My Internet Pages


​مێژووی هەرەوەزکاریەکانی سەدەی نۆزدەهەم


​مێژووی ئەنجوومەنە کارگەریەکان: ١٩٠٥، ١٩١٧ - ١٩٢٣، ١٩٥٣ -١٩٨٠​

  1. کۆمیتە کارگەریەکان               مجالس الشغيلة              Workers' Councils
شۆڕشی ئەڵمانیا ١٩١٨ / ڤیدیۆ
​شۆڕشی شوباتی ڕووسیا ١٩١٧ / ڤیدیۆ
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • ئەنجوومەنە کارگەریەکان و هەرەوەزکاریەکا
  • پەیوەندی
:نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم​
دوای شۆڕشی کۆمۆنە، قورسایی شۆڕش بە شێوەیەکی وەختی، ئەوروپای جێدەهێڵێت و بەرەوڕووی ڕووسیا دەبێتەوە. 

کۆمیتە کارگەریەکانی ڕووسیا: ١٩٠٥

ڕەگی مێژوویی یەکەمین کۆمیتەی کرێکاری - کە بە سۆڤیەتە کرێکاریەکان ناسراوە، دەگەڕێتەوە سەر شۆڕشی ڕووسی یەکەم لە ناوچەی ئیڤانۆڤۆ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیدا بە ناوی کۆمیتەی ئیڤانۆڤۆ-سۆڤیەتی ئیڤانۆڤۆ: مانگی ٥ / ١٩٠٥. هەرچەندە یەکێک لە ئەنارکیستەکان بە ناوی ڤۆلین دەڵێت: مێژووی سۆڤیەتەکان دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ١ / ١٩٠٥ لە سانت پترسبۆرگ

لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیدا، ئەنجوومەنی دەوڵەت (شورای دەوڵەت)، لە ١٨١٠ هەتا ١٩١٧ درێژەی کێشاوە. لە ١٩٠٥ بە دواوە، زاراوەی ئەنجوومەنە کرێکاریەکان، شان بەشانی ئەنجوومەنی دەوڵەت و دژ بە هەموو فۆرمێکی دەوڵەت، برەوی سەندووە.

لە ساڵی ١٩٠٥ دا، کاتێک جەنگی ڕووسی-یابانی (١٩٠٤-١٩٠٥) دەتەقێتەوە، کرێکارانی پیشەسازیی، دەستدەکەن بە خۆپیشاندان و مانگرتن. وە هەر لەو بزووتنەوەیەوە، ئەنجوومەنە کرێکاریە سەربەخۆکان لە دایک دەبن. وە زۆر بە خێرایی هەموو ناوچە پیشەسازیەکانی ڕووسیا دەگرێتەوە. ئەو کۆمیتە کرێکاریانە، وەک ڕێکخراوی شۆڕشگێری پرۆلێتاریا، لەگەڵ ڕاپەڕیندا لە دایک دەبن و لە کارگەکان و زەویەکانەوە سەردەردەهێنن و لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٠٥ وون دەبن. لە سەرەتای ١٩١٧ دا، سەرلەنوێ، وەک دەرئەنجامی ڕاپەڕینی شوبات دەردەکەونەوە.
Picture
ئەنجومەنی کرێکاران ١٩٠٥

​کۆمیتەکانی کارگەران ١٩١٧ - ١٩٢٣
ئیتالیا ١٩٢٠
هەنگاریا ١٩١٩
ئەڵمانیا ١٩١٨
​ئۆکرانیا ١٩١٧
ڕووسیا ١٩١٧

١٠٠ ساڵی تەواو بەسەر کۆمیتە کارگەریەکانی١٩١٧-١٩٢٣ دا

​لە دەمەدەمی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەمدا، وە وەک دەرئەنجامی ئەو برسێتیە گەورانەی کارەساتێکی ئینسانی ترسناکیان بەدوای خۆیاندا دەهێنا لە هەموو جیهاندا، ڕاپەڕینە کارگەریەکان لە هەموو شوێنێک سەریان دەرهێنایەوە. کارگەران کەوتنە مارشێکی ئینترناسیۆنالیستی بەرەو داگیرکردنی موڵکی تایبەتی برجوازیەت لە ڕێگای دەستبەراگرتنی (کارگە) و (زەوی) ە گەورەکانەوە لە هەموو شوێنێک، وە دامەزراندنی کۆمیتە کارگەریە هەڵبژێردراوە سەربەخۆکان تیایاندا.
شۆڕشە مەجالیسیەکەی ١٩١٧، شەپۆلێکی شۆڕشگێریی ئەوەندە گەورەو مەترسیداری بەدوای خۆیدا بەکێش کرد کە هەر ڕاستەوخۆ، کۆتایی بە جەنگی ڕکابەری سەرمایەداریی جیهانی هێنا. وە لە ڕووسیاو ئۆکرانیاوە درێژ بووەوە بەرەو قووڵایی ئەوروپا و بە ئەڵمانیا و نەمسا و هەنگاریادا تێپەڕی و گەیشتە ئیتالیا. ئەو شۆڕشە ٧ ساڵی تەواو درێژەی کێشا.

:نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم


​کۆمیتە شۆڕشگێریە کارگەریەکانی ئەوروپای خۆرهەڵات ١٩٥٣ - ١٩٨٠

پۆڵۆنیا ١٩٧٠ و ١٩٨٠ / ڤیدیۆ
چیکسلۆفاکیا ١٩٦٨ / ڤیدیۆ
هەنگاریا  ١٩٥٦ / ڤیدیۆ
ئەڵمانیای خۆرهەڵات  ١٩٥٣ / ڤیدیۆ

ئەم بابەتانە داگرە
شۆڕشی_هەنگاریا.pdf
File Size: 279 kb
File Type: pdf
Download File

ڕاپەڕینی هەنگاریا ١٩٥٦
ڕاپەڕینی_پۆڵۆنیا_١٩٨٠.pdf
File Size: 199 kb
File Type: pdf
Download File

ڕاپەڕینەکانی پۆڵۆنیا ١٩٧٠، ١٩٨٠


​جیاوازیی نێوان کۆمۆنەو کۆمیتە کارگەریەکان

لە هەموو شوێنێک و لە هەموو سەردەمێکدا، کۆمیتە کرێکاریەکان هەمان ئامانجی مێژوویی کۆمۆنەیان لە بەردەمدا بووە: دەستبەسەراگرتنی موڵکدارێتی تایبەتی لە کارگە و زەوی. بەڵام بە بەراوورد لەگەڵ کۆمۆنە، لاوازیی کۆمیتە کرێکاریەکان ئەوە بووە کە دەستی بۆ ئیدارە نەبردووە لەسەر ئاستی کۆمەڵگا، بۆیە هەروەک ڕێکخراوی شۆڕشگێریی پرۆلێتاریا ماوەتەوە، ئەمە ئەگەرچی خاوەنی هێزی سەربازی خۆی بووەو بە فراوانی برەوی بە بزووتنەوەکەی داوە

ئەنتۆن پانیکۆک دەربارەی شۆڕشی سۆڤێتی ئەڵمانی لە قۆناغی یەکەمیدا لە ١٩١٨ دا دەنووسێت: "
سەرباری هێزی دژە شۆڕش، شۆڕش بە هەموو شوێنێکی ئەڵمانیادا بڵاوەی دەکرد بە هەموو ووڵاتدا، ئەنجوومەنە کارگەریەکانی کرێکاران و سەربازەکان دادەمەزرێنران و کۆنترۆڵی هەموو شتێکیان دەگرتە دەست، پۆلیس لە شەقامەکاندا وون بووبوو، بزووتنەوەکە درێژدەبووەوە تا بەرەی جەنگ لە خۆرئاوادا، ویلهێلم [سیزەری ئەلمانیا] هەڵدێت بەرەو هۆڵەندا. وە لەگەڵ نەبوونی هیچ بەرگریەکدا، یان کەمبوونەوەی بەرگری، بەرەو سەرکەوتن دەچوو. ئەمە دەلیلی هەرەسی سیستمی کۆن بوو، ئەو سیستمەی هیچ لایەنگیریەکی جەماوەریی نەمابوو کاتێک کە جەنگ گەیشتبووە دواین لووتکەی و تێشکانە سەربازیەکان لە ترسی خەڵکیان کەم کردبۆوە. ئا ئەم حاڵەتەی بەرەو کڵپەسەندن دەچوو، بووەبووە پریشکێک و بە هەموو لایەکدا بڵاوەی دەکردو هەموو بارودۆخێکی نهێنی ئامادە دەکرد بۆ ڕاپەڕینێکی چەکدارانەی چەندان گروپی سەربەخۆ. وە لە پێناوی ڕووخاندنی دەسەڵاتدا، دەبێت ڕێکخستنی حکومەتی کۆن و بیرۆکراسیەتی کۆن بشکێنرێت، وە هێزی ڕێکخراوی کاتیی جەماوەر بکرێتە هێزێکی هەمیشەیی. ئا ئەمە لە پاریسی ساڵی ١٨٧١ دا لە کۆمۆنەو لە ڕووسیایشدا لە سۆڤیەتەکاندا ڕوویدا. لە ئەڵمانیایشدا، کرێکاران، وێنەی هەمان ئەو ڕێکخراوەیان دامەزراند کە لە ڕووسیادا سەریهەڵدا، واتە ئەنجوومەنەکانی کرێکاران و سەربازەکان. ئەو ئەنجوومەنانە هێزێکی ڕاستەوخۆیان بە شۆڕش دەبەخشی و دەبوونە هۆی یەکەمین سەرکەوتنی خێرای شۆڕش، بەڵام ئەوان تا ئێستایش نازانن چی دەکەن، چیان دەوێت، بەڵام لە بووندان -پرۆگرامەکەیان نا، بەڵکو بوونی خودی خۆیان، بایەخێکی شۆڕشگێریی هەیە. ئەمانە هێشتا گیرۆدەی وەهمی پەرلەمانتاریزمن، تیایاندایە پێشنیاری جوان دەکات بۆ بونیادنانی بەرهەمهێنانی سۆشیالیستی لەسەر بنەمای پیشەسازی و کشتوکاڵی گەورە، بەڵام ئەوان نازانن سۆشیالیزم خۆماڵی کردنی پیشەسازی نیە، بەڵکو هێزی پرۆلێتاریایە، دەرئەنجام وادەزانن مەسەلەکە دەوڵەتی سۆشیالیستیە -ئەم شتانەیش هیچی لە کتێبەکانی کاوتسکیدا نابینرێن. لە بەرامبەر سەربەخۆکانیشدا، ئابووریزانەکان، هەر لە سەردەمی جەنگەوە، پرۆژەیەکی فراوانیان خستۆتەڕوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سۆشیالیستی کە ناوی "سەرمایەداریی دەوڵەت" ی لێ نراوە"
 Anton Pannekoek 1918
،The German Revolution -First Stage

مێژووی هەرەوەزکاریەکانی سەدەی نۆزدەهەم

​
مێژووی بزووتنەوەی هەرەوەزکاری دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەهەمی ئەوروپا، ئەمە ئەگەرچی پێشینە مێژووییەکەیان دەگەڕیتەوە بۆ سەدەی هەژدەهەم لە ئەوروپا و ئەمریکادا، بۆ ئەو سەردەمەی پیشەسازیی لەبرەوێکی فراواندا بووە، بە پلەی یەکەم لە بەریتانیا و فەرەنسادا. شۆڕشی پیشەسازی لەلایەک کرێکارانی گرد کردۆتەوە لەژێر سەقفێکدا و لەلایەکی تریشەوە مەترسیی لەسەر بژێوییان دروستکرد کردووە بەهۆی داخستنی هەژاریەکی بەرفراوانەوە لەنێویاندا. بۆیە هەر بەشێوەیەکی سروشتی، پاڵی بە بزووتنەوە کرێکاری و کۆمەڵایەتییەکانەوە ناوە بەرەو پێکهێنانی هەرەوەزکاریەکان. سەدەی نۆزدەهەم پڕە لەو هەرەوەزکاریانە: هەتا ساڵی ١٨٣٠ سەدان هەرەوەزکاری دادەمەزرێنرێن. بەڵام زۆربەیان هەر لە ماوەی ١٠ ساڵدا، شکستی تەواو دەهێنن. هەندێکیشیان دەبنە کۆمپانیا و تا ئێستایش دەژین. چەند کۆمەڵەیەک لەوانە کە لە ئەمریکادا ماون، لە ئێستادا زیاتر لە ٢٩ هەزار هاوپشکیان هەیە، ٢ ملیۆن کەسیان دامەزراندووە، داهاتی ساڵانەیان زیاتر لە ٦٥٢ ملیار دۆلارە. بۆیە بایەخی ئەمانە هەر لەسەرەتاوە، بایەخی بانکی قەرزدانیان بەرزکردەوە بەم هەرەوەزکاریانە لە ئەڵمانیا و دواتریش لە ئەمریکادا. لە بەریتانیاشدا، هەرەوەزکاریەکان لە سەرەتای سەدەی بیستدا، حیزبی هەرەوەزکارییان پێکهێنا بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەندامانی هەرەوەزکاریەکان لە پەرلەماندا. دواین ئامانجی ئەو هەرەوەزکاریانەیش، خۆڕزگارکردنی ئەم یان ئەو گروپی کرێکاران بووە لە دەست هەژاری لەڕێگای چاندنی خۆراکی پێویست و دروستکردنی جلوبەرگ و بازاڕی تایبەت بە خۆیانەوە. ئەو بیرۆکانە بەتایبەتی لە سکۆتلەندەدا پراکتیزە دەکران. ڕۆبێرت ئۆینیش (١٧٧١-١٨٥٨) کە ناسراوە بە باوکی بزووتنەوەی هەرەوەزکاری، بێهودە دەکەوێتە بەکارهێنانی سەرمایە و سامانەکەی خۆی بۆ دامەزراندنی ئەو هەرەوەزکاریانەی کە هەر بەخێرایی کۆتاییان پێدەهات یان سەرمایەداری هەڵیدەلوشین و دەیخستنە ڕیزی کۆمپانیا بازرگانیەکان. دکتۆر ویلیام کینگیش (١٧٨٦-١٨٦٥) بیرۆکەکانی ئۆینی وەرگرت و زیاتر کارا و پراکتیکیی کردن. مانگانەیش گۆڤارێکی دەوری بە ناوی (هەرەوەزکاری) دەردەکرد، کە یەکەم چاپی لە ١ ی ئایاری ١٨٢٨ دا دەرچووە. ئەمەش تێکەڵەیەک بووە لە ئامۆژگاری سەبارەت بە بەڕێوەبردنی هەرەوەزکاریەکان.
هەرەوەزکاریەکانی سەدەی نۆزدەهەم بوونە کەرتێکی ئابووریی لە شێوازی بەرهەمهێنانی برجوازیدا. مارکس واتەنی: "نوێنەرانی چینە دەسەڵاتدارەکانیش -کە ژمارەشیان زۆرە- زیرەکی خۆیان بەفریایان کەوتووە و ئەوانیش دەرکی ئەوەیان کردووە کە ئەم بارودۆخەی ئێستایان زۆر درێژە ناکێشێت بەبێ بەرهەمهێنانی هەرەوەزکاری" (مارکس، الحرب الأهلية في فرنسا). (کۆمەڵەی کارگەرانی جیهان) یش لە زاری مارکسەوە ڕایدەگەیەنێت: "سیستمی هەرەوەزکاریی ناتوانێت ڕۆژێ لە ڕۆژان، کۆمەڵگای سەرمایەداریی بگۆڕێت، ئەگەر لەم فۆرمە باڵاکورتەی دەرنەچێت ....  بۆ گۆڕینی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی بۆ یەک سیستم، فراوان و یەکگرتوو لە کاری ئازادانەی هەرەوەزکاریدا، دەبێت گۆڕانکاریەکی کۆمەڵایەتی گشتیی ڕووبدات، دەبێت بنچینەی سیستمی کۆمەڵایەتی بگۆڕدرێت" (بەیانی کۆمەڵەی کارگەران/جمعية الشغيلة). شۆڕشی کۆمۆنە جیاوازیی هەرەوەزکاریە سەرمایەداریە کورتەباڵاکان و هەرەوەزکاریە سۆشیالیستیەکانی نیشاندا. لە دەرسەکانی کۆمۆنەوە تێدەگەین کە بەرهەمهێنانی هەرەوەزکاریانە دەبێت بەپێی نەخشەیەکی هاوبەش بێت و لەسەر بنەمای دابینکردنی پێداویستیی ئەندامانی کۆمەڵ بێت نەک کوێرانە بەرهەم فڕێ بدرێتە بازاڕەوە، دەبێت خۆبەڕیوەبردن سەروەر بێت لە ڕێکخستنیاندا. ئا بەو شێوەیەیە ئاژاوەی بەرهەمهێنان و یاسای قەیرانە دەوریەکان دەوەستێنرێت. مارکس واتەنی "ئەمەیش سەرکەوتنی حەتمی دەبێت بەسەر بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا – جا ئەی سەروەرەکان، لێتان دەپرسین، ئایا ئەمە کۆمۆنیزم نیە کۆمۆنیزمێکی (تەواو مومکین)؟" (مارکس، الحرب الأهلية في فرنسا)

​سەرچاوەکان:
https://web.archive.org/web/20120111091547/http://www.usaskstudies.coop/pdf-files/Rochdale.pdf
https://resources.uwcc.wisc.edu/History_of_Cooperatives.pdf
https://web.archive.org/web/20130521074536/http://archiveshub.ac.uk/features/hullhistory-womenscooperativeguild.html
 

شۆڕشی کۆمۆنە


​ڕاپەڕینی ئیسپانیا ١٩٣٦


نووسینەکانی
​کارل مارکس داگرە


سۆشیالیستەکان
Picture

    بۆ ئاگادار بوونی بەردەوامت لە ئەپدەیتی ئەم سایتە، ئیمەیڵەکەت ڕەوانە بکە.

Subscribe to Newsletter

ڕۆڵی سۆشیالیستەکان لەم مارشە ئینترناسیۆنالیستیە نوێیەدا

خۆپیشاندانەکانی سوید ٢٠٠١


دین و فەلسەفە لە​ هیگڵیانیزمدا
قوتابخانەی فرانکفۆرت و تیۆری ڕەخنەیی

Picture
داگرتن
www.myinternetpages.com
ئەرشیفی شۆڕشەکان
   Contact      پەیوەندی

  • لاپەڕەی سەرەکی
  • ئەنجوومەنە کارگەریەکان و هەرەوەزکاریەکا
  • پەیوەندی