماتریالی بەکاربردنەوە یان کەمی سەرچاوەکان، وەک لەسەرەوە یادم خستۆتەوە. هەموو پرۆسێسەکە بە کۆمەڵە یاسایەکی ئابووری یەکلادەکرێتەوە: یاسای بەها، یاسای نرخ، یاسای قازانج، یاسای خستنەڕوو داخوازی، هتد، وە هەموویان پێکەوە سیستمێکی پڕ ئاژاوە لە ژیانی ئابووریدا پێکدەهێنن.
کەواتە، ئەو گۆڕانکاریەی ڕوودەدات لە نێوان کاپیتالیزم و سۆشیالیزم/کۆمۆنیزمدا، ئەوە گۆڕانە لە یاسا ئابووریەکاندا

Reply
ئەنوەر نەجمەدین
2/28/2020 06:05:24 am

تەواو کردنی بەشی سەرەوە دەربارەی شۆڕش

ئەوە گۆڕانکاریە لە پەیوەندیەکانی بەرهەمهێناندا کە بەرهەمهێنان و دابەش کردن و ئاڵوگۆڕو بەکاربردن دەگرێتەوە. بۆیە خاڵی دەستپێکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی، ڕووخاندنی ڕێکخراوە هەرەمیەکەی کۆمەڵگاو نەهێشتنی ناوەندی بەرهەمهێنان و دامەزراندنی بەرهەمهێنانی هەرەوەزکاریانەیە کە ئیتر سنوورێک بۆ ئاژاوەی بەردەوامی بەرهەمهێنان و کارەساتی قەیرانە ناوبەناوەکان دادەنێت کە دەرئەنجامی زێدەی بەرهەمهێنانە.
بۆ وەدیهێنانی ئەو ئامانجە، پرۆلیتاریا پێویستی بە ئۆرگانێکی شۆڕشگیرە: کۆمیتە کرێکاریەکان کە خەباتی ڕۆژانە ڕێکدەخات، بەڕێوەبردنی هەموو کۆمەڵگا دەخاتە ژێردەستی خۆی، وە بە یاسای ئابووریی نوێ بەرهەمهێنان ڕێکدەخاتەوەو پێوەرێکی نوێ بۆ دابەش کردن دادەنێت: "هەرکەس بە پێی کارەکەی" کە لەسەر پەیوەندیەکانی بەرهەمهێنانی برجوازی وەستاوە، دەبێت بگۆڕدرێت بە "هەرکەس بە پێی پێداویستی" کە لەسەر پەیوەندیەکانی

Reply
ئەنوەر نەجمەدین
2/28/2020 06:07:16 am

تەواو کردنی بەشی سەرەوە دەربارەی شۆڕش

پەیوەندیەکانی بەرهەهێنانی سۆشیالیستی/کۆمۆنیستی وەستاوە. لەمەیشەوە خۆبەڕێوەبردنی بەرهەمهێنەران یان خۆڕێکخستنی بەرهەمهێنانی هەرەوەزکاریی سەرهەڵدەدات. بۆیە بزووتنەوەی سۆشیالیستی وەک دەرئەنجامی ناکۆکیە سروشتیەکانی یاساکانی بەرهەمهینانی کاپیتالیستی سەرهەڵدەدات و ئامانجیشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای بەهایە کە بنچینەی ژیانی کاپیتالیزمە.

Reply



Leave a Reply.

Details

    RSS Feed

www.myinternetpages.com
ئەرشیفی شۆڕشەکان
   Contact      پەیوەندی

  • لاپەڕەی سەرەکی
  • ئەرشیفی ئەنجوومەنە شۆڕشگێرەکان
  • پەیوەندی