:نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم
دوای شۆڕشی کۆمۆنە، قورسایی شۆڕش بە شێوەیەکی وەختی، ئەوروپای جێدەهێڵێت و بەرەوڕووی ڕووسیا دەبێتەوە.
کۆمیتە شۆڕشگێرەکانی ڕووسیا ١٩٠٥ ڕەگی مێژوویی یەکەمین (کۆمیتەی کرێکاری - سۆڤیەتە کرێکاریەکان)، دەگەڕێتەوە سەر شۆڕشی ڕووسی یەکەم لە ناوچەی ئیڤانۆڤۆ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیدا بە ناوی کۆمیتەی ئیڤانۆڤۆ-سۆڤیەتی ئیڤانۆڤۆ: مانگی ٥ / ١٩٠٥. هەرچەندە یەکێک لە ئەنارکیستەکان بە ناوی ڤۆلین دەڵێت: مێژووی سۆڤیەتەکان دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ١ / ١٩٠٥ لە سانت پترسبۆرگ لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیدا، ئەنجوومەنی دەوڵەت (شورای دەوڵەت)، لە ١٨١٠ هەتا ١٩١٧ درێژەی کێشاوە. لە ١٩٠٥ بە دواوە، زاراوەی ئەنجوومەنە کرێکاریەکان، شان بەشانی ئەنجوومەنی دەوڵەت، برەوی سەندووە. لە ساڵی ١٩٠٥ دا، کاتێک جەنگی ڕووسی-یابانی (١٩٠٤-١٩٠٥) دەتەقێتەوە، کرێکارانی پیشەسازیی، دەستدەکەن بە خۆپیشاندان و مانگرتن. وە هەر لەو بزووتنەوەیەوە، ئەنجوومەنە کرێکاریە سەربەخۆکان لە دایک دەبن. وە زۆر بە خێرایی هەموو ناوچە پیشەسازیەکانی ڕووسیا دەگرێتەوە. ئەو کۆمیتە کرێکاریانە، وەک ڕێکخراوی شۆڕشگێری پرۆلێتاریا، لەگەڵ ڕاپەڕیندا لە دایک دەبن و لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٠٥ وون دەبن. لە سەرەتای ١٩١٧ دا، سەرلەنوێ، وەک دەرئەنجامی ڕاپەڕینی شوبات دەردەکەونەوە. سۆڤیەتی ١٩٠٥
کۆمیتە شۆڕشگێرەکانی کارگەران ١٩١٧ - ١٩٢٣
١٠٠ ساڵی تەواو بەسەر کۆمیتە شۆڕشگێریەکانی ١٩١٧-١٩٢٣ دالە دەمەدەمی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەمدا، وە وەک دەرئەنجامی ئەو برسێتیە گەورانەی کارەساتێکی ئینسانی ترسناکیان بەدوای خۆیاندا دەهێنا لە هەموو جیهاندا، ڕاپەڕینە پرۆلیتاریەکان لە هەموو شوێنێک سەریان دەرهێنایەوە. کارگەران کەوتنە مارشێکی ئینترناسیۆنالیستی بەرەو داگیرکردنی موڵکی تایبەتی برجوازیەت لە ڕێگای دەستبەراگرتنی (کارگە) و (زەوی) ە گەورەکانەوە لە هەموو شوێنێک، وە دامەزراندنی کۆمیتە کارگەریە هەڵبژێردراوە سەربەخۆکان تیایاندا. شۆڕشە مەجالیسیەکەی ١٩١٧، شەپۆلێکی شۆڕشگێری ئەوەندە گەورەو مەترسیداری بەدوای خۆیدا بەکێش کرد کە هەر ڕاستەوخۆ، کۆتایی بە جەنگی ڕکابەری سەرمایەداریی جیهانی هێنا. وە لە ڕووسیاو ئۆکرانیاوە درێژ بووەوە بەرەو قووڵایی ئەوروپاو بە ئەڵمانیاو نەمساو هەنگاریادا تێپەڕی و گەیشتە ئیتالیا. ئەو شۆڕشە ٧ ساڵی تەواو درێژەی کێشا. :نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم
|
|
|
|
|
پۆڵۆنیا ١٩٧٠ و ١٩٨٠ / ڤیدیۆ
|
چیکسلۆفاکیا ١٩٦٨ / ڤیدیۆ
|
هەنگاریا ١٩٥٦ / ڤیدیۆ
|
ئەڵمانیای خۆرهەڵات ١٩٥٣ / ڤیدیۆ
|
ئەم بابەتانە داگرە
![]()
|
ڕاپەڕینی هەنگاریا ١٩٥٦
|
![]()
|
ڕاپەڕینەکانی پۆڵۆنیا ١٩٧٠، ١٩٨٠
|
