جەنگی ناتۆ یان جەنگی تورکیا؟ ناتۆ، یان پەیماننامەی ئەتڵەنتیک، هاوپەیمانێتی سەربازیی نێوان ئەمریکاو ژمارەیەکە لە ووڵاتان، وەک: ئەلبانیا، بەلچیکا، بولگاریا، کەنەدا، کرواسیا، چیک، دانیمارک، ئیستۆنیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، ئایزلەند، ئیتالیا، لاتڤیا، لیتوانیا، لۆکسمبۆرگ، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵۆنیا، ڕۆمانیا، سڵۆڤاکیا، سڵۆڤێنیا، ئیسپانیا، بریتانیا وە تورکیا. تورکیایش لە خۆرهەڵاتدا، گرنگترین بنکەی ناتۆ بووە لە ماوەی ئەم ٦٠ ساڵەی دواییدا، ئیتر هەر لە ململانێی هێزە سەربازیە گەورەکانی وەک ئەمریکاو سۆڤیەتەوە تا بە جەنگە وێرانکارەکانی ئەمریکا دەگات لە عێراق و ئەفگانستان. بۆیە ئەو جەنگە جەنگی ناتۆیە لە عەفرین دەگوزەرێت، نەک هەر تورکیا. ناتۆ بە بریارێک ئەو جەنگەی پێ ڕادەگیرێت، ئەگەر هەموو هێزەکانی نێو ئەو هاوپەیمانێتیە، بەرژەوەندیەکی ڕاستەوخۆیان لەو ئاگربارانەدا نەبێت. کۆمێنت
0 Comments
|