هەتا دێت شەپۆلەکانی خەباتی چینایەتی ئەم چەرخە لە جیهاندا، چڕتر دەبێتەوە، وە لە هەموو سەردەمێکی تر زیاتر، ئاسیاو ئەوروپاو ئەمریکا لێک نزیک دەخاتەوە. ئەو شەپۆلانە، هەر ڕۆژە لە گۆشەو کەنارێکی ئەم جیهانە دەدەن، لێرە پاشەکشە دەکەن و لەوێ سەرهەڵدەدەنەوە. تێکڕای ئەو خەباتە چینایەتیەش، پەرچەکرداری پرۆسەی کارو کەڵەکە بوونی سەرمایەو دەستگرتنن بەسەر کەرتی گشتی و گەشەی بەناو کەرتی تایبەتی کە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو قەیرانە ئابووری و پیشەسازیانەن بەردەوام لە قووڵبوونەوەو فراوان بووندان، دەرئەنجامی ژینگە دزێوەکەی ئەم سیستمەن کە لەسەر بە تاڵان بردنی هێزی کاری کرێکاران وەستاوە.
بەڵام سەرەڕای ئەو شەپۆلە توندو هەڵکشاوانەش، تا ئێستا کاردانەوەیەکی ڕاستەوخۆی پشتیوانیی ئینترناسیۆنالیستی بەرچاو ناکەوێ کە هاوئاهەنگیەک بێت لەگەڵ ئەو بزووتنەوانە. گەرچی ناوەڕۆکی داخوازی و خواست و داواکاریەکانی هەموویان لە هەموو شوێنێک، چون یەکن، وە یان خاڵی هاوبەشیان زۆرە. بەڵام لە بەرامبەردا، خواستی سیاسی و لۆکاڵی و چەق بەستوی بزووتنەوەکان، هەر خۆیانمان نیشان دەدەنەوە، بە ئاستێک کە جارجارە، ئاسۆو دوورنمای شکست و بێ هیوایی تیا بەدی دەکرێ.
بەڵام هەرچۆن بێت ئەوە ڕوونە لەلامان، داکشانی ئەو شەپۆلانە، وە تەنانەت شکست خواردنیشیان، شکستی شۆڕش نیە، بەڵکو شکستی ئەو نەرێتە لۆکاڵیانەیە کە تا ئێستاش، بزووتنەوەکان قەتیس دەکەن و هەوڵ دەدەن ببنەوە بە بەشێک لە بزووتنەوەی ڕیفۆرمخوازی، ئەمەش لە بناغەدا خواستە خۆجێیی و لۆکاڵیەکانەو بەردەوامیش، نەرێتی ناسیۆنالیستی و مەیلی چاکسازی لەو بزووتنەوە چینایەتیانەدا بەهێز دەکەن، ئەمەش کردەی ئەوانەیە، وا چاوەڕوانن دەسەڵات، خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵگا دابین بکات. ئەوانە هەرگیز تێناگەن لەوەی ئەم سیستمە لەسەر قەیران دەژی نەک چاکسازی کردن لە قەیراندا.
بە هەرحاڵ، ئەگەر بە چاوێکی مێژوویی لەو شکست و هەڵسانەوانەی بزووتنەوەکان بڕوانین، تێدەگەین ئەوانە مەشق و ڕاهێنانی مێژوویین لەسەر سەرەتاکانی شۆڕشە ئینترناسیۆنالیستیەکە. هەر ئەوەش بایەخ و گرنگیی هاوسۆزیی بزووتنەوەکە دەکاتە پێویستیەکی مێژویی لە لایەن هەموو لایەنگرانی ئەو بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەوە کە تا دێت فۆرمە ئینترناسیۆنالیستیەکەی ڕوونتر دەبینرێت. پێویستە لەسەرمان هەواڵ و چوونەپێشەوەو ئەزمونی هاوبەشی بزووتنەوەکە، وەک دەستکەوتێکی گەورەی خەباتی چینایەتی، بگەیەنین، ئەو ئەزمونەی بە کردەوە، دەبێتە هەوێنی هەوڵە ئینترناسیۆنالیستیەکان و پەراوێزخستنی سۆسیالیستە لۆکاڵیەکان کە لە بزووتنەوەی چەپگەرادا خۆیان دەخەنەڕوو، وە هیچ ئامانجێکیان لەبەردەمدا نیە ڕیفۆرمی دەسەڵات و جومگە شکاوەکانی نەبێت. ئێستا ئەو کاتەیە کە جیهانبینیەکی نوێ، دیدگایەکی ئینترناسیۆنالیستی، لەو بزووتنەوانەدا برەو بسێنێت. بەرەو پێشچوونی هەر شەپۆلێکیش لە شەپۆلەکانی خەباتی چینایەتی لە هەر گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا، کاریگەریی خۆی جێدەهێڵێت و دەبێتە بنچینەی خەباتێکی یەکگرتوو کە پێویستیە هەرە گەورەکەی جەنگی چینایەتیە.
بە هیوای هەوڵی هەموو لایەک بۆ بەگەڕخستی خەباتی ئینترناسیونالستی!