1 / 3 / 2018
هاوڕێ عەلاء ئەحمەدی دەپرسێت: بانکی جیهانی و ووڵاتانی یاریدەدەر چیەو ڕۆڵیان چیە؟ کێ سوودمەندە لە قەرزو یارمەتیەکانی ئەو بانکە؟
www.worldbank.org
بۆچی بانکی جیهانی دامەزرێنرا؟
لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووهەمدا، گەلێ ڕێکخراوی جیهانی و دامودەزگای دارایی دامەزرێنرا، ئەمەیش بە ئامانجی پتەو کردنی ئابووریی سەرمایەداریی و سەقامگیر کردنی و دوورخستنەوەی لە قەیرانەکان و کۆمەکی دارایی بەو ووڵاتانەی گیرۆدەی دەستی قەیران دەبنەوە. بانکی جیهانی، یەکێک بوو لەو ڕێکخراوە جیهانیانەو مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٤٤. ئەرکی ئەو بانکەیش گوایە بریتیە لە: بیناکردنەوە، گەشەپێدان، لێکۆڵینەوە لە ئابووریی جیهانی، چاودێری ئابووریی ووڵاتان، ئامۆژگاریی ووڵاتان، کەم کردنەوەی هەژاری و بێکاری، پاراستنی ژینگە، پەیدا کردنی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ دانیشتوان، چاککردنی شوێنی ژیان و گوزەران، ڕێگاوبان، قوتابخانە، خەستەخانە، پیشەسازی، کشتوکاڵ، مۆدێرن کردنی سیستمی دارایی ووڵاتان، ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەکان، واتە بە گشتی، گوایە ئەرکی ئەو بانکە کە ١٨٩ ووڵات ئەندامە تیایا، پێشخستنی بونیانی ئابووریە. کۆمەک و گەشەپێدانیش؛ لە ڕێی قەرزەوەیە بەم ووڵات و ئەو کۆمپانیا بە سوودێکی کەم.
سەرچاوەی دارایی بانکی جیهانی چیە؟
پارەی ئەو بانکە لە گەلێ سەرچاوەوە دەستدەکەوێت، وەک: سوودی ئەو قەرزەی دەدرێتە ووڵاتان، فرۆشتنی پشکی بانکی، فرۆشتنی قۆنتەرات بە وەبەرهێنەرە جیهانیەکان، بازرگانی کردنی بانکی جیهانی خۆی لە هەموو شوێنێکی جیهاندا.
بانکی جیهانی چی کرد؟
لە سەدەی ڕابووردوودا، هێزی وەبەرهێنان و قەرزدانی ئەو بانکە، بەتایبەت دوای وێرانکاریەکانی جەنگی جیهانی دووهەم، بوونی بازاڕ بوو لە جیهاندا، لەپێشیانەوە بازاڕی فراوانی ووڵاتانی وەک چین، هیندستان وە کیشوەری ئەفریقیا. بۆیە وەبەرهێنانەکانی بانکی جیهانی، لە ١٩٥٥ هەتا ٢٠١٣، زۆر بە باشی چووە پێشەوە. بەڵام لەگەڵ تێربوونی ئەو بازاڕە گەورانەدا -چین و هیندستان-، ئیتر سەرلەنوێ هاوکێشەکان پێچەوانە بوونەوە.
سەرمایەداریی لەسەر بنەمای سیستمی ڕکابەری وەستاوە، ئەو سیستمەیش، هەرگیز حیساب بۆ گۆڕانی بازاڕی جیهانی و بەر تەسک بوونەوەی ناوبەناوی ناکات کە دەرئەنجامی بەرزبوونەوەی بەهای سەرمایەی نەگۆڕ خۆیەتی، بەتایبەت پێشکەوتنی ئامێرو تەکنۆلۆژیا کە سەراپای پلانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان ڕادەگرێت و پلانەکان هەڵدەوەشێنەوەو گفتی لەناوبردنی هەژاری و بێکاری، دەکاتە گفتی کەم کردنەوەی هەژاری و بێکاری و لەوەیشدا شکستێکی تەواو دەهێنێت. هەر بۆیە هەموو گفتێکی ئەو بانکەو هەموو ئەو دەوڵەتانەیشی سوومەند بوون لەو بانکە، دەبێتەوە بە درۆ گەورەکەی ئابووریزانانی سەرمایەداری: "سامانی سروشت بەش ناکات، بۆیە ناتوانین هەژاری و بێکاری لەناو ببەین!".
سیستمی ڕکابەریی سەرمایەداریی، سروشتێکی ناجێگیرو ناسەقامگیر دەداتە ئابووریی جیهانی، ئیتر با هەموو ساڵێک، بەرنامەو ڕێکەوتننامەو پێشنیارو پلانی بانکی نێو دەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی تری کۆمەڵگای سەرمایەداری، وەک یەکێتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەدان گفتی درۆ بدەن بە سبەینێیەکی باشتر، بازاڕی سەرمایە تا دێت بەر تەسک تر دەبێتەوەو ئەو سبەینێیە هەر نایەت، بەڵکو دەردە کۆمەڵایەتیەکان، تا دێت جیهان و هەموو مرۆڤایەتی بە هیلاکتر دەبەن، جەنگ لە دوای جەنگ، هەژاری و بێکای و برسێتی و دەربەدەری زیاتر دەکەن، قەیرانەکان هەموو خزمەتگوزاریەکان دەکەنە زیادە. وە لە واقیعی حاڵدا، هیچ هێزێک نیە بتوانێت ڕێکخستنێک لە سیستمی سەرمایەداریدا دروست بکات کە تووشی ئەم دەردانە نەبێت. ئەو دەردانە، نەخۆشیە زکماکەکانی سەرمایەدارین؛ سەرمایەداری بەو دەردانەوە لە دایک بووەو بەبێ مردنیشی، ئەو دەردانە لە کۆڵ مرۆڤایەتی نابنەوە. بەبێ گۆڕینی سیستمی ڕکابەریی بەرهەمهێنان بە سیستمیکی هەرەوەزکاریی ئینسانی و سیستمی هاوبەشێتی لە کەرەسەکانی بەرهەمهێناندا، سیستمی سۆشیالیستی، هەرگیز ئەو دەردانە یەخەی جیهان بەرنادەن. بۆ نموونە: یەکێک لە ئەرکەکانی بانکی جیهانی، بەرەنگاربوونەوەی گەرم بوون و تێکچوونی کەش و هەوای سەر زەویە. ئەو تێکچوونە بەرهەمی پیشەسازیە لە پێناوی قازانجدا. بانکی جیهانییش بۆ خزمەتی ئەو پیشەسازیە سەرمایەداریە دروستکراوە، ئیتر چۆن ئەو بانکە دەتوانێت بەشدارییش بکات لە لەناوبردنی ئەو هۆکارانەدا کە جیهانیان بەم دەردە بردووە؟
تەنها چارەسەر، ژیانێکی کۆمۆنیە، ئەو ژیانەی سیستمێکی هەرەوەزکاری دەخاتە جێگای سیستمی ڕکابەری.