ئەمریکاو ئەوروپا بەرەو جەنگێکی بازرگانی فراوان
کارل مارکس بە هەڵەدا نەچووە کاتێک دەڵێت: تا ئەوکاتەی هەموو شتێک بە باشی دەڕوات بەڕێوە، ڕکابەری، ڕۆڵی پەیوەندیەکی برایانە دەگێڕێت لە نێو چینی سەرمایەداردا: ئەم چینە، بەکۆمەڵ، دەستکەوتە هاوبەشەکەیان بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ ئەو سەرمایەیەدا دابەش دەکەن کە خستوویانەتەگەڕ. بەڵام باسکردن لە دابەشکردنی قازانج کۆتایی نایەت، باسی دابەشکردنی زیانەکان دێنە پێشەوەو ئیتر هەریەکەیش لە لای خۆیەوە، تا بتوانێت، هەوڵی کەمکردنەوەی بەشی خۆی لەو زیانە دەدات و دەیخاتە سەر دراوسێکەی. سەبارەت بە چینی سەرمایەدار، زیان حەتمیە. بەڵام ئەو بەشەی هەر تاکێکی سەرمایەداریی بەری دەکەوێت و دەشبێت بەری بکەوێت، ئەوە لەسەر هێزو فڕوفێڵ وەستاوە، وە ئیتر ڕکابەری دەبێتە شەڕی نێوان چەند برایەکی دوژمن بە یەک (کارل مارکس، کتێبی سەرمایە).
ئا ئەمەیە حاڵی سیستمە نەخۆشەکە، ئەو سیستمەی ناوبەناو، وە هەر بە شێوەیەکی دەوری، تووشی ئەم ناهاوسەنگیە دەبێتەوە لەسەر ئاستی جیهانی. ئەوەتا نەک هەر ئێران، بەڵکو تەنانەت هەموو هاوپەیمانەکانی ئەمریکا خۆی، ڕووبەڕووی هێرشی گومرگیی ئەمریکا بوونەتەوە. یەکێتی ئەوروپایش، یەکەمین هێرشی پێچەوانە دەکاتە سەر ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئەمە سەرباری ئارەزووی هەڵوەشاندنەوەی بازرگانی ئازادو دووقۆڵی نێوان کەنەداو ئەمریکا وە مەکسیک و ئەمریکا. هەردوو کەنەداو مەکسیک، بە توندی ڕۆحی تۆڵەی گومرگی، هانیان دەدات دژی ئەمریکا. وە هەر لەو هێرشە بازرگانیە هەمەجۆرانەی ترەمپدا، وەزیری بازرگانی ئەمریکا گەیشتە چین بۆ بەردەوام بوون لە گفتوگۆ لەسەر ئەو ساردیەی کەوتۆتە نێوانیان. ترەمپیش هەڕەشەی ئەوە دەکات کە گومرگ خستنە سەر شتومەکی چین؛ تا ئاستی ٥٠ ملیار دۆلار بەرز دەکاتەوە.
لەم جەنگە بازرگانیەدا، یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: ئەمریکا خەریکی یاریەکی مەترسیدارە؛ لە کاتێکا کە بەشێوەیەکی نایاسایی، گومرگ دەخاتە سەر ئاسن و پۆڵا و ئەمنیۆمی ئەوروپی. وە بە ترەمپ دەڵێن: دەبێت ووریا بێت لەوەی ئەم کارە، دەرئەنجامێکی خراپی دەبێت بۆ سستتر کردنی ئابووری ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپاو بەکاربەرانی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. وە هەر ئێستایش، یەکێتی ئەوروپا، لیستەیەکی ١٠ لاپەڕەیی ئامادە کردووە بۆ گومرگ خستنە سەر کاڵای ئەمریکی، ئیتر هەر لە مۆتۆرسایکڵەوە تا ویسکی، وە بە ئاشکرا دەڵێن: ئێمە ناتوانین هەروا ئەم بریارە گومرگیە وەربگرین و لە ئاستیشیدا بێدەنگ بین.
ترمپیش لە لایەنی خۆیەوە دەڵێت: ئابووری ئەمریکا بەهێزە بۆ ئەم مامەڵە کردنەی تۆڵەسێنەرانی گومرگ و ترسی دوورکەوتنەوەی هاوپەیمانە دبلۆماسیەکانمان. ئەوان هاوپەیمانمانن، بەڵام بەکارمان دێنن. وە لە وەڵامی سەرۆکی فەرەنسایشدا، ترەمپ دەڵێت: ئەمریکا ناچارە بە پارسەنگ گرتنەوەی بازرگانی لەگەڵ بازرگانی یەکێتی ئەوروپادا.
ئا بەوجۆرە دەبینین، ئەم جەنگە بازرگانیە، دەرئەنجامی تێکچوونێکی بێ ئەندازەی پارسەنگی ئابووریی ئەمریکایە تا ئەو ئاستەی ئەمریکا، بکەوێتە جەنگێکی ئاشکرای بازرگانیەوە؛ نەک هەر لەگەڵ چین، ئێران، کۆریا، بەڵکو تەنانەت لەگەڵ هاوپەیمانەکانیشیدا.
لە ساڵی ١٩١٧ دا، مەکسیک و کەنەداو یەکێتی ئەوروپا پێکەوە، بەهای ٢٣ ملیارد دۆلاریان لە ئاسن و پۆڵاو ئەلەمنیۆم هەناردەی ئەمریکا کردووە، بەشی ئەوروپا لەو مەبلەغە، ٥ ملیارو ٢٠٠ ملیۆنە لە هەناردەی ئاسن و پۆڵا؛ وە ٢ ملیارو ١٠٠ ملیۆنە لە هەناردەی ئەلەمنیۆم، ئەمە لەکاتێکا بەشی ئەمریکا لە هەناردەی ئاسن و پۆڵا بۆ ئەوروپا، تەنها ١ ملیارو ٢٠٠ ملیۆنەو ئەلەمنیۆمیش ١ ملیارو ١٠٠ ملیۆنە (سەرچاوە: بی. بی. سی نیوز)*. واتە پارسەنگی بازرگانی ئەمریکا ئێجگار کورتی هێناوە بە بەراوورد لەگەڵ پارسەنگی بازرگانی ئەوروپادا، پارسەنگی نێوان هەناردەو هاوردە. ئەمەیش تا دێت باری ئابووری ئەمریکاو بەویشەوە بارودۆخی جیهان تێکڕا، بەرەو خراپتر بوون دەبات، ئیتر ئەمە هەر لە زیادبوونی بێکاری و گرانیەوە تا بە جەنگی ڕکابەریی نێوان سەرمایەداران دەگات لە پێناوی بڵاوکردنەوەی نفوزو دەستگرتن بەسەر شوێنە گرنگەکانی بازاڕی جیهانیدا. بەڵام پێدەچێت، نە جەنگی بازرگانی و نە جەنگی عەسکەریی نێوان سەرمایەداران، هیچ لە بارودۆخی ئابوورییان ناگۆڕێت و چارەسەری نەخۆشیە زکماکەکەیان ناکات: قەیرانی ئابووری! ئەو قەیرانەی تەنها یەک سیستم هەیە بتوانێت کۆتایی پێ بهێنێت لە بەرژەوەندی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا: سیستمی کۆمۆنی لە بەرهەمهێنان و دابەش کردندا، سیستمی ژیانێکی هەرەوەزکاری!
*
www.bbc.com/news/business-44324565