جیاوازیی نێوان کۆمۆنەو کۆمیتە کارگەریەکان
لە هەموو شوێنێک و لە هەموو سەردەمێکدا، کۆمیتە کرێکاریەکان هەمان ئامانجی مێژوویی کۆمۆنەیان لە بەردەمدا بووە: دەستبەسەراگرتنی موڵکدارێتی تایبەتی لە کارگەو زەوی. بەڵام بە بەراوورد لەگەڵ کۆمۆنە، لاوازیی کۆمیتە کرێکاریەکان ئەوە بووە کە دەستی بۆ ئیدارە نەبردووە لەسەر ئاستی کۆمەڵگا، بۆیە هەروەک ڕێکخراوی شۆڕشگێریی پرۆلێتاریا ماوەتەوە، ئەمە ئەگەرچی خاوەنی هێزی سەربازی خۆی بووەو بە فراوانی برەوی بە بزووتنەوەکەی داوە
ئەنتۆن پانیکۆک دەربارەی شۆڕشی سۆڤێتی ئەڵمانی لە قۆناغی یەکەمیدا لە ١٩١٨ دا دەنووسێت: "سەرباری هێزی دژە شۆڕش، شۆڕش بە هەموو شوێنێکی ئەڵمانیادا بڵاوەی دەکرد بە هەموو ووڵاتدا، ئەنجوومەنە کارگەریەکانی کرێکاران و سەربازەکان دادەمەزرێنران و کۆنترۆڵی هەموو شتێکیان دەگرتە دەست، پۆلیس لە شەقامەکاندا وون بووبوو، بزووتنەوەکە درێژدەبووەوە تا بەرەی جەنگ لە خۆرئاوادا، ویلهێلم [سیزەری ئەلمانیا] هەڵدێت بەرەو هۆڵەندا. وە لەگەڵ نەبوونی هیچ بەرگریەکدا، یان کەمبوونەوەی بەرگری، شەرەو سەرکەوتن دەچوو. ئەمە دەلیلی هەرەسی سیستمی کۆن بوو، ئەو سیستمەی هیچ لایەنگیریەکی جەماوەریی نەمابوو کاتێک کە جەنگ گەیشتبووە دواین لووتکەی و تێشکانە سەربازیەکان لە ترسی خەڵکیان کەم کردبۆوە. ئا ئەم حاڵەتەی بەرەو کڵپەسەندن دەچوو، بووەبووە پریشکێک و بە هەموو لایەکدا بڵاوەی دەکردو هەموو بارودۆخێکی نهێنی ئامادە دەکرد بۆ ڕاپەڕینێکی چەکدارانەی چەندان گروپی سەربەخۆ. وە لە پێناوی ڕووخاندنی دەسەڵاتدا، دەبێت ڕێکخستنی حکومەتی کۆن و بیرۆکراسیەتی کۆن بشکێنرێت، وە هێزی ڕێکخراوی کاتیی جەماوەر بکرێتە هێزێکی هەمیشەیی. ئا ئەمە لە پاریسی ساڵی ١٨٧١ دا لە کۆمۆنەو لە ڕووسیایشدا لە سۆڤیەتەکاندا ڕوویدا. لە ئەڵمانیایشدا، کرێکاران، وێنەی هەمان ئەو ڕێکخراوەیان دامەزراند کە لە ڕووسیادا سەریهەڵدا، واتە ئەنجوومەنەکانی کرێکاران و سەربازەکان. ئەو ئەنجوومەنانە هێزێکی ڕاستەوخۆیان بە شۆڕش دەبەخشی و دەبوونە هۆی یەکەمین سەرکەوتنی خێرای شۆڕش، بەڵام ئەوان تا ئێستایش نازانن چی دەکەن، چیان دەوێت، بەڵام لە بووندان -پرۆگرامەکەیان نا، بەڵکو بوونی خودی خۆیان، بایەخێکی شۆڕشگێریی هەیە. ئەمانە هێشتا گیرۆدەی وەهمی پەرلەمانتاریزمن، تیایاندایە پێشنیاری جوان دەکات بۆ بونیادنانی بەرهەمهێنانی سۆشیالیستی لەسەر بنەمای پیشەسازی و کشتوکاڵی گەورە، بەڵام ئەوان نازانن سۆشیالیزم خۆماڵی کردنی پیشەسازی نیە، بەڵکو هێزی پرۆلێتاریایە، دەرئەنجام وادەزانن مەسەلەکە دەوڵەتی سۆشیالیستیە -ئەم شتانەیش هیچی لە کتێبەکانی کاوتسکیدا نابینرێن. لە بەرامبەر سەربەخۆکانیشدا، ئابووریزانەکان، هەر لە سەردەمی جەنگەوە، پرۆژەیەکی فراوانیان خستۆتەڕوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سۆشیالیستی کە ناوی "سەرمایەداریی دەوڵەت" ی لێ نراوە"
Anton Pannekoek 1918،The German Revolution -First Stage