ئەنوەر نەجمەدین
پێشینەیەک
ئەنارکیزم یەکێکە لە ئاراستە سۆشیالیستیەکان و چەندان قوتابخانەی جیاوازی لێکەوتۆتەوە؛ چەندان تەوژمی لەخۆگرتووەو جۆرەها لقی لێ بۆتەوە. وە لەنێو قوتابخانە سۆشیالیستیەکاندا؛ ئەنارکیزم وا دەبینێت، لەمێژە پێویستی دەوڵەت بەسەرچووە لە کۆمەڵگادا، بەڵکو دەوڵەت هێزێکی سەپێنراوە بەسەر کۆمەڵداو نوێنەری ڕاستەوخۆی موڵکدارێتی تایبەتیە. وە لە دیدگای ئەنارکیزمەوە، کۆمەڵگا دەتوانێت بەبێ دەوڵەت و دەسەڵات خۆی ڕێکبخات و خۆی ببات بەڕێوە. بۆیە کەسێکی وەک باکۆنین، یان ڕاستتر، بەشێک لەو ئەنارکیستانەی؛ شۆڕشگێرانە دەڕواننە کۆمەڵگا، دەڵێن:
"زۆر دەمێکە مرۆڤایەتی گەیشتۆتە ئیدارەکردنی خۆی، وە سەرچاوەی کارەساتەکانیشی لە ئەم یان ئەو شێوەی دەسەڵاتدا نیە، بەڵکو لە جەوهەری خودی دەسەڵات خۆیدایە" (میخائیل باکۆنین).
ئەنارکیزم
زاراوەی ئەنارکی لە ئەنارکۆسی گرێکیەوە هاتووە، بە واتا "نەبوونی دەسەڵات". وە هەتا سەدەی نۆزدەهەمیش، ئەم زاراوەیە هەر بەو مانا پۆزەتیڤەی ناسراوە. لە سەدەی بیستەمدا ئەو ووشەیە، زۆر نێگەتیڤ ناسێنرا، بەڵکو تیۆریزانەکانی دەوڵەت، ووشەی ئەنارکیزمیان وەک ئاژاوە "الفوضوية" بە جیهان ناساند.
قوتابخانە جیاوازەکانی ئەنارکیزم
ئەنارکیزم چەندان قوتابخانەو تەوژمی جیاوازی لە خۆگرتووە. بەڵام ئەوانەی جێی بایەخی ئێمەن، ئەم سێ تەوژمەی خوارەوەن:
ئەنارکیزمی ئازادیخواز
ئەنارکیزمی ئازادیخواز کە بە خۆیشی دەڵێت کۆمۆنیزمی ئازادیخواز (الشيوعية التحررية)، دەیانەوێت لە ئۆردووگای ئەنارکیستیدا، کۆمۆنیزم وەدی بهێنن. ئەم قوتابخانەیە کە فەلسەفەی تاکگەرایی بنەمای تێڕوانینەکانێتی، ئەو فەلسەفەیەی لەگەڵ گەشەی کۆمەڵگای برجوازیدا، بووە بەشێک لە تێڕوانینی کۆمەڵناسیی برجوازیەکان و زانستی برجوازیی سایکۆلۆژیستەکان، گۆڕینی کۆمەڵگا بە خودگۆڕی (گۆڕینی خود) دەزانن، بۆیە وا دەبینن ئەوەندە بەسە ژمارەیەک لە خەڵکی، پێک بێن و بە ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی (العقد الاجتماعی)، لە هەر شوێنێکدا بیانەوێت، کۆمەڵگایەکی نوێ، لە ڕێگای دیموکراسیەتی ڕاستەوخۆوە، لەنێو خودی کۆمەڵگای سەرمایەداریدا، دابمەزرێنن، ئیتر ئەمە بەبێ هیچ ئەژمارکردنێک بۆ دەسەڵات و دەوڵەت و سیستمی سەروەری بەرهەمهێنان. ئەوان وا دەزانن، دەتوانن دوورگەیەک لەم جیهانە جیا بکەنەوەو کۆمەڵگایەکی سۆشیالیستی تێدا دابمەزرێنن. ئەمەیش هەمان ئەو کۆمەڵگایەیە کە (ڕۆبێرت ئۆین) ی ئینگلیزی، لە چەند تاقیکردنەوەیەکدا لە بریتانیاو ئەمریکادا لە ١٨٢٥ دا، لە سەردەمێکدا کە هێشتا سەرمایەداریی لە سەرەتای گەشەیدا بوو، هەوڵی دامەزراندنی دەدا. هەموو تاقیکردنەوەکانی ئۆین چوون بە هەواداو بوونە سەلمێنەری ئەو ڕاستیە مێژووییەی کە ئەو جۆرە سۆشیالیزمە، هیچ نیە یۆتۆپیایەک نەبێت*.
ئەنارکیزمی سەندیکایی
ئەم تەوژمە پەنادەباتە بەر بزووتنەوەی کریکاری لە خەباتی ڕۆژانەیدا. رۆدۆلف رۆکەر (١٨٧٣-١٩٥٨)، یەکێکە لە ناسراوترینی ئەم تەژمە لە ئەڵمانیادا. وە هەر ئەو ئەڵمانیانەیش بوون چوونە ئەمریکاو کاریگەریەکی زۆریان لەسەر بزووتنەوەی کرێکاری جێهێشت لە سەدەی نۆزدەهەمدا. واتە هەر لە ڕێگای کۆچەریە ئەڵمانیەکانی حەفتاکانی سەدەی نۆزدەهەمەوە، ئەنارکیزمی سەندیکایی، گەیشتۆتە ئەمریکا، ئەو هێڵە جیاوازەی دواجار؛ هەموو خەباتێکی پرۆلێتاریای لە خەباتی ڕۆژانەدا، خەباتی ڕێفۆرمیستی، دەوەستێنێت.
ئەنارکیزمی کۆلێکتیڤسیت
ڕەگی ئەم قوتابخانە ئەنارکیستیە دەگەڕێتەوە سەر میخائیل باکۆنین (١٨١٤-١٨٧٦). ئەم تەوژمە شۆڕشگێرە لە ئەنارکیزم کە خۆی وەک ئاراستەیەکی سۆشیالیستی بەیان دەکات لە بزووتنەوەی پرۆلێتاریداو سیستمی کۆمۆنی بە ئاڵترناتیڤی سیستمی سەرمایەداریی دەزانێت، داوای لەناوبردنی موڵکدارێتی تایبەتیی کەرەسەکانی بەرهەمهێنان دەکات، ئیتر ئەمە بە موڵکدارێتی تاک و موڵکدارێتی دەوڵەتەوە کە هەر موڵکداریتی تایبەتیە. ئەم تەوژمە وا دەبینێت کە دەبێت لە ڕێگای شۆڕشی کۆمەڵایەتیەوە، موڵکدارێتی کۆلێکتیڤ بکرێت، دەبێت کۆلێکتیڤیزم جیگای موڵکداریتی تایبەتی بگرێتەوە، بەجۆرێک کە بەرهەمهێنەران خۆیان، لە سیستمی خۆبەڕێوەبردندا ڕێکخەری بن. لەو سیستمەدا ڕێکخستنی قووچکەیی، ڕێکخستن لە فۆرمی دەسەڵاتی سیاسیدا، جێگای نابێتەوە.
بەلای باکۆنینەوە: "پرنسیپی دەسەڵات ئایدیایەکی تیۆلۆژی و میتافیزیکی و سیاسیەو پێمان دەڵێت جەماوەر ناتوانێت حوکمی خۆی بکات، بەڵکو دەبێت لە هەموو کاتێکدا، خەڵکی ملکەچی دەسەڵاتی ئەو خێرخوازو خاوەن حیکمەو عەدالەتانە بن کە بەم یان بەو شێوە، لە سەرەوە دەسەپێنرێت بەسەر کۆمەڵدا" ..
ڕەخنەی باکۆنین لە سیستمی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریی، لەمەدا کورت دەکرێتەوە: "کارگەر بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، کەسایەتی خۆی و ئازادی خۆی دەفرۆشێت" .. "موڵکدارێتییش سەبارەت بە سەرمایەدار یانی دەسەڵات و ماف، کە ئەمەیش دەوڵەت دابینی دەکات".
وە هەروەها دەڵێت: "خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئینترناسیۆنالیزم ناتوانێت لە دەوڵەتدا خۆی ڕێکبخات، ناتوانێت ئەم کارە بکات، لەبەر ئەوەی ئینترناسیۆنالیزم، وەک ناوەکەی دەڵێت، یانی لەناوبردنی سنوور، ئەمە لەکاتێکا هیچ دەوڵەتێک بوونی نیە بەبێ سنوور، بەبێ سەروەرێتی. دەوڵەتی فراوانیش [دەوڵەتی جیهانی]، خەونی ستەمکارە هەرە گەورەکانی جیهان بوون و مێژووییش سەلماندوویەتی ئەوە هەرگیز وەدی نایەت. دەوڵەتی فراوان، یان دەوڵەتی میللی کە کۆمۆنیستەکانی ئەڵمان خەوی پێوەدەبینن، دەبێت تەنها یەک مانای هەبێت: شکاندنی دەوڵەت" (باکۆنین).
باکۆنین یەکێکە لە لایەنگرانی شۆڕشی کۆمۆنەو دوائامانجی خەباتیش، لە دامەزراندنی کۆمۆنەکاندا، دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیدا دەبینێت بەڕێگای شۆڕش. جگە لەو ئاراستە شۆڕشگێرە، هەموو ئاراستەکانی تر، هەوڵێکن بۆ ڕێفۆرمی کۆمەڵگای سەرمایەداری.
* لە ساڵی ٢٠١٤ دا لە (الحوار المتمدن) دا، ئەم ووتارەم بە زمانی عەرەبی لە ڕەخنەی نووسینەکانی "سامح عبود" دا کە یەکێک بوو لە ئەنارکیستەکانی میسر، بڵاو کردەوە: "الكومونة والتعاونيات الأناركية الحرة" سەرچاوە:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=402468
سەرچاوەکان
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=146047
https://anarchism.pageabode.com/anarcho/the-revolutionary-ideas-of-bakunin
Centralism eller självförvaltning Michail Bakunin سێنتراڵیزم یان خۆبەڕێوەبردن، میخائیل باکۆنین
http://www.myinternetpages.com/uploads/1/1/5/0/115076225/یەکی_ئایار_لە_نێوان_مارکسیستەکان_و_ئەنارکیستەکاندا.pdf