سەرەتایەک بۆ مێژووی سەرمایەداریی دەوڵەت لە یەکێتی سۆڤیەتدا
کورتەیەک لە تێزەکانی لینین دەربارەی (سەرمایەداری دەوڵەت) لە یەکێتی سۆڤیەتدا
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە بۆ عەرەبی و لە عەرەبیشەوە بۆ کوردی: ئەنوەر نەجمەدین
سەرەتا
ژمارەیەکی زۆر لە لێکۆڵەرەوەکان و تەنانەت زۆربەی تەوژمە مارکسیست - لینینیستەکانیش، ماوەیەکی درێژە دانیان بە سەرمایەداری دەوڵەتدا ناوە کە خەسڵەتی جیاکەرەوەی ئابووری سۆڤیەتی بووە.
بەڵام هەندێک لەوان ئەو مێژووە دەگێڕنەوە بۆ سەردەمی ستالین، هەندێکی تریان بۆ سەردەمی خرۆشۆف.
لە واقیعدا مێژووی ڕەخنەی ئاراستەکراو بۆ سۆڤیەت بەو وەسفەی سەرمایەداریی مۆنۆپۆلیی دەوڵەتە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لینین.
دەبا ئێستا بە تێزەکانی لینین و ڕاوێژەکانیدا بچینەوە؛ لەگەڵ بەلشەفیستە چەپەکان و چەپەکانی ئەڵماندا لە ساڵی ١٩١٨ دا لە بارەی پێویستی و بایەخی سەرمایەداری دەوڵەتەوە لە سۆڤیەتدا.
سەرمایەداریی دەوڵەت لە سۆڤیەتدا
لینین ڕوودەکاتە بەلشەفیستە چەپەکان، واتە ئەوانەی لەگەڵ لینین کۆک نەبوون وە دەڵێت:
"من دەپرسم: ئەوە ئەو خەڵکانە چیان لێ بەسەرهاتووە کە فێربوونی ناتەواوو لە کتێبوەرگیراو ڕەنگە وایان لێبکات واقیعیان بیر بچێتەوە؟ واقیع پێمان دەڵێت: سەرمایەداریی دەوڵەت هەنگاوێکە بۆ پێشەوە. ئەمەیش سەرکەوتنێک دەبێت ئەگەر توانیمان سەرمایەداری دەوڵەت لە ماوەیەکی زەمەنی کورتدا بەدەست بهێنین" ... "ئەوە چۆنە وا ئەوانە ناتوانن ئەوە ببینن کە دوژمنەکەمان موڵکداری بچووک و سەرمایەداری بچووکە، چۆن وای دادەنێن کە سەرمایەداری دەوڵەت دوژمنی سەرەکیە؟ سەبارەت بەوان نابێت ئەوەیان لەبیر بچێت دوژمنی سەرەکیمان لە قۆناغی تێپەڕبوونەوە لە سەرمایەداریەوە بۆ سۆشیالیزم، برجوازی بچووکە" ...
"سەرمایەداری دەوڵەت چیە لەژێر دەستی دەسەڵاتی سۆڤیەتدا؟ جێبەجێکردنی سەرمایەداری دەوڵەت لەم کاتەدا یانی چالاککردنی ژمێرەو چاودێری.
ئێمە نموونەیەک لە سەرمایەداری دەوڵەتمان لەبەرچاودایە لە ئەڵمانیا. وە ئێمە دەشزانین کە ئەڵمانیا سەرکەوتنی خۆیی نیشانداوین" ...
"گووتم: سەرمایەداری دەوڵەت سەرفرازیمانە، وە ئەگەر سەرمایەداری دەوڵەتمان هەبوو لە ڕوسیادا، گواستنەوە بۆ سۆشیالیزم ئاسانتر دەبێت -بەڵکو لەنێو دەستماندایە- چونکە سەرمایەداری دەوڵەت شتێکە لە مەرکەزیەت، لە ژمێریاری، لە چاودێری، وە لە گەشەی کۆمەڵایەتی و ئەوەیش بە تەواوی، ئەو شتەیە کە لای ئێمە کەمە" ...
"سۆشیالیزم هیچ نیە هەنگاوێکی پێشکەوتووتر نەبێت لە سەرمایەداری مۆنۆپۆلی دەوڵەت. بە واتایەکی دی، سۆشیالیزم تەنها سەرمایەداری دەوڵەتیی مۆنۆپۆلیە کە خراوەتە بەرژەوەندی هەموو گەل، بۆیە ئیتر چیتر مۆنۆپۆلێکی سەرمایەداری نیە" ...
"ئەو پرسیارەی خۆی دەسەپێنێت ئەمەیە: کامانەن ڕەگەزە سەروەرەکان؟ بەڕوونی، لە ووڵاتی جووتیارە بچووکەکاندا، ڕەگەزی برجوازی بچووک سەروەرە، وە دەشبێت سەروەر بێت، چونکە زۆربەیەکی زۆر -ئەوانەی لە زەویەکاندا کار دەکەن- بەرهەمهێنەری کاڵا بچووکەکانن" ...
"سیاسەتە ئابووریە نوێکەمان لە بەهاری ١٩٢١ دا دەکەوێتە دوای تاقیکردنەوەکانمان لە دامەزراندنی ڕاستەوخۆی سۆشیالیزمدا کە لە زروفێکی سەختی چاوەڕواننەکراودا ڕوویدا، لە سایەی جەنگی ئەهلیدا، برجوازیەت ناچاری کردین پەناببەین بۆ شێوە هەرە قورسەکانی خەبات، وە ئیتر بەتەواوی ڕوون بووەوە کە ناتوانین بەرەو پێشەوە بڕۆین لە دامەزراندنی ڕاستەوخۆی سۆشیالیزمدا، وە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەرمایەداری دەوڵەت لە ژمارەیەک بواری ئابووریدا .. ئەمە پێویستیەکە بۆ ئامادەکردنی ڕێگا لە پێناوی چارەسەری کێشە ئابووریەکاندا" ...
"ئایا دەوڵەتی سۆڤیەتی و دکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا لەگەڵ سەرمایەداری دەوڵەت دەگونجێن؟ ئایا ئەمانە پێکەوە دەگونجێن؟ بەڵێ دەگونجێن. ئەمەیش ئەوەیە کە لە مایۆی ١٩١٨ دا ڕاوێژم کرد. وە هیواداریشم توانیبێتم ئەوکاتە ئەمە بسەلمێنم. وە دووبارە ئەوەیشم سەلماند کە سەرمایەداری دەوڵەت هەنگاوێکە بۆ پێشەوە بە بەراوورد لەگەڵ ڕەگەزی موڵکدارە بچووکەکان -ئیتر باوکایەتی بێت یان برجوازی بچووک- وە ئەوانەی تەنها سەرمایەداری دەوڵەت لەگەڵ سۆشیالیزم بەراوورد دەکەن هەڵەیەکی زۆر دەکەن، چونکە لە سایەی زروفی سیاسی و ئابووری ئێستادا، پێویستە بەراووردی سەرمایەداری دەوڵەت بکرێت بە بەرهەمهێنانی برجوازی بچووکیش" ...
"ئەوە سەرمایەداری دەوڵەت نیە لە جەنگدایە لەگەڵ سۆشیالیزم، بەڵکو برجوازی بچووکە لەگەڵ سەرمایەداری تایبەتی کە پێکەوە شەڕ لەگەڵ سەرمایەداری دەوڵەت و سۆشیالیزم دەکەن" ...
"دوای گەڕانەوەمان لە سؤشیالیزمەوە بۆ سەرمایەداری دەوڵەت، کە لە بەهاری ١٩٢١ دا ناچاری بووین، دەبینین ئیتر ئەوە بنکەکانی بازرگانی و سیستمی دراون کە ئەمڕۆ دەبێت ڕێک بخرێن" ...
"هۆکارەکەیشی ئەوەیە کە ڕوسیا ناتوانێت لەم حاڵەتە ئابووریەی ئێستایدا بڕواتە پێشەوە، بەبێ تێپەڕبوون بە بنکەی هاوبەشی سەرمایەداری دەوڵەت و سۆشیالیزمدا (حسابی نیشتمانی و چاودێری)، بۆیە ترساندنی ئەوانی تر جگە لە خۆیان، بە "گەشەکردن بەرەو سەرمایەداری دەوڵەت" هەرایەکی تیۆری تەواوە .. بەکردەوەیش، یەکسانە بە گەڕانەوەمان بۆ دواوە بەرەو موڵکدارێتی سەرمایەداری بچووک" ...
"بەدیل -وە ئیتر ئەوە دواین سیاسەتی مەعقول و ممکنە- هەوڵدان نیە بۆ ڕێگرتن یان قفڵ کردنی پێشکەوتنی سەرمایەداری، بەڵکو ئاراستە کردنیەتی بەرەو سەرمایەداری دەوڵەت. لە ڕووی ئابووریشەوە توانای ئەمە هەیە، چونکە سەرمایەداری دەوڵەت لە بووندایە -بە شێوەو پلەی جیاواز- چونکە ڕەگەزی بازرگانی و سەرمایەداری ئازاد هەیە بە شێوەیەکی گشتی" ...
"هەموو کێشەکە -لەباری تیۆری و پراکتیکیەوە- دۆزینەوەی ڕێگایەکی ڕاستە بۆ ئاراستە کردنی گەشەی سەرمایەداری (وە ئیتر ئەوە تا ئاستێک و تا ماوەیەکیش دەبێ هەروا بێت) لە کەناڵەکانی سەرمایەداری دەوڵەتەوە، وە ئەوەیش دیاری بکەین چۆن دەتوانین ئەو مەرجانە مسۆگەر بکەین کە گواستنەوەیان مسۆگەر دەکات بۆ سۆشیالیزم لە داهاتوویەکی نزیکدا" ...
"لە پلەی یەکەمدا سەرمایەداری دەوڵەت لە باری ئابووریەوە بە ئاستێکی بێ پێوانە لە سیستمی ئابووری ئێستامان بەرزترە. لە پلەی دووهەمدا هیچ شتێکی مەترسیدار نیە چونکە دەسەڵاتی سۆڤیەتی، دەوڵەتی سۆڤیەتی دەوڵەتێکە دەسەڵات تیایا زامنە بۆ کرێکاران و هەژاران" ...
"لە دواییدا، دەرسی یەکەم و قۆناغی یەکەم کە هەتا بەهاری ١٩٢١پێی گەیشتووین پێشخستنی سەرمایەداری دەوڵەتە لەسەر بنەمایەکی نوێ. وە لێرەدا دەتوانریت سەرکەوتنی تەواو تۆمار بکرێت".
سەرچاوە:
ئەرشیفی لینین بە ئینگلیزی لە ئینترنێتدا: www.marxists.org/archive/lenin
Delivered: April 29, 1918
Source: Lenin’s Collected Works, 4th English Edition, Progress Publishers, Moscow, 1972 Volume 27, pages 279-313
Online Version: Lenin Internet Archive March, 2002
1)
http://www.marxists.org/archive/lenin/works/1918/apr/29.htm#sec1
2)
www.marxists.org/archive/lenin/works/1917/ichtci/11.htm

بە ئینگلیزی ئەم بابەتە بخوێنەرەوە An Introduction to the History of State Capitalism in the Soviet Union |
بە عەرەبی ئەم بابەتە بخوێنەرەوە لينين: رأسمالية الدولة في الاتحاد السوفييتي |