سەرمایەداری دەیەوێت زەنگ و سیگناڵی ڕاپەڕین کپ بکاتەوە
حیکمەت هەڵەبجەیی
لە دونیای سەرمایەداریدا، پەیوەندیەکانی پیشەسازی و بازرگانیی مۆدێرن، ئاڵوگۆڕو کێبڕکێ؛ چەقی پەیوەندیەکانی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریی دەست نیشان ئەکات. بۆیە سەیر نیە، هەموو دەوڵەتانی جیهان، کۆک و تەبابن لە جێبەجێکردن و بەرێوەبردنی ڕەوتی ئەو بونیانە ئابووریەدا، ئەو شێوازی بەرهەمهێنانەی هاوبەشی هەموو دەوڵەتانی دونیایە. دەوڵەتانی جیهان، سەرجەم لەژێر کۆی چەتری سیستمی سەرمایەداریدا، پێکەوە گرێدراون، ئیتر ئەو دەوڵەتانە ئاسیاوی بن یان ئەوروپی، ئێرانی بێت یان ئەمریکی. لەو سیستمەیشدا، ڕکابەری و ڕووبەڕوبوونەوەی سەربازییش، هەربووەو هەر دەمێنێت تا سەرمایە مابێت. بەرامبەر بەیەک وەستانی ئێران و ئەمریکاش لە ئێستادا، دیاردەیەکی تازە نیە لەمێژووی ناکۆکیە ڕکابەریەکانی سەرمایەداریدا.
ئێران پێگەیەکی ئابووری و سیاسیی دیاری هەیە لە ڕۆژهەڵاتداو پەلهاویشتەکانی دیارە بە ووڵاتانی ناوچەکەوە، وەک عێراق، سوریا، لوبنان، فەلەستین، تورکیا. ئەمریکاش وەک ووڵاتێکی زلهێزو بەتوانا، وەک ئەکتەرێکی گەورەی بازاڕی جیهانی، بەدرێژایی مێژووی، قەیران بەدوای قەیراندا، بەشێکی دیارو ئاشکرای ئابووریە پێشکەوتووەکەی بووە. ئەمەیش هەمیشە، بە مەبەستی پارسەنگ گرتنەوەی ئابووریە داڕماوەکەی و ئەو بارە کۆمەڵایەتیە ناهەموارەی ئەمریکای پێدا تێدەپەڕێت، دووچاری جەنگی بەردەوامی کردووە. ناسەقامگیریی ئابووریی ئەمریکا، هەمیشە ئەو ووڵاتە زەبەلاحەی ناچار کردووە بە پەلاماری سەربازیی بۆ سەر ووڵاتانی تر. لە بەرامبەر ووڵاتی چیندا کە یەکێکی ترە لە ئابووریە بەهێزەکانی جیهان، ئەمریکا ناچاری دۆزینەوەی دەرچەیەکە بۆ دەرباز بوون لە قەیرانەکانی. پێشتر ئەفگانستان و عێراق، ئێستاش ئێران دەکاتە ئەو دەرچەیە، ئەمەش بەو هۆیەوە کە ئێرانیش بۆتە ڕکابەرێکی گەورەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، ئەمە سەرباری ئەوەی ئێران یەکێکە لە سەرچاوە هەرە گەورەکانی ووزە لە جیهاندا. پێویستش ناکات ئەوە بڵێین کە: یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئەم پەیوەندیە ئەوەیە کە هەتا سەرمایەداری زیاتر بچێتە پێشەوەو پێش گەشەسەندوو تر بێت، قەیران و نەهامەتی و گەندەڵی و جەنگ و برسێتی ڕوو لەزیاد بوون و فراوان بوونن لە جیهاندا .ئەمە یاسایەکی سروشتیی ئەم سیستمە وێرانەیە، ئیتر ئەمە هەر لە ساڵەکانی ۱٦٠٠ کانەوە لە بەریتانیا کە سەرمایەداریی تیایا هاتۆتە سەر شانۆ، ئەو بریتانیایەی سەرباری ئەوەی زۆربەی ووڵات و هەرێمی ناوچە جیاوازەکانی جیهانی کرۆدتە کۆلۆنیالیستی و بەردەوامش هەر لەگەشە کردن و پێشکەوتندا بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە دووچاری قەیران و ئالۆزیی باری ئابووری بووە. ئێستاش لە پاڵ ئەودا، زنجیرەیەک لە ووڵاتی سەرمایەداریی، لە بازاڕێکی جیهانیدا، پێکەوە گرێ دروان و تەنانەت بەشێکیان، پشکی شیریان بردووە بۆ خۆیان بە بەراوورد لەگەڵ سەدەیەک لەمەوبەری بریتانیادا کە بورجی چاودێری بوو بەسەر جیهانەوە. ئەمانە هەموو، لە ڕکابەری و داگیرکاری و بازاڕ دروست کردندا بۆ ئەو کاڵا پیشەسازی و بازرگانیانەی جێگایەکیان بۆ نادۆزرێتەوە بۆ فرۆشتن، شێتانە مامەڵەی جیهان دەکەن. ئەمەش بەرهەمی پێشکەوتنی سەرمایەداریی خۆیەتی کە دەبێت خۆی بکشێنیتە هەموو سووچێکی ئەم جیهانەوەو بیکاتە نموونەیەک لە بازاڕەکەی. لەو گەشە سەندنەشدا، چەندان ئیمپراتۆریەت، بە ناچاریی، جێگا بۆ ئیمپراتۆریەتە نوێکانی سەرمایە چۆڵ دەکەن. بریتانیا جێگای بۆ ئەمریکا چۆڵ کرد، هەروەک چۆن ئیمپراتۆریەتی سۆڤێتی، جێگای بۆ چین چۆڵ کرد. ژاپۆن و ئەڵمانیاو فەرەنساو چەندانی تریش، بەرزەپێ، بەرامبەر بە هێزە ئابووریە هەرە مەزنەکانی جیهان، هەستاونەتە سەرپێ و لە بازاڕ دەگەڕێن بۆ ساغ کردنەوەی کاڵا. ئەمەیە سروشتی ئابووریی ڕکابەری لەم سیستمەدا. سەرمایە یەکێتیەکی ئابووری و ئیداری و سیاسیی هەموو وڵاتانی دنیایە، بەڵام یەکێتیەکی ناکۆک، یەکێتیەک کە پەیوەندیی نێوانیان یاسای ڕکابەریە، یاسای خستنەڕوو داخوازی. ئا لەو سیستمەدا، شەڕی سەرمایەداریی، شەڕی زۆرترین دەستکەوتە، ئیتر با هەزاران درۆ بدەن بە گوێی خەڵکیدا کە گوایە دەیانەوێت میللەتان ڕزگار بکەن، ئیتر با ئێران لەناوخۆی ووڵاتدا، لەڕێگای میدیا چەواشەکاریەکانیەوە؛ ئەمریکا وەک هێزێکی پەلاماردەرو خولقێنەری کێشە ناوخۆییەکانی ئێران بناسێنێ و ئەمریکاش بۆ پڕ کردنەوەی بۆشاییە ئابووریەکانی، جەنگ لەگەڵ ئێران بە جەنگی ڕزگاریی بناسێنی. بەڵام لە هەموو حاڵێکدا، ئەو جەنگە گەڕانە لە دوای دەروازەیەک بۆ چارەسەری قەیرانەکان، بۆ ساغ کردنەوەی ئەو کاڵایانەی لە مەخزەنەکاندا کەڵەکە بوون و دواتر دەبێت فڕێ بدرێنە دەریاوە. ئەم هێرشە چاوەڕوانکراوەی ئەمریکاش، بۆتە مژدە بەخشێک بۆ چەقەڵەکانی ئێران کە حیزبەکانیان کۆدەکەنەوە تا نموونەیەکی تر لە ئەزموونەکەی عێراق و کوردستان پێشکەش بە چەوساوەکانی ئێرانیش بکەن. ئەمەش هەوڵێکە بۆ کشانەوەی ئەو بزووتنەوە شۆڕشگێریەی لەم دەیەیەی دواییدا، بەردەوام لە هەڵکشاندا بووە لە ئێراندا. سەرمایەداریی بە هەموو شێوەیەک، لە هەوڵی ئەوەدایە جڵەوەکە لە دەست پرۆلیتاریا وەربگرێت و خۆی بکاتە فریادڕەسیان، ئەو فریادڕەسانەی لە سنوورە عێراقیەکاندا خۆیان حەشارداوەو کەمترین ئاگایان لە باری ژیان و گوزەران و هەڵچوونی شۆڕشگێری نیە لە ئێراندا لە ڕێی میدیا جیهانیەکانەوە نەبێت. ئەمریکاش کە لەناوخۆدا، گیری خواردووە بەدەست هەژاری و بێکاری و بێ خانووبەرەییەوەو لە هەر دەقیقەیەکیشدا ۳ تاوان تۆمار دەکات، دەیەوێت ئەم حیزبۆکانە بکاتە داردەستی خۆی بۆ لێسەندنەوەی هەموو توانایەک لە جەماوەری چەوساوەو ئاسان کردنی ڕێگا بۆ ڕزگار کردنی ئێران، ئەمە هەروەک ڕزگارکردنەکەی ئەفگانستان و عێراق، ڕزگار کردنیان لە گورگ و دانانی کەمتیارو چەقەڵ و ڕێوی بە پاسەوانیان.
بەڵام زۆر بە دڵنییاییەوە، لەپشتی قەیرانەکانەوە، لە پشتی حیزبەکان و حکومەتەکانەوە، دەرس و ئەزمونی تازە لەدایک ئەبێت، خەڵکی ئاسانتر، ڕووخساری حیزبەکان دەناسێت و لە مەرامە سیاسیەکانیان دەگات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو جەماوەرە خۆی، دەبێتە سووتەمەنی ئەو جەنگە، سووتەمەنی کێبڕکێی سەرمایەداریی لە پێناوی قازانجدا.
هەڵگیرسانی جەنگ تەنها لە بەرژەوەندیەکی ئابووری و پێویستیەکی سیاسی دەستەڵاتدارانەوە سەرچاوەەدەگرێت. هەرگیز شەڕ چارەسەری کێشەی کۆمەڵایەتی پێنەکراوە، بەڵکو باری ئابووری و گوزەران و بژێوی گران ترو دژوار تر کردووە. بەڵام حەتمیەتی روودانی قەیرانەکان، حەتمیەتی ڕوودانی جەنگیشە. دەبێت ئەوەش بڵێین: جەنگ لە مێژوودا، هەر دەروازەیەک نەبووە بۆ چارەسەری قەیران، بەڵکو جارجارە، تروسکایی ڕاپەڕینیشی لێوە دەرکەوتووە.
بەدرێژایی مێژوو، جەنگ ماڵوێرانی بووە بۆ هەژاران و خۆشگوزەرانی بووە بۆ دەستەڵاتداران. ئەمریکاو ئێرانیش وەک دو ئەلقەی بازنەی سەرمایەداری، لە تەقینەوەی قەیرانەکانەکانەوە، زەنگ و سیگناڵی ڕاپەڕینیان دێتە بەر گوێ. بۆیە بە هەموو شێوازێک، هەوڵی کپ کردنی ئەو زەنگە ئەدەن.
قەیران و جەنگ نەهامەتیەکی هەمیشەیی ئەم سیستمە بوون بۆ هەرە هەژارەکانی کۆمەڵگا، هەمیشەیش قەیران و جەنگ، دەرئەنجامی پێشکەوتنی خودی سەرمایەداریی خۆی بوون کە ناتوانێت سیستمێکی ئابووریی پارسەنگ گرتوو دابمەزرێنێت. هەر لەبەر ئەمەش بووە، هەردەم جەنگی سەرمایەداریی، هەروەک جەنگی شۆڕشگێریی، دوو جەمسەرەکەی سیستمی سەرمایە بوون. بۆیە هەمیشە زەنگ و سیگنالی ڕاپەرین، بەشێکی تەواوکەری قەیران و جەنگە سەرمایەداریەکان بوون. تەنها ئەوەندە پێویستە بڵێین: بەبێ خۆڕێکخستنی جەماوەری چەوساوە لە ئەنجوومەن و کۆمیتە کارگەریەکاندا، پارسەنگی هێز لە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران و حیزبە پاشکۆکانیان دەشکێتەوە. بۆیە ئەگەر خواستی جەماوەر بەرهەڵستی بێت، ئەوا دەبێت لە خۆڕێکخستنەوە دەست پێبکات.