بۆ تەواوی حیزب و ڕێکخراوە کۆمونیستیەکان
سەڵاوێکی شۆڕشگێڕانە
کۆمونیستەکان حیزبێکی جیاواز لە قازانج و بەرژەوەندی چینی کرێکار دروست ناکەن (مانیڤێستی پارتی کۆمونیست ) ئەگەر لە مێژووی کۆن و تازەی ئێراقدا ( ناوچەکە و جیهانیش ) هەموو ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی لەژێر ناوی کۆمونیست و چینی کرێکاردا دروست بوون بڕوایان بەم پەرەگرافەی مانیڤێستی پارتی کۆمونیستە ئەوا لە زووترین کاتدا حیزبەکانیان هەڵدەوەشێننەوە و بە بزوتنەوەی چینی کرێکارەوە پەیوەست دەبن !
ئەگەر حیزبەکانی ئێوە بۆ ئامانجی شۆڕشی سۆسیالیستی و هێنانە خوارەوەی بۆرژوازی لە دەسەڵات دروست بوون ئەوا ئێستا چینی کرێکار و خەڵکی مەحرومی کۆمەڵگا بەدژی سیاسەتەکانی بۆرژوازی جیهانی و محەلی پێش ئێوە کەوتوە و هەر خولانەوەیەکی ئێوە لەبازنەی مەحفەل و ڕێکخراوە حیزبیەکانی خۆتاندا وەستانەوەیە بە دژی ئەو ئەسڵەی مانیڤێست و ئیدیعایەک کە خۆتان بۆ دروستکردنی حیزب و ڕێکخراوی کۆمونیستی کردوتانە . بۆچی دەبێت حیزب و ڕێکخراوەکانتان هەڵوەشێننەوە ؟ ئەمە ئەوپرسیارەیە لەدوای خوێندنەوەی ئەو بەشەی سەرەوە لەئێمە یان خۆتانی دەکەن ، هەڵبەتە کردنی ئەم پرسیارە دەمانخاتە بەردەم وەڵامدانەوە و بەدوادا چوون ، هەربۆیە دەرکرێت هەریەک لە ئێوە بپرسێت بەم هەموو ڕێکخراو و حیزبەی ئێوە کەهەریەکەتان پێی وایە خۆی تاکە حیزب و ڕێکخراوی ئەسڵی کۆمونیستیە و تەنها ئەوتان دەتوانێت ڕابەرایەتی و پێشرەوایەتی چینی کرێکار و شۆڕشەکەی بکات (ئەمە لەکاتێکدا هەریەکەتان لەئاوازێک دەخوێنێت ) چۆن دەتوانن ئەم ڕابەرایەتیەی شۆڕش بکەن ؟ چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێش بەسیاسەت و هەڵوێستی کامەلاتان بڕوابکات و هەڵبژێرێت ؟ ئەمە ڕاستەو خۆ تەعبیرە لە بێکەڵکی تەواوی حیزب و گروپە سیاسی سەرو چینایەتیەکان ،با هەر ئیدیعاو نیەتێکیان هەبێت، چوونکە بزووتنەوەکە پێش حیزب کەوتوە وە ئەو هاوکێشە دیالێکتیکیە دەر دەخات کە ،حیزب بێ بزووتنەوە تەنها گروپی ڕادیکاڵ و چەپێکی تەریکە و بزووتنەوەش بێ حیزب تەنها شەبەحێکە وترس و خۆفێ دروست دەکات، بومەلەرزەیەکە لە دوای خۆیەوە ئاسەوارێکی وێرانکەر بەجێ دێڵێت . ئەمەش لە کاتێکایە بورژوازی بۆ هێشتنەوەی خۆی وەک سیستمی زاڵ ڕێگەی بردوەتە چۆنێتی وەبەرهێنانی سیاسی لە کارەسات ودیاردەکان دا و تەنانەت خوڵقاندنی کارەسات بۆیە شەبەحی شۆڕش و تەقینەوەی کۆمەڵایەتی ئەکرێت یەکێک لە مەیدانەکانی وەبەرهێنانی بێت بە پێی تێۆری چارەسەرکردن بە شۆک . بۆیە هەموو ئەو گروپانە ی کە خەتەرێکی وا هەست پێ دەکەن وبۆ ئەوەی نەبێتە هۆی تۆمارکردنی شکستێکی تر دەبێت بەو ئاقارەدا کار بکەن و ئەو خوێندنەوە بکەنە پلات فۆرم تا حەدی خۆ هەڵوەشانەوە خۆنەویست و کۆمۆنیزم ویست بوون بڕۆن بۆ پاڵپشتی نامەکەمان ئەم نوسراوەی خوارەوە دادەنێین . عزیز شریف ستاری چیمەنتۆ ئیبراهیم محمد بەرەو یەکگرتنەوەی سۆشیالیستەکان لە بزووتنەوەیەکی ئینترناسیۆنالیستیدا! کارل مارکس "لەکاتێکا هێشتا گەشەی چینەکانی تر، ڕێگایان بە پرۆلێتاریا نەدەدا دکتاتۆریەتی شۆڕشگێریی بگرێتەدەست، ئەوا ناچار بوو خۆی بخاتە باوەشی ئایدیۆلۆژیستەکانەوە بۆ ڕزگار بوون، باوەشی دامەزرێنەرانی تایەفە سۆشیالیستیەکان ... لە ڕێڕەوی شۆڕشدا، بارودۆخەکە بەخێرایی گەشەی کرد، بەجۆرێک کە دۆستەکانی ڕێفۆرم بە هەموو ڕەنگەکانیانەوە، وە توێژە ناوەندیەکانیش بە سادەترین داخوازیانەوە، ناچار بوون لە دەوری ئاڵای حیزبە هەرە سەرکێشەکان کۆببنەوە، لە دەوری ئاڵای سوور (النضال الطبقي في فرنسا ١٨٤٨-١٨٥٠). "ئینترناسیۆنالیزم" [کۆمەڵەی کارگەران] بۆیە دامەزرێنرا هەتا بتوانێت لە بری تایەفە سۆشیالیستیەکان و شێوە سۆشیالیستیەکان، ڕێکخراوێکی بەکردەوەی چینی کرێکار دابمەزرێنێت .. "ئینترناسیۆنالیزم" یش بەردەوام نەدەبوو، ئەگەر ئاراستەی مێژوو، جیهانی گروپچێتیی تێکوپێک نەشکاندایە. گەشەی گروپی سۆشیالیستی و گەشەی بزووتنەوەی ڕاستەقینەی چینی کرێکار، هەمیشە بە ئاراستەیەکی پێچەوانە بە یەکتر دەڕۆن. وە مادام -لە باری مێژووییەوە- گروپەکان بیانووی بوونی خۆیانیان هەیە، ئەوا هێشتا چینی کریکار، وەک بزووتنەوەیەکی مێژوویی سەربەخۆ، کامڵ نەبووە. وە ئەو چینە ناگاتە ئاستی کامڵ بوون، هەموو گروپەکان لە جەوهەریاندا دەبنە کۆنەپەرست. لەگەڵ ئەوەیشدا، لە مێژووی ئینترناسیۆنالیزمدا ئەم ڕووداوە لە هەموو شوێنێک دووبارە دەبێتەوە. وە لەگەڵ ئەوەی سەردەمی گروپ بەسەرچووە، کەچی گروپ هەردەم هەوڵی دامەزراندنەوەی خۆی و بەردەوام بوونیش دەداتەوە لەنێو ڕەحمی شێوە نوێکاندا. هەموو مێژووی "ئینترناسیۆنالیزم" یش تێکۆشانێکی نەپچڕاو بوو لە "ئەنجوومەنی گشتیەوە" دژی گروپچێتی و هەوڵی درێژەدانیان بە مانەوە دژی بزووتنەوەی بەکردەوەی چینی کارگەر تەنانەت لە نێو "ئینترناسیۆنالیزم" یشدا (مارکس، مراسلات، ل : ١٣٦). " ئامانجی کۆمەڵەی کارگەران، یەکخستنی بزووتنەوەی خۆبەخۆی چینی کارگەرو ئاراستە کردنێتی لە ڕێڕەوێکی هاوبەشدا، بەڵام هەرگیز ئامانجی ئەوە نیە هیچ عەقیدەیەک بسەپێنێت بەسەر ئەو چینەدا" (كارل ماركس، تعليمات الى مندوبي المجلس المركزي المؤقت للجمعية العالمية، مختارات، المجلد 2، لاپەڕە ٩١). سەرکەوتنی بزووتنەوەی کارگەرانیش لە هیچ ووڵاتێکدا سەرکەوتوو نابێت بە هێزی یەکگرتنی خودی ئەو چینە خۆی و ڕێکخراوبوونی نەبێت" (النظام الداخلي العام لجمعية الشغيلة العالمية، مختارات، المجلد 2، لاپەڕە ١٥).
ئەمەیە بانگەوازی هەمیشە زیندووی سۆشیالیستەکان بۆ دژایەتی گروپچێتی و تاقمگەرێتی و یەکگرتنەوە بە ئامانجی هەڵسووڕان لە نێو بزووتنەوەی پرۆلێتاریادا، ئەو بزووتنەوەیەی لە هیچ گروپ و حیزبێکدا تەعبیر لە خۆی ناکات، ئەو بزووتنەوەیەی لە پشت قەیرانە ئابووریەکانی جیهانەوە، گۆی زەویی هێناوەتەوە یەک و دەیسەلمێنێت بزووتنەوەی پرۆلێتاریا بزووتنەوەیەکی ئینترناسیۆنالیستیە، ئەرکە مێژووییەکەیشی ئینترناسیۆنالیستیە نەک ئەرکی گروپێک و دەستەوتاقمێک و حیزبێک. بەرەو یەکگرتنەوەی سۆشیالیستەکان لە بزووتنەوەیەکی ئینترناسیۆنالیستیدا!