لە ٧ / ١ / ٢٠١٨ دا، لە ئنترنێتدا ١٣٨٤ جۆر دراوی ئەلەکترۆنی تۆمار کراوە بۆ مامەڵە، کڕین و فرۆشتن، دراوی جفرەدار (یان کریپتۆکەرێنسی). کۆنترینیان بیتکۆینە. جگە لەمانە، نموونەی تری ئەم دراوە بریتیە لە:
لەیتەکۆین Litecoin
نەیمکۆین Namecoin
سویفتکۆین Swiftcoin
بایتکۆین Bytecoin
وە ١٣٨٠ دانەی تریش.
بەڵام ئایا بیتکۆین کار لە بازاڕی سەرمایە دەکات وەک هەر دراوێکی لە سکەدراو؟
بیتکۆین کاتێک دەبێتە واقیعێکی فەرمی نێو کۆمەڵگای سەرمایەداری کە بتوانێت، کار لە هەڵبەزودابەزی نرخ بکات لە بازاڕەکاندا.
بیڵ گەیتس، خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی، کە یەکێکە لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان، لە دیدارێکدا، بەم جۆرە لەو باسە دەدوێت: بیتکۆین لە مامەڵە کردنی گەورەدا، بەکارهێنانی زەحمەتە.
هەر بەو واتایە، تا ئێستایش بیتکۆین، ڕێگایەکی نادیاری لە بەردەمدایە. واتە ئایا دەبێتە ئامرازی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕی سەرمایەدا؟
هەتا سەرمایە مابێت ئاڵوگۆڕ دەمێنێت، هەتا ئاڵوگۆڕیش مابێت ئامرازێکی ئاڵوگۆڕ پێویستە، ئیتر ئەمە کۆینی ڕۆمەکان بێت یان کۆینی ئەلەکترۆنی. لە سەرمایەداریدا بەرابەرێکی گشتی پێویستە بۆ ئاڵۆگۆڕ، ئیتر ئەگەر ئەو ئامرازە دیگیتالیزەیش بکرێت. ئەمە پێویستیەکی چینی موڵکدارە، پێویستی موڵکدارێتی تایبەتی